"فه‌يليه‌كان" پێكهاته‌يه‌كی له‌بيركراو

شفق نيوز

بته‌كه‌ی مه‌يدانی" فيرده‌وس "  له‌نيسانی 2003، ئه‌ويش له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڵكو به‌له‌ناوچوونی ئه‌ورژێمه‌ ديكتاتۆره‌ی كه‌ نزيك له‌سه‌ده‌يه‌ك  ‌بێبه‌شی كردبوون له‌هه‌موو مافێكی ماددی ومه‌عنه‌وی هه‌موويان بۆ بگێررێته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه‌ سه‌رده‌سه‌ڵاتی حوكمی به‌ناو ديموكراتی ئێستای عێراق بۆ جارێكی ديكه‌ هيواكانيان له‌گۆر نرانه‌وه‌، وه‌لێ هه‌رچۆنێك بێت هه‌ردڵخۆشن به‌وه‌ی كه‌ رۆژانێك ووشه‌يه‌ك ته‌نانه‌ت له‌ژێر زه‌مينه‌كانيشدا ووتنی قه‌ده‌غه‌ بووه‌ ئه‌مرۆ له‌سه‌ر بانه‌كاندا به‌ئاشكرا هاواری بۆ ئه‌كه‌ن ئه‌ويش ووتنی ووشه‌ی (ئێمه‌ كوردين ) بوو.

له‌دوای درووست بوونی حكومه‌تی عێراقی "كوردی فه‌يلی"  وه‌كو هاوڵاتيه‌كی پله‌دوو سه‌يركراون ، سه‌رباری ئه‌و ياسايانه‌ی كه‌تايبه‌ت به‌وان له‌په‌رله‌مانی عێراق  ده‌ركراون و  مافی هاوڵاتيه‌كی ته‌واوی پێبه‌خشيوون و داوای هه‌رچی زوو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و گێرانه‌وه‌ی موڵك وماڵه‌ زه‌وتكراوه‌كانيان بۆ ده‌كات به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌م تازۆر كارييان پێنه‌كراوه‌.

هاوڵاتيه‌كی كوردی فه‌يلی كه‌هاوكات ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق بووه‌ ‌ده‌ڵێت : كورده‌ "فه‌يليه‌كان" تاوه‌كو ئێستاش وه‌كو هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو له‌ناره‌حه‌تی و كوله‌مه‌رگيا ده‌ژين ، بۆيه‌ پێويسته‌ له‌سه‌ر كورده‌ "فه‌يليه‌كان" به‌يه‌ك ده‌نگی ويه‌ك هه‌ڵوێستی خۆيان  فشار بخه‌نه‌ سه‌رحكومه‌تی داهاتوو و ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌وياسايانه‌ی كه‌تايبه‌ت به‌وان ده‌ركراون بۆ ئه‌وه‌ی چيديكه‌ كه‌موكوڕی نه‌كرێت له‌به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانياندا و به‌و شێوه‌يه‌ی دوايان لێكراوه‌ هه‌ستن به‌ ئه‌ركی سه‌رشانيان. خاتوو (ساميه‌ عه‌زيز ) ووتيشی:   په‌رله‌مانتاره‌ فه‌يليه‌كانی خولی پێشووی په‌رله‌مان لێبراوانه‌ هه‌وڵيانداوه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی تێبينی و پێشنياری نوێ بۆ ده‌رچواندنی ياسايه‌ك كه‌ مافی كوردانی فه‌يلی بگه‌رێنێته‌وه ‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ لايه‌نی به‌رپرس له‌سه‌ر ئه‌و دۆسيه‌يه‌ وه‌ك پێويست به‌ده‌م كاره‌كانيانه‌وه‌ نه‌رۆشتوون،  نموونه‌شی بۆ ئه‌وه‌ (ده‌زگای زيندانيه‌سياسيه‌كان)ه‌ كه‌تاوه‌كو ئه‌مرۆ زۆرێك له‌وكورده‌ فه‌يليانه‌ی كه‌زيندانی سياسی بوون هيچ حيسابێكيان بۆ نه‌كراوه‌ له‌لايه‌ن ئه‌و ده‌زگايه‌وه‌ ،هه‌روه‌ها به‌رێوبه‌رايه‌تی( ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی) تاهه‌نووكه‌ له‌بری هاوكاريكردن كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ ده‌خه‌نه‌به‌رده‌م ئه‌وهاوڵاتيانه‌ی كه‌ دواكارييان پێشكه‌شكردووه‌ بۆ پێدانی ناسنامه‌‌ی عێراقی، ياخود ئاماده‌كاری پێويست له‌و باره‌يه‌وه‌ نه‌كراوه‌. له‌لايه‌كی ديكه‌وه‌ (مه‌حمود عوسمان )كه‌سايه‌تی سه‌ربه‌خۆی  سياسی كوردو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌هه‌موولايه‌نه‌كورديه‌كان ده‌كات كه‌به‌جددی بێن به‌ده‌م كێشه‌ی كوردانی فه‌يليه‌وه‌ ئه‌مه‌ش دوور له‌ هه‌موو بيركردنه‌وه‌يه‌كی ته‌سكی حيزبايه‌تی ." عوسمان" هێمای به‌وه‌شكرد كه‌ لايه‌نه‌ كوردستانيه‌كان فه‌يليه‌كانيان پشتگوێ خستوه‌ ته‌نها گرنگی به‌وانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ لايه‌نگرو ئينتمايان بۆ ئه‌وان هه‌يه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بێگومان سوود به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌يی  كورد ناگه‌يه‌نێت و داوای نه‌هێشتنی هه‌رچی زووتری ئه‌م ديارده‌يه‌ی كرد ، وه‌داواش له‌كورده‌فه‌يليه‌كان ده‌كات كه‌ كێشه‌و گيروگرفته‌كانيان بخه‌نه‌ به‌رده‌م هه‌موو لايه‌نه‌ كورديه‌كان به‌بێ جياوازی و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی!!. هه‌روه‌ها( شێخ سه‌عيد نوعمانی) ئه‌مينداری گشتی كۆنگره‌ی گشتی كوردانی فه‌يلی له‌لێدوانێكيدا بۆ "شه‌فه‌ق" رايگه‌ياند پێويسته نكوڵی له‌وه‌نه‌كه‌ين كه‌ ئێمه‌ وه‌كو كوردی فه‌يلی په‌راوێز خراوين به‌ڵام ده‌بێ بۆ گه‌يشتن  به‌ته‌واوی ئه‌ومافانه‌ی كه‌لێی بێبه‌شبووين ئه‌ومه‌ودا دورودرێژه‌ی كه‌له‌به‌رده‌مماندايه‌ ببڕين ، ووتيشی سه‌رباری ئه‌وه‌ی عێراق خۆی به‌چه‌ندان قه‌يراندا گوزه‌ر ده‌كات به‌ڵام كێشه‌ی كوردانی فه‌يلی له‌هه‌موو ئه‌وكێشه‌و قه‌يرانانه‌ی ديكه‌ گه‌وره‌ترو گرنگتره‌و ، پێويسته‌ بخرێته‌ پێش ئه‌وانيشه‌وه‌ له‌رووی چاره‌سه‌ركردنه‌وه‌. له‌لايه‌كی ديكه‌وه‌ (سائر فه‌يلی ) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌به‌غدا نيگه‌رانی خۆی له‌ نه‌بوونی رۆڵی كوردانی فه‌يلی له‌مه‌يدانی سياسی ئێستای عێراقدا ده‌ربری و ووتیشی من له‌وباوه‌ردا نيم كه‌ بتوانرێت كێشه‌ی كوردانی فه‌يلی به‌شێوه‌يه‌كی ره‌ها چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ڵام ده‌بێت لێنه‌برێين و هه‌ميشه‌ له‌هه‌وڵدا بين وه‌كو چۆن پێشتر له‌ په‌رله‌ماندا ئه‌ندامه‌ فه‌يليه‌كان كه‌م تازۆر هه‌وڵيانداوه ،‌ به‌ڵام به‌پێی پێويست نه‌بووه‌ .

هه‌رسه‌باره‌ت به‌مافخوراوی كوردانی فه‌يلی په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ده‌ڵێت :  ده‌سه‌ڵاتی سياسی له‌كاتی ئێستادا هۆكاری ئابووری ، سياسی ، نه‌ته‌وه‌يی ، مه‌زهه‌بی، ده‌كاته‌ كارتێك بۆ راكێشانی هزرو بيری هاوڵاتی به‌لای خۆيدا ، جاله‌به‌ر ئه‌وه‌ كوردانی فه‌يلیش بێبه‌ش نه‌بوون له‌وكاريگه‌رييه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ری داناون . ( عه‌لی حسێن فه‌يلی) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد  كوردانی فه‌يلی ئه‌و سه‌نگ وقورسايه‌ سياسی و ئابووريه‌ی جارانيان نه‌ماوه‌ له‌عێراقدا هه‌تاوه‌كو ئێستا ببنه‌ كاره‌كته‌رێكی گرنگی نێو پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سياسی له‌عێراقدا ، وه‌ ئه‌مرۆش تاكه‌ شتێك كه‌ پێوه‌ی په‌يوه‌ستن و پێی ده‌ناسرێنه‌وه‌ و هه‌موولايه‌كيش ده‌ركی پێده‌كه‌ن سته‌ملێكراوی و چه‌وساندنه‌وه‌يه‌ .