دوای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان

شفق نيوز

ئه‌نجام بدایه‌و ماده‌كانی یه‌ك و سێی ناو ئه‌و یاسایه‌ بابه‌تی گفتوگۆكان بوایه‌، به‌لام دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌و هه‌مواركردنه‌ خواسته‌كانی هاشمی تێپه‌ڕاندو نوێنه‌رانی گه‌ل گۆڕانكارییان به‌سه‌ر ئه‌و جێگایانه‌دا هێنا كه‌ جارێكیتر لایه‌نی سووننی ده‌وروژێنێته‌وه‌ نه‌ك دڵنیایان بكاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ناو ئه‌م یاسایه‌دا مافی ئه‌وان پێشێل نه‌كراوه‌.

كورسی په‌نابه‌رانی ده‌ره‌وه‌

راسته‌ جێگری سه‌رۆك كۆمار له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی تایفه‌ مه‌زهه‌بییه‌كه‌یدا له‌سه‌ر هاوولاتییه‌ عیراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ولات وه‌ده‌نگ هات و ئه‌و كورسییانه‌ی به‌وان درابوو له‌ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌كه‌می زانی، به‌لام ئه‌و كه‌مییه‌ی كورسی په‌نابه‌رانی ده‌ره‌وه‌ به‌ڕای هاشمی و سوننه‌كان له‌سه‌ر حسابی پێكهاته‌ی سوننه‌یه‌ به‌و حوكمه‌ی كه‌ به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌ژین سوننه‌كانن و له‌ئه‌نجامی توندوتیژییه‌ تایفییه‌كانی ناو ولاته‌كه‌یان و بارودۆخی نائارامی شاره‌كانیان عیراقیان به‌جێهێشتووه‌.

ڤیتۆكه‌ی هاشمی ده‌رگای خسته‌سه‌ر پشت بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانیترو ئه‌و ره‌خنه‌و سه‌رنجانه‌ی لایه‌نه‌كانیتر له‌سه‌ر یاساكه‌ هه‌یانه‌، به‌تایبه‌تی كورد، تاڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانه‌و پشتگوێخستنی ره‌خنه‌ ڤیتۆئامێزه‌كانی تاریق هاشمی ده‌ری ده‌خات كه‌كێشه‌ی گه‌وره‌ ئه‌و خالانه‌یه‌ په‌رله‌مان پێیداچوویه‌وه‌و بۆ جاری دووه‌م هه‌مواری كردنه‌وه‌، پێده‌چوو مانه‌وه‌یان وه‌ك خۆیان پێكهاته‌یه‌كی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردان دووربخستایه‌ته‌وه‌ كه‌ كورده‌، به‌و پێیه‌ی دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌مواركاری یه‌كه‌می یاساكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژارنه‌كانی كرد ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له‌دابه‌شكردنی پشكی كورسییه‌كاندا نه‌كرێت كه‌ له‌و دابه‌شكردنه‌دا نادادی به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.

هه‌ندێ له‌لایه‌نه‌كانی سوننه‌ی عه‌ره‌ب تێپه‌ڕاندنی ره‌خنه‌كانی هاشمی له‌یاساكه‌و ده‌ستبردن بۆ خاڵ و ماده‌ی تری په‌سه‌ندكراو كه‌ هیچ ڤیتۆیه‌ك له‌به‌رامبه‌ریدا به‌كارنه‌هاتووه‌ به‌هه‌ڵه‌ی ده‌ستووری ناو ده‌به‌ن، چونكه‌ به‌ڕای ئه‌وان دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌ر یاسایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ جارێكیتر ناخرێته‌وه‌ به‌رباس و پیاچوونه‌وه‌ مه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دژی ئه‌و یاسایه‌ ڤیتۆ به‌كار بهێنێت، وه‌ك ڤیتۆكه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی هاشمی، بۆیه‌ چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌م پرس و ره‌حنه‌یه‌ی ئێستای سوننه‌كان ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ ده‌هێنێته‌وه‌ پێش كه‌جارێكیتر ناوبراو مافی ڤیتۆ به‌كار بهێنێته‌وه‌و دیسان یاساكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو په‌رله‌مان، پێشهات و رووداوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕۆن به‌م زووانه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌توانێت پرسی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلابكاته‌وه‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام نه‌درێت.

دواخستنی هه‌ڵبژاردن كێشه‌ ده‌خوڵقێنێت

دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی كێشه‌ ده‌خوڵقێنێت و له‌سه‌ر ئاستی ره‌سمی بۆشایی ده‌ستووری به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت كه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ سیاسییه‌ هه‌ستیاره‌ی عیراق و پرۆسه‌ی سیاسی له‌م ولاته‌دا ده‌رهاوێشته‌ی نێگه‌تیڤی ده‌بێت، وه‌لامنه‌دانه‌وه‌ی ره‌خنه‌كانی لایه‌نی سوننه‌ش كه‌ قه‌واره‌كه‌ی هاشمی نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكیان ده‌كات و له‌م پرسه‌دا به‌شی زۆری ئه‌وانی تریشی ناو تایفه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدایه‌، سیناریۆی بایكۆتكاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌به‌شێكی زۆری سووننه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان نه‌كردو خۆیان دابڕی له‌سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی سیاسی دوای رووخاندنی رژێمی به‌عسیان. له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌لامنه‌دانه‌وه‌ی خواستی كوردیش پێكهاته‌یه‌كی تر له‌پرۆسه‌كه‌ دوور ده‌خاته‌وه‌، به‌م پێیه‌ش شه‌رعه‌یه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراقدا ده‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌م هه‌مواركاردنه‌ی دووه‌مدا چاره‌سه‌ری مامناوه‌ند دراوه‌ به‌هه‌ندی پرس و ره‌خنه‌ی لایه‌نی كوردی ئه‌گه‌ر هه‌مواركردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێت.

بۆیه‌ ده‌بێت یاساكه‌ له‌ئاستێكدا بێت هه‌موو پێكهاته‌ ئه‌تنی و مه‌زهه‌بییه‌كانی ناو عیراق به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانی تێدا ببیننه‌وه‌و ناعه‌داله‌تی به‌رامبه‌ر به‌هیچ لایه‌ك تێدا نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌دابه‌شكردنی پشكی كورسییه‌كان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا به‌رامبه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا.