هه‌موارى ده‌ستووریى و ئاسۆى به‌شداریى كورده‌كان ‌

شفق نيوز

بووه‌ له‌ گۆڕه‌پانى سیاسى ئه‌و ولاته‌دا. بۆ پارتى داد و گه‌شه‌پێدان كه‌ ده‌سه‌لاتى له‌ده‌سته‌، جه‌هه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ وه‌ك پارتى به‌رهه‌ڵستكارو خوازیاربوون به‌شكستى پرۆژه‌كانى ئه‌و حزبه‌، كورد وه‌ك ئه‌وه‌ى زۆرترین مافى خۆى تێدا بچه‌سپێنێت.

ئه‌و ململانێیانه‌ دۆخێكى ناهاوسه‌نگى دروستكردووه‌ و ته‌نانه‌ت چاودێره‌ نزیكه‌كانیش ناتوانن پێشبینییه‌كى نزیك له‌ راستى ده‌ربخه‌ن و پێمان بڵێن ئاراسته‌ى رووداوه‌كان به‌ره‌و كوىَ هه‌نگاو ده‌نێن.

به‌شداریى كورد له‌ راپرسى هه‌موارى ده‌ستووریى بۆ پارتى داد و گشه‌پێدان بایه‌خى زۆرى هه‌یه‌، ئه‌مه‌ وایكردووه‌ به‌جۆره‌ها شێواز موخاته‌به‌ى پارتى ئاشتى و دیموكراسى بكرێن و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ په‌یامه‌كان بگه‌یه‌نرێنه‌ په‌كه‌كه‌ سه‌ره‌ڕاى ئاشكرابوونى بینین یان دانووستانى ئه‌ردۆگان و ئۆجه‌لان له‌دوورگه‌ى ئیمریالى كه‌ دواتر چه‌ند پێشهاتێكى گرنگى به‌دوادا هاتن.

ئه‌و دانووستانانه‌ به‌ته‌نیا مایه‌ى دڵخۆشى لایه‌نى كوردى نه‌بوون، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌ى سلبى به‌دواى خۆیدا هێنا و كه‌مال ئه‌نادۆڵ، سه‌رۆكى فراكسیۆنى جه‌هه‌په‌ له‌ په‌رله‌مانى توركیا رایگه‌یاند (سه‌رۆك وه‌زیران بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى به‌ڵىَ بۆ راپرسى له‌گه‌ڵ تیرۆریستانیشدا له‌سه‌ر یه‌ك مێز داده‌نیشێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ شه‌یتانیشدا داده‌نیشێت ئه‌گه‌ر پێویست بكات).

پارتى ئاشتى و دیموكراسى رایگه‌یاندووه‌ له‌به‌رانبه‌ر قبوڵكردنى چه‌ند مه‌رجێكدا به‌شدارى راپرسى هه‌موارى ده‌ستووریى ده‌كه‌ن كه‌ گرنگترینى ئه‌و مه‌رجانه‌ش (ئاماده‌كردنى ده‌ستوورێكى نوىَ كه‌ له‌ڕووى ئیتنییه‌وه‌ پێناسه‌ى هاولاتیبوون نه‌كات، راگرتنى ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ و ده‌ستپێكردنى دانووستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆزى كورد)ن.

په‌یوه‌ست به‌مه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌ وتارێكدا له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى پارته‌كه‌ى له‌ شارى (وان)ى باكوورى كوردستان رایگه‌یاند (نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى نوىَ به‌شێك له‌ كاره‌كانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانه‌ و به‌م به‌ڵێنه‌وه‌ چالاكییه‌ سیاسییه‌كانى خۆى له‌ ساڵى 2011دا ده‌ستپێده‌كات). هه‌روه‌ها دانووسنه‌كانى ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان و نكۆڵینه‌كردن له‌وه‌ى دۆزى كورد له‌ توركیا هه‌یه‌، ده‌توانرێن وه‌ك ده‌ركه‌وتنى ئاسۆى به‌شدارى كورد له‌ راپرسى له‌سه‌ر هه‌موارى ده‌ستوورى توركیا لێكبدرێنه‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامى بایكۆتكردنه‌كه‌ش.

چۆن ئه‌م ئاسۆیه‌ ده‌بێته‌ واقیع؟ به‌ڵێنه‌كانى ئه‌مجاره‌ بۆ كورد چییان لىَ سه‌وز ده‌بن بۆ كورد و زه‌مانه‌تى دووباره‌ فریونه‌دانه‌وه‌ كامه‌یه‌؟ هه‌موارى ده‌ستوورى بۆ لایه‌نى كوردى ده‌رفه‌ته‌، ده‌توانێت وه‌ك كارتێكى به‌هێز به‌رانبه‌ر ئه‌ردۆگان به‌كاریبێنێت و هه‌ندێك ته‌نازولاتى پرۆتۆكۆلى پێ بكه‌ن. ئه‌وه‌ى به‌ڵێنه‌كان شێوه‌یه‌كى ره‌سمیان بدرێنىَ و ته‌نیا قسه‌ى نێو بانگه‌ى هه‌ڵبژاردن و راپرسییه‌كه‌ نه‌بێت. ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ردوولا قۆناغێكى نوێیه‌ و پرۆژه‌ى هه‌موارى ده‌ستوورى سه‌رده‌خات.

ئاسۆى به‌شدارى كورد ده‌ركه‌وتووه‌، له‌سه‌ر ئه‌ردۆگان پێویسته‌ به‌جددى به‌پیر داواكانى كورده‌وه‌ بچێت و بونیادى قۆناغێكى نوىَ بنێن و پرۆسه‌كه‌ به‌قازانجى هه‌ردوولا بشكێننه‌وه‌.