مام جه‌لالى فه‌يلى

شه‌فه‌ق  نيوز

شه‌فه‌ق نيوز/ له‌ باسى مێژووى ئه‌م گه‌له‌  ئه‌گه‌ر  له‌ هه‌ژموونى ناوچه‌گه‌رى و به‌رژه‌وه‌ندى حزبى و روانگه‌ى ئايينزاى ده‌ربچين و پێوه‌ر بكه‌ينه‌ كوردايه‌تى وه‌ك  ئايدياى ئينسانى كورد،  له‌م باره‌وه‌  روانگه‌ى مامۆستا يه‌دوڵلا كه‌ريم فه‌يلى كه‌ دواى دامه‌زرينه‌رانى  پارتى  له‌ جيلى يه‌كه‌مه‌كانه‌ ،‌ بۆ به‌رچاو روونى زياتر يارمه‌تيمان ئه‌دا كاتيك بۆ شه‌فه‌ق نيوز ده‌ڵێ: تا هاتنه‌وه‌ى بارزانى له‌ ساڵى 1958 قورسايى پارتى له‌ به‌غدا بوو، چالاكى  راسته‌قينه‌ى سياسى كورد له‌ به‌غدا بوو، زۆرينه‌ى رێكخستن و چالاكيه‌كان له‌م شاره‌دا بوو  و ئاساييه‌ فه‌يليه‌كان له‌ چه‌ند رووه‌وه‌ ده‌ورێكى باڵايان تێدا هه‌بوو

يه‌كه‌ميان - ئه‌وان زۆرينه‌ بوون له‌ به‌غدا و‌ زۆربه‌ى جه‌ماوه‌رى رێكخستنه‌كانى حزبيان پێك ده‌هێناو باقى  كوردى به‌شدار كه‌ وه‌ك خوێندكاروفه‌رمانبه‌ر و له‌و بابه‌تانه‌ى خه‌ڵكى به‌غدا نه‌بوون به‌ڵام  نيشته‌جيى به‌غدا بوون   به‌ ژماره‌ گه‌لێك  له‌ ئێمه‌  كه‌متر بوون،

دووه‌ميان - كاتێك له‌  په‌نجاكان كێشه‌ كه‌وته‌ ناو دوو باڵى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د و هه‌مزه‌ عه‌بدوڵلا، فه‌يليه‌كان بنياتى حزبيان راگرت و نه‌يانهيشت حزب به‌ره‌و ئاقارى خراپتر بڕوا و ئه‌مانه‌ته‌كه‌يان پاراست تا سه‌رۆكه‌كه‌ى واتا بارزانى له‌ ساڵى 1958 گه‌ڕايه‌وه‌ بۆ عيراق

سێيه‌م – له‌ رووى دارايى هه‌رچه‌ند حزب  خه‌رجيه‌كانى هێنده‌ زور نه‌بوو به‌ڵام ‌ داهاتى نه‌بوو، جا پشتى  به‌و پيتاك و يارمه‌تيانه‌ى كه‌ له‌ به‌غدا كۆده‌كرايه‌وه‌ به‌ستبوو، دياره‌ سه‌رچاوه‌ى ئه‌و يارمه‌تيانه‌ ديسان زۆرينه‌ى خه‌ڵكى ئێمه‌ بوو كه‌ به‌ نواڕينێكى ئه‌رێنى و هه‌ستێكى نه‌ته‌وه‌يى زولاڵ ‌ هاناى بزافه‌كه‌يان ده‌دا و له‌ هه‌مان كاتدا ده‌ستيكى باڵايان له‌ بازرگانى وكاروبارى سياسى و چالاكيه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان هه‌بوو

مامۆستا يه‌دوڵلا كه‌ريم كه‌ ساڵانێكى زۆر به‌رپرسى ريكخستنه‌كان بووه‌  ده‌ڵێ؛ پێش گه‌ڕانه‌وه‌ى بارزانى  پارتى سياسه‌تى ده‌كرد به‌ڵام مه‌كته‌بى سياسى نه‌بوو، واته‌ به‌ هۆى كێشه‌ ناوخۆييه‌كانه‌وه‌ چالاك نه‌بوو!! ته‌نيا  دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بارزانى  وكۆنگره‌ى چواره‌م كه‌ له‌ ساڵى 1959 به‌سترا شێوازى كارى پارتى پێشفه‌چوونى به‌ خۆوه‌ دى و بووه‌ خاوه‌نى   ليژنه‌ى ناوه‌ندى  بێ ئه‌وه‌ى فه‌يليه‌كان په‌راوێزبخرێن و پشكى شێريان به‌ركه‌وت و حبيب محمد كه‌ريم، زه‌كيه‌ ئسماعيل حه‌قى، يه‌دوڵلا كه‌ريم و عه‌بدولحسێن فه‌يلى  بوونه‌ ئه‌ندامى ليژنه‌ى ناوه‌ندى. ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ ليژنه‌ى ناوچه‌كان كه‌ له‌ به‌غدا تا به‌سرا زۆرترينى به‌ده‌ست خۆيان بوو

مامۆستا يه‌دوڵلا كه‌ريم ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ : كێ ده‌زانێ له‌ سه‌ره‌تاى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو كاتێك  بارزانى له‌ رووسيا بوو و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى شيخ له‌تيف شێخ محموود و كاكه‌ زيادى كۆيى له‌ سليمانى و كۆويه‌ بوون ، هه‌موو باسو خواستێكى بزافى كورد كه‌ له‌ پارتيدا خست ده‌بووه‌وه‌ ورێكخستنى كوردايه‌تى و ناوه‌ندى بڕيارى سياسى كورديش له‌ به‌غدا بوو، زۆربه‌ى كاره‌كانى حزب  دكتۆر جه‌عفه‌رمحه‌مه‌د كه‌ريم فه‌يلى به‌رێوه‌ى ده‌برد، به‌ڵام ئه‌م راستيه‌ ‌ تا ئه‌مڕۆ شاراوه‌يه‌  !

وه‌ك دوا وته‌ ده‌ڵێ: كه‌م كه‌س‌ ده‌زانێ كه‌ له‌ ساڵى 1956 كاتێك مام جه‌لال وه‌ك نوێنه‌رى يه‌كيه‌تى لاوان (اتحاد الشبيبه)‌ چوو بۆ وارشوو له‌وێشه‌وه‌ سه‌ردانى بارزانى كرد له‌ رووسيا به‌ جه‌واز يان په‌ساپۆرتى كوردێكى فه‌يلى به‌ ناوى محه‌مه‌د حاجى مووسا چوو، ته‌نانه‌ت هه‌موو پێداويستيه‌كانى له‌ جلوبه‌رگ بگره‌ تا  خه‌رجى سه‌فه‌ريش،   فه‌يليه‌كان بۆيان دابين كرد ! دياره‌ حزب هه‌ژارو نه‌داربووله‌ روانگه‌ى دارايى، به‌ڵام پێگه‌ى كوردايه‌تى له‌ ناو فه‌يليه‌كان گه‌لێك پته‌وو به‌رزو خۆشه‌ويست بوو