لێكۆلینه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا و پێشێڵكارییه‌كانى سوپا به‌ریتانیا له‌ عێراق

شفق نيوز

به‌پێی ئه‌و سكاڵانه‌ى له‌ لایه‌ن هه‌ندێ سكاڵاكارى عێراقى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا كراوه‌ له‌كاتی بوونی هێزه‌كانى به‌ریتانیا له‌ عێراق دواى شه‌ڕى ئازادسازى عێراق له‌ ساڵى 2003 سه‌ربازانى به‌ریتانیا یاسای سه‌ربازییان پێشێڵ كردووه‌ و به‌دره‌وشتى دژى هاووڵاتیانى سیڤیل له‌ پارێزگاى به‌سره‌ و شوێنه‌كانى دیكه‌ى ژێر كۆنترۆڵیان ئه‌نجام داوه‌.

نزیكه‌ى 33 تۆمه‌تى پێشێڵكارى خراوته‌ پاڵ سه‌ربازانى به‌ریتانیا.هه‌روه‌ها هێزه‌كانى به‌ریتانیا له‌ كوشتن و ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر هاووڵاتیانى به‌سره‌ تێوه‌گڵابوون و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ى كه‌ هێزه‌كانى به‌ریتانیا به‌ شپرزه‌یی له‌ عێراق پاشه‌كشێ بكه‌ن و له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ به‌خێرهاتنیان نه‌كرێت چونكه‌ ئه‌وان متمانه‌ى خۆیان له‌ نێو دانیشتوانی به‌سره‌ له‌ ده‌ست دابوو. هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا پێداگرى له‌سه‌ر به‌دواداوچوونی ئه‌م سكاڵایانه‌ كردووه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمی ده‌رنه‌كردووه‌.له‌ به‌شێكی دیكه‌ى ئه‌م وتاره‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا به‌رده‌وامه‌ له‌ لێكۆلینه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ربازانه‌ى له‌ عێراق تووشى به‌دره‌وشتى هاتوون و تا ئێستا 33 سه‌رباز لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌.ئه‌م كرده‌وه‌ قیزه‌ونانه‌ له‌كاتی پاشه‌كشێی هێزه‌كانى به‌ریتانیا له‌ عێراق ئه‌نجام دراون. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى ئاڵووده‌ى هێزه‌كانى به‌ریتانیا بووه‌ و ده‌ستدرێژى سیكسى كراوه‌ته‌ سه‌رى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌م له‌ لایه‌ن پیاو هه‌میش له‌ لایه‌ن سه‌ربازه‌ ئافره‌تانى به‌ریتانیاوه‌ سووكایه‌تى پێكراوه‌ و به‌دره‌وشتى له‌گه‌ڵ كراوه‌. كه‌سانى دیكه‌ى تووشبوو بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وان هه‌روه‌ك ئه‌و وێنانه‌ى به‌رووتی له‌ گرتووخانه‌ى ئه‌بو غره‌یب له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه‌ بڵاوكراوبوونه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ سۆكایه‌تیان پێكراوه‌ و وێنه‌یان گیراوه‌ و ئه‌مه‌ش هه‌ستى دژه‌ به‌ریتانی له‌ نێو خه‌ڵكى به‌سره‌ زیادى كردووه‌.سه‌ربازانى به‌ریتانیا له‌ میانه‌ی شه‌ش ساڵ مانه‌وه‌یان له‌ باشوورى عێراق به‌ویستى خۆیان جۆڵاونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و كات به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت ره‌فتارى ناشیاویان دژى هاووڵاتیانى سیڤیل ئه‌نجام داوه‌. ساڵى رابردوو ، حكوومه‌تى به‌ریتانیا كه‌یسێكی یاسایی بۆ ئه‌و سه‌ربازه‌ى هاووڵاتیه‌كى سیڤیلى عێراقی كوشتبوو یه‌كلایی كرده‌وه‌ ، هه‌روه‌ها نۆ هاوولاًتی دیكه‌ش كه‌ رووبه‌رووى پێشێڵكاریه‌ یاسایه‌كانی سه‌ربازنی به‌ریتانیا ببونه‌وه‌ كردبوو به‌ بڕى سێ ملیۆن پاوند قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه‌.هێشتا لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى گشتى بۆ تاوتوێ كردنی كوشتنى كرێكارێكی عێراقى به‌ناوى به‌ها موسا له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا درێژه‌ى هه‌یه‌.به‌ها موسا له‌ گرتووخانه‌ى هێزه‌كانى به‌ریتانیا گیانى له‌ده‌ست دا كاتێك فرۆكه‌یه‌كى جه‌نگی به‌ریتانی هۆتێڵه‌كه‌ى له‌ شارى به‌سره‌ى باشوورى عێراق له‌ ساڵى 2003 بۆردومان كرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 93 كه‌سی دیكه‌ى دانیشتووانی به‌سره‌ بریندار بوون.وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا هه‌ره‌وه‌ها جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته‌ پاڵ سه‌ربازانى به‌ریتانیا له‌ عێراق به‌جددی وه‌رگرتووه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ی جددى له‌گه‌ڵیان ئه‌نجام ده‌دات.وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ نزیكه‌ى 120 هه‌زار هێزى به‌ریتانیا له‌ عێراق خزمه‌تیان ده‌كرد و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوی ئه‌م هێزانه‌ به‌ باشى و هه‌ڵسوكه‌وتێكی باش ئه‌ركیان جێبه‌جێ كردووه‌ و یه‌كرێزى و پابه‌ندبوون به‌ ئه‌ركیان پاراستبوو. هه‌ندێ نموونه‌ هه‌ن كه‌ هاووڵاتیانى سیڤیل به‌دره‌وشتیان له‌گه‌ڵ كراوه‌ ، به‌ڵام نابێت تۆمه‌ته‌كان وه‌كو راستییه‌ك له‌ به‌رچاو بگیرێن بۆیه‌ ئه‌م كاره‌ پێویستى به‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى ورد و فه‌رمی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى راستییه‌كان بسه‌ڵمێندرێن.