تەقینەوەکانی عیراق و ھەڵوەستەیەک

شفق نيوز

جیاوازی عیراقی گرتەوەو بەمەش پەیامی تیرۆریستان، نیگەرانی و مەترسییەکانی گەڕانەوەی عیراق بۆ خاڵی سفر ھەڵگرتبوو.

ئەگەر بڕوانینە ناجێگیریی رەوشی سیاسی و حکومڕانی و لەڕووی کاتەوە ھەڵوەسەتەیەک لەسەر ئەم دۆخە ھەستیارە بکەین، ئەوا بەر لەھەرشتێک ھەست بەدوو راستی دەکەین، یەکەمیان ئەوەیە کەھێشتا سوپای عیراق لەتوانایدا نییە بتوانێت ئاسایش دابینبکات و وڵات لەھەوڵ و کردە تیرۆریستییەکان بپارێزێت، دووەمیان بوونی ئەو بۆشاییە دەستووریی و یاساییەی کەزیاتر لەپێنج مانگە بەھۆی ململانێ توندەکانی ھەردوو سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاساو ئەلعیراقییە، عیراقی دووچاری پاشاگەردانی کردووەو زەمینەیەکی گونجاوو لەباری بۆ شانە چەکدارو گرووپە تەکفیرییەکان رەخساندووە، بۆئەوەی بەئاسانی بتوانن چۆنیان بوێت، بەو شێوەیە مەرامەکانیان بھێننەدی و ھاووڵاتیان بکەنە قوربانی ئامانجەکانیان، دیارە ئەوەی کەزیاتر بۆتە ھۆی تێبینی و سەرنجی چاودێرانی سیاسیش ھەڵوێستی خودی ھەریەک لەمالکی و عەللاوییە، چونکە لەلایەک بە پێی دەستوور ماوەی دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران بەسەرچووەو مالکی ناتوانێت وەک جاران بڕیار لەسەر رووداوەکان بدات، بەڵام ئەگەر بەوردی ئاگاداری ئەوەبین کە لەم چەند رۆژەدا دووجار مالکی لەدوو لێدوانی جیاوازدا بەئاشکرا وەک ھەمان خاوەن دەسەڵات و توانای جاران پۆستەکەی بەکارھێنا، یەکەمیان پێش چەند ڕۆژێک بەر لەکشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا وتی(سوپای عیراق لەتوانایدایە کەکۆنتڕۆڵی بارودۆخی ئەمنی عیراق بکات و دەتوانێت پشت بەتوانا سەربازییەکانی خۆی ببەستێت)، بەڵام ھێشتا ھەفتەیەک بەسەر ئەو لێدوانەی مالکیدا تێنەپەڕی، زنجیرەیەک کاری تیرۆریستی عیراقی گرتەوەو بەدەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، دواتر بەپێچەوانەوەی لێدوانەکەی یەکەم جاریەوە مالکی رایگەیاند کەچەند بەڵگەیەکی لەبەردەستدایە ئۆباڵی ئەو تەقینەوانە دەخاتە ئەستۆی پاشماوەکانی بەعس و شانە نوستوەکانی قاعیدە، لەبەرامبەریشدا ئەیاد عەللاوی لەھەڵوێستێکدا ئەوەی تەئکیدکردەوە کەبەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوانە لەئەستۆی مالکیدایە، بۆیە لێرەدا دەبینین کەدوای تاقیکردنەوەی چەندین سیناریۆو کەوتنەوەی پەرچەکرداری جۆراوجۆر، ئەم جارە تەقینەوەکانی عیراق بووە باشترین چەکی لێدوانە تیۆرییەکانی ھەردوو براوەی یەکەم و دووەمی ھەڵبژاردن و رکابەری سەرسەختی پەکخستنی ھەوڵەکانی بەردەم پڕۆسەی دواخستنی پێکھێنانی حکومەت، بەڵام بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەکان دەبوایە ھەردوو سەرکردە ئەو تەقینەوەیەیان وەک زەنگێکی مەترسیدار بۆسەر ئایندەی ژیانی سیاسی و ئیداری و جەماوەری لەقەڵەم بدایەو وەک کارتێکی بەھێزی تیرۆریستان و نەیارانی ئەزموونی دەسەڵات وەربگرتایەو لەو رێگەیەشەوە پەلەیان بکردایە لەچڕترکردنەوەی ھەوڵەکانیان، بۆخستنەلاوەی ناکۆکیەکانیان و ھەرچی زووتر پێکھێنانی حکومەتێکی کارای نیشتیمانی و خاوەن زۆرترین بەشداریی سیاسی، بەڵام ھەروەک بەشێک لەچاودێران باسیان لێوەکرد، بەھێزی ناکۆکییەکانی نێوان دەوڵەتی یاساو ئەلعیراقییە زۆر لەوە توندترە کەتەقینەوەکانی ئەمدواییە بتوانێت کۆتایی بەئاڵۆزییەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی عیراق بھێنێت، چونکە جگە لەوەی کە لەلایەن ھەردوو سەرکردەوە خواستێک نییە بۆ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی باڵای عیراقییەکان، ھاوکات فشاری دەرکی لەسەریان و مەیلی وڵاتانی پشتیوانکەرو ھاوکاریان بەو شێوە ئاسانە نییە، کەبەرژەوەندیی تایبەتی و کەسی وەلابنێن و کار بۆ یەکپارچەیی وڵات بکەن.