چۆن ئۆباما عیراق له‌ده‌ستده‌دا؟ ‌

شفق نيوز

عیراق به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی و وتاری ئۆباما سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ له‌دوای كشانه‌وه‌ی دوا سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌عیراق، هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری ده‌كات، چونكه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی له‌میانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هێنایه‌دی.

سه‌رۆك ئۆباما ده‌ڵێت: كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ تره‌ له‌عیراق، به‌لام له‌ڕاستیدا وانییه‌، ئۆباما ته‌نیا لاپه‌ڕه‌كه‌ داده‌خات، چونكه‌ شه‌ڕ له‌عیراق كۆتایی نه‌هاتووه‌، كه‌واته‌ بۆ تائێستا 50 هه‌زار سه‌ربازیی ئه‌مریكی بوونی هه‌ر ماوه‌ له‌عیراق و له‌ڕاستیدا تیرۆر به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه‌و رۆژانه‌ ده‌یه‌ها عیراقی ده‌بێته‌ قوربانی ده‌ستی تیرۆریستان، گه‌ر ئه‌مریكا له‌عیراق نه‌مینێت ئه‌وه‌ عیراق ده‌كه‌وێته‌ حاڵه‌تی شكستی سیاسی، چونكه‌ هیچ حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی بوونی نییه‌و عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا ناسه‌قامگیره‌، كه‌واته‌ ئێستا كاتی پاشه‌كشه‌ نییه‌، ئۆباما شكستی هه‌ڵبژارد له‌نێو ده‌ستی سه‌ركه‌وتندا.

ئۆباما له‌عیراق ناڕوات، به‌ڵكو پاشه‌كشه‌ی ته‌واوی سوپای ئه‌مریكا له‌عیراق له‌ساڵی 2011 بریتی ده‌بێت له‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ستراتیژیی سه‌رده‌م و بریتییه‌ له‌هه‌ده‌ردانی قوربانییه‌كانی گیانی و ماددیی ئه‌مریكییه‌كان له‌عیراق.

له‌ڕاستیدا شه‌ڕی عیراقی ساڵی 2003 زۆر پێویست بوو، رووخانی دیكتاتۆری عیراق گرنگییه‌كی زۆری هه‌بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، چونكه‌ رژێمی سه‌دامی شمولی خاوه‌ن لیستێكی زۆری له‌تاوان بوو دژ به‌مرۆڤایه‌تی و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ بوو بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و عیراقییه‌كان، به‌رپرس بوو له‌هێرشكردنه‌سه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێ و ملیۆنه‌ها كه‌سی كوشت و چه‌كی كیمیاوی و بایۆلۆژی به‌كارهێنا دژ به‌گه‌لی كوردو داڵده‌ی تیرۆریستانی ده‌داو كامپی مه‌شقپێكردنی بۆ تیرۆریسته‌كانی ئه‌لقاعیده‌ له‌عیراق كرده‌وه‌و به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌تۆمی پێشكه‌وتووی هه‌بوو، میدیاكان باسی نه‌دۆزینه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمییان ده‌كرد، به‌لام باسیان له‌دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندین بڕی یۆرانیۆم-ی پیتێنراویان له‌شوێنه‌ جیاجیاكانی عیراق نه‌كرد، به‌ڵكو ئێستا ئه‌مریكاو ناوچه‌كه‌ له‌ئاسایشی زیاتردایه‌ به‌هۆی نه‌مانی رژێمی سه‌دام حسێن.

زیاتر له‌مه‌ش، شه‌ڕی عیراق-ی به‌سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا بووه‌ هۆكاری دروستبوونی هاوپه‌یمانیی تایفی عیراقییه‌كان له‌نێو خۆیان و له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، عیراق نه‌ك ته‌نیا بووه‌ ولاتێكی دیموكراسی تازه‌ پێگه‌یشتوو، به‌ڵكو بووه‌ نموونه‌یه‌كی نوێی حوكمی دیموكراسی لیبرالی فره‌لایه‌نی، عیراق رێگه‌یه‌كی نوێ و سێیه‌می سیستمی سیاسی پێكه‌وه‌ ژیانی نێوان توندڕه‌وی ئیسلامی و عه‌لمانی دۆزییه‌وه‌و ده‌ستوورێكی نوێی حوكمی دامه‌زراند، رۆژانه‌ عیراقییه‌كان قوربانی پێشكه‌شده‌كه‌ن، چونكه‌ پشتگیری له‌ئاینده‌ی خۆیان ده‌كه‌ن كه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ده‌ستووری فیدرالی نوێ له‌عیراق، كه‌تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ ده‌رچوون له‌تارمایی سیستمی دیكتاتۆری عه‌ره‌بی، به‌لام ئۆباما له‌جیاتی پشتگیریكردن له‌عیراقییه‌كان بڕیاری پاشه‌كشه‌ی ده‌ركردو پشتگیریی عیراقییه‌كان ناكات.

*نووسه‌ری واشنتۆن تایمزو به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیدمۆند بێرك