رێژه‌ی موسڵمانان و سیستمی دیموكراسی له‌ئه‌وروپا

شفق نيوز

ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ له‌دایكبوونی منداڵی زۆرو بۆر له‌سه‌ر حسابی باج ء بودجه‌ی هاوولاتیانی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن له‌و سیستمه‌ سۆسیال  دیموكراتییه‌ی كه‌ له‌و ولاتانه‌دا بوونی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و موسڵمانانه‌ به‌هیچ جۆرێك له‌جۆره‌كانه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ناده‌ن كه‌به‌بیرو هۆش له‌گه‌ڵ واقیعی ئه‌و سیستمه‌ی ژیان له‌وێدا كه‌هه‌یه‌ خۆیان رێكبخه‌ن و خۆیان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كاندا ئاوێته‌ بكه‌ن و سوودی لێوه‌ربگرن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاوێته‌بوون خۆیان بگونجێنن، له‌هه‌مانكاتدا بتوانن به‌شدارییه‌كی كاراو ئه‌كتیڤانه‌ له‌پێشخستنی خۆیاندا بكه‌ن، ده‌كرێت ئاماژه‌ به‌وه‌ش بكه‌ین كه‌پێویست و ئه‌ركیشه‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی  ئه‌وروپا كه‌خه‌رجی ئه‌و زیادبوونه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ، موسڵمانانیش ئه‌ركی ئاینیی خۆیان به‌جێده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وكات زۆریه‌تی ژماره‌ی موسڵمانان زیادده‌كه‌ن.

ترسی هاوولاتیانی ئه‌وروپا

بێگومان زیادبوونی ئه‌و ژماره‌و رێژه‌یه‌یان داواكارییه‌كانیشیان به‌پله‌یه‌كی زیاتر ده‌باته‌ سه‌ره‌وه‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ناڕه‌زایه‌ك و ترسێكی زۆری لای هاوولاتیانی ولاتانی ئه‌وروپا دروستكردووه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كێشه‌كه‌ زۆر زه‌ق ده‌بێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لایه‌نه‌ سۆسیال ء دیموكرات ء سه‌وزه‌كاندا ئه‌وان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و لایه‌نه‌ راستڕه‌وو كۆنه‌په‌ره‌ست و شۆڤێنیسته‌كان بۆ خۆیان هه‌له‌كه‌ ده‌قۆزنه‌وه‌و ئه‌و كات به‌ئاسانی ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كه‌ی بخۆن.

وه‌كو نموونه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ولاتانی دانیمارك و فه‌ڕه‌نساء سویسراو هۆڵه‌نداء ئێستاش له‌ولاتی سویدو نه‌مسادا كه‌هه‌ڵمه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌. ئا له‌م كات و ساته‌ ناسكه‌دا كه‌ له‌نه‌مسا له‌دوو هه‌رێمدا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكردووه‌، ده‌بینین كه‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی نه‌مسا داوای دروستكردنی مناره‌ی زیاتر ده‌كات بۆ مزگه‌وته‌كانیان، دیاره‌ ئه‌م داوایه‌ش له‌م كاته‌دا زیاتر ده‌نگده‌ران تووڕه‌و بێزار ده‌كات، ئه‌و كات پرۆسه‌كه‌و ئه‌نجامه‌كان  به‌قازانجی ره‌گه‌ز په‌رسته‌كان ته‌واو ده‌بێت و سۆسیال دیموكراته‌كانیش زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن، له‌هه‌مانكاتدا توندڕه‌وی له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكانی بیانی زیاتر ده‌كات و ئارامی ولاته‌كه‌ش بۆ مه‌ودایه‌كی دوور ده‌خاته‌ قۆناغێكی ترسناكه‌وه‌، بێگومان ئه‌م داواكارییه‌ی موسڵمانان و رێكخراوه‌كانیان له‌م كاته‌دا هه‌لێكی گونجاوه‌و زێڕین و پاسێكی باشه‌، بۆ حزبه‌ راستڕه‌وه‌كانی وه‌كو پارتی ئازادی (FP)، له‌دژی پارتی سۆسیال دیموكراتی به‌كاری بهێنن، كه‌باس له‌پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی ده‌كات.

دروشمی دژ به‌بێگانه‌كان

ئه‌م حزبه‌ پۆپلیستییه‌ راستڕه‌وه‌و ره‌گه‌زپه‌رسته‌ دژه‌ بێگانه‌یه‌، كه‌سه‌ركرده‌ی پێشووی دۆستی نزیكی سه‌دام حسێنی خوێنمژو رژێمه‌كه‌ی هه‌روه‌ها سه‌رۆكی رۆحی حزبه‌ پۆپۆلیستییه‌كانی ئه‌وروپاش بوو، به‌و شێوازه‌ توانی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی1999دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه‌ش زیاتر به‌پشتبه‌ستن به‌ به‌كارهێنانی دروشمی دژ به‌بێگانه‌كان و زه‌قكردنه‌وه‌ی گیانی ناسیۆنالیستی و دروستكردنی رق و كینه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگای نه‌مساویداو دابه‌شكردنی به‌دوو به‌ش، به‌و شێوه‌یه‌ 27% ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ركردو بوو به‌دووه‌م حزبی نه‌مسا پاشان له‌گه‌ڵ پارتی گه‌لی نه‌مساوی كه‌حزبێكی كۆنزه‌رڤه‌تیفه‌ حكومه‌تیان دامه‌زراندو حزبی سۆسیال دیموكراتیان ناچاركرد ببێت به‌ئۆپۆزسیۆن. له‌ئه‌نجامی هاتنه‌ سه‌رحوكمی پارتی ئازادی له‌هه‌موو ولاتانی ئه‌وروپادا ده‌نگی ناڕه‌زاییه‌تی به‌رزبوویه‌وه‌ء زه‌نگی مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی فاشیه‌ت و نازیه‌ت لێدراو ئابڵوقه‌ی ئابووری خرایه‌ سه‌ر نه‌مساو له‌چه‌ندین ده‌وڵه‌ت ء كه‌ناڵه‌وه‌ هۆشداری دراوه‌ به‌پارتی گه‌ل، كه‌ده‌بێت ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ له‌گه‌ڵ پارتی ئازادی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

له‌هه‌مانكاتدا له‌چه‌ندین بوارو لایه‌نی جیاجیادا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستی پێكرد له‌دژی دامه‌زراندنی ئه‌و حكومه‌ته‌و سه‌ندیكاكانی كرێكاری و خوێندكاران و چه‌پ و دیموكراته‌كانی ولاتی نه‌مساش رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی له‌دژی دامه‌زراندی ئه‌و حكومه‌ته‌.

 

تێبینی: شایه‌نی باسه‌ ئێستا ته‌نها له‌شاری ڤییه‌نا 80 مزگه‌وت هه‌یه‌