شه‌فه‌ق ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كوردستان تی ڤی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی پيرۆز ده‌كات

شفق نيوز

سڵاوێكی پڕ له‌ خۆ‌شه‌ويستی

 

بی گومان له‌دايك بوونی كوردستان تی ڤی له‌و‌هه‌ڵ و مه‌رجه‌ هه‌ستياره‌دا، پێداويستيه‌كی ئه‌وتۆ بوو بۆخزمه‌ت كردن به‌ كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و گۆڕانكاريێكی گه‌وره‌ له‌ ميديای كوردی وهه‌ميسان موژده‌يه‌كی پڕ له‌ خۆشی بوو بۆ گه‌له‌ چه‌وساوه‌كه‌مان كه ‌له‌ دريژه‌ی مێژووی خۆی له‌ ئاسانترين ماف وه‌كوو گه‌لێكی زيندوو بێ به‌ش كرابوو؛ به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ يانزه‌هه‌مين ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تی ڤی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و كارگێڕان و ستافی سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كان وهه‌موو كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌تان پيرۆزبایی ده‌كه‌م و هيوادارم ك ئه‌م كه‌ناڵه‌ نه‌ته‌وه‌ييه‌ هه‌ر وه‌كو رابردوو پيشه‌نگی ميديای كوردی بێ له‌ پێشكه‌وتن و گواستنه‌وه‌ی ڕاستيه‌كان وسه‌ر‌كه‌وتوو بێت له‌ ئيش و كاره‌كانی ؛ ديسانه‌وه‌ يادی يانزه‌هه‌مين ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كوردستان تی ڤی له‌ ئێوه‌ و ميلله‌تی كوردستان پيرۆز بێت .

 

براتان

عه‌لی حوسێن فه‌يلی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕيوه‌بردنی ده‌زگای راگه‌ياندن و رۆشنبيری كوردی فه‌يلی – شه‌فه‌ق