لوبنانی‌ ئاینده‌

شفق نيوز

و هه‌ر به‌شێكیش له‌و دووانه‌ له‌لایه‌ن وڵاتێكی‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ پشتیوانیی لێده‌كرێت كه‌ خۆیان له‌ لوبناندا به‌ جه‌مسه‌ر ده‌زانن.

سوریا تا دوێنێیه‌كی‌ نزیك به‌ هه‌موو قورساییه‌كیه‌وه‌ له‌نێو گۆڕه‌پانی‌ سیاسه‌تی‌ لوبناندا به‌ ئاره‌زووی‌ خۆی‌ گه‌مه‌ی‌ ده‌كرد و له‌ هه‌موو گه‌وره‌ و بچوكێكی‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستوه‌ردانی‌ هه‌بوو.

دۆسێی‌ تیرۆركردنی‌ ڕه‌فیق حه‌ریری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشووتری‌ لوبنان له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندیی‌ به‌ هه‌ردوو وڵاتی‌ هاوسێوه‌ نه‌ماوه‌ و له‌لایه‌ن دادگای‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

په‌یوه‌ندیی‌ نێوان لوبنان و سوریا كه‌ سه‌ڕای‌ دراوسێیه‌تی‌، چه‌ندین خاڵی‌ هاوبه‌ش كۆیانده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی‌ كێشمه‌كێشی‌ ئیقلیمی‌ و پشتیوانیكردنی‌ لایه‌نه‌ لوبنانییه‌كان له‌سه‌ر حسابی‌ ئه‌وی‌ دی‌، ناته‌بایی‌ و ئاڵۆزییه‌كی‌ ته‌واوی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌.

كێ‌ حه‌ریری‌ تیرۆركرد و ده‌ستی‌ له‌ كوشتنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشووتری‌ لوبناندا هه‌بوو؟ وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد بۆ لێكۆڵه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌وان ئه‌و ڕاستییه‌ شاراوه‌یه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا سیاسه‌تی‌ لوبنانی‌ پێویستی‌ به‌ كرانه‌وه‌ و هه‌ڵپه‌كردنه‌ تا بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ دروست خۆی‌ له‌سه‌ر پێ‌ ڕابگرێت و خۆی‌ بۆ قۆناغه‌كانی‌ ئاینده‌ تاو بدات.

له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ میشێل سلێمان به‌ سه‌رۆكی‌ لوبنان له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا، سوریا و سعودیه‌ پێكهاتنه‌وه‌ و ئه‌و پێكهاتنه‌وه‌یه‌ش باشتره‌ بوترێت هه‌ردوولای‌ گه‌یانده‌ ئه‌و ئاكامه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر داڕشتنی‌ نه‌خشه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش بۆ سیاسه‌تی‌ لوبنان ڕێكبكه‌ون.

زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ لوبنان، هه‌ر به‌ ته‌نها نه‌یتوانی‌ حكومه‌ت پێكبهێنێت و ململانێ‌ و په‌لكێشكردنه‌ ده‌ره‌كییه‌كان كه‌ له‌و نێوه‌نده‌دا كاریگه‌ریی‌ به‌هێزیان هه‌بوو، وایكرد حكومه‌تێكی‌ ته‌وافوقی‌ نیشتمانی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌عد حه‌ریری‌ دروست بكرێت.

لوبنان له‌ئێستادا وێڕای‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كییه‌كان، له‌سایه‌ی‌ شه‌ڕێكی‌ شاراوه‌ی‌ نێوان تایه‌فه‌كاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنێت و له‌ باشووریش به‌هۆی‌ سه‌ركێشییه‌كانی‌ حزبوڵڵاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیسرائیل، سه‌قامگیریی‌ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێده‌كرێت.

سیاسه‌تی‌ لوبنانی‌ به‌ باشبوونی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ‌ سوریا، ده‌توانێت هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵبمژێت، به‌ڵام بۆ ئه‌و هه‌ناسه‌یه‌ش خواستنی‌ مۆڵه‌تی‌ ده‌وێت و ڕه‌نگه‌ به‌ چه‌ند شێوازێكی‌ جیاوازیش خوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ بكرێت كه‌ لوبنان ده‌خوازێت لێوه‌ی‌ بۆ چه‌ند ساتێك خۆی‌ له‌ شه‌كه‌تی‌ و ماندووبوون بته‌كێنێت.

دوێنێ‌ ده‌بێته‌ مێژوو، ئه‌مڕۆش بۆ كاركردنه‌ تا سبه‌ینێیه‌كی‌ باشتر بنیات بنرێت. لوبنانیش گه‌ر لێبگه‌ڕێن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت و ده‌خوازێت ڕوو له‌ ئاینده‌ بكات. ده‌ستپێكی‌ لوبنانیه‌كان بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ نوێیه‌ كه‌ ڕووی‌ له‌ ئاینده‌یه‌، باشكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ‌ سوریا كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ قۆناغه‌كانی‌ ئاینده‌دا به‌شێوازێكی‌ جیاواز بێت و سیمایه‌كی‌ دیكه‌ به‌خۆوه‌ ببینێت.