ئەدیى ئوسامە نجێفى؟

شفق نيوز

رەتبکاتەوە، ئەمە بەهۆى ئەوەى گوایە لەبەعسییەکان نزیکن؟

* من بۆخۆم موتڵەگ دەناسم، دووساڵ بەر لەئێستا لەعەممان و لەماڵى خۆى دیمانەیەکى رۆژنامەوانیم ڵەگەڵ سازداو لەهەفتەنامەى (میدیا) بڵاوم کردەوە، لەوێ تێگەیشتم ئەوپیاوە ئەگەر کورد ئارەزوومەندبێ دەشێ بیکاتە دۆستێکى نزیکى خۆى، بەڵام دیاربوو ڕێک نەکەوت، بەرگرى لەناوبراو ناکەم بۆخۆى (مووجەبە) بەهاناى خۆیەوە بێت. بەڵام لەمەعبێن بەبەعسیبوونى (ئوسامەو ئوسێل نجێفى) کەشارێکى وەکو موسڵى (سێ ملیۆنییان) قۆرخ کردووەو نزیکەى ملێۆنێکى تەنها کوردەو بەشخوراون، کێ موستەحەققى دەرکردنە لەپرۆسەى هەڵبژاردن دا!.

* موتڵەگ داواى عێڕاقێکى دیموکراسى دەکات (ئەگەر راستگۆش نەبێت) عەلاویى کە شیعەیەکى عیلمانییە لەگەڵى هاوڕایە چونکە بەڵەدە لەئایندەى سیاسیى گەمەى هەڵبژاردنى داهاتودا بوار هەیە ڕێڕەوێکى دیکە لەڕیزبەندى عەرەبى سیاسى بگیردرێتەبەر، کەچى ئوسامەو تاقمەکەى بێ سێ و دوو مومارەسەى میتودى بەعس دەکەنوو بۆشیان هەیە بەشدارى هەڵبژاردنى داهاتوو بکەن!.

* واپێدەچێت مالکى بییەوێت لەعێڕاقى نوێدا مەرگ بۆ دیموکراسییەت هەڵبکەنێت، ڕەنگە بێ خەبەربێت لەوەى تازە عێڕاق بەرەودواوە ناگەڕێتەوە، دیسان دەیڵێمەوە(شینیمن بۆ هەریسەى موتڵەگ نییە بۆ ئەو مەودایەیە سبەی لەوڕۆى جوانتر پێ ببینین).

* زووتر گووتومە لەساڵى(2010)دا (سونەو شیعەى عەرەب) و (بەرە دۆڕاوەکەى تورکمان) بەخۆیاندا بچنەوە، بەزمانى (نائاساى) نایڵێم، بەس گەرەنتى ئەو حاڵەى ئێستاو بەردەوام بوونیى چیە؟

* سەوداسەرى گەمەى مالکیو هاوکووفەکانى جێگاى سەرسوڕمانە چونکە بەر لەهەر شتێک، بەرلەهەرلایەک، زیانى خۆیانى تێدایە، بەوپێوەرەى پشتیوانى کردن لە(نوجێفی) ئاخۆ دەبێت چ میژوویەک بۆ شیعەى چەوساوەو سوونەى زوڵم لێکراو بەدەستى بەعسەوەو کوردو هەموو نەتەوەکانى تر بەچنگ بێنێت؟.

* دەرحاڵ شەڕى (وشەى) ئێمە بۆ دیموکراسییەتە، بۆ کلتورێکە پێویستیمان پێیەتیو نامانەوێ بگەڕێینەوە (عەهدى بائید).

* کەسیش نییە ئەوڕاستییە نەزانێت (موتڵەگ) مونافسى (شیعە) نییە، ئەوە ئوسامە بەعسییەکانن دژى هەرێمى کوردستان و مادەى (140)ن ئەو فۆڕمەشە وادەکات (نوجێفیمان) لامەکروهبێت!.

 

* حیکمەتى سەرۆکایەتى کوردستان و پابەندبوونیى هاووڵاتیانى، ئامرازێکى هەرە بنەڕەتى دەرباز بوونە لەو تەمتومانە، ڵەگەڵ

ئەوەشدا خەراب نییە لە(گەمەى ئوسامەو مالکیولیژنەى لێپرسینەوەو دادپەروەرى) بەئاگابین، بیریشمان نەچێت دوێنێ بوو، وەزارەتى بازرگانى بەغدا دەستخەڕۆى کردین؟.