نیلیسا سه‌رسامی ئه‌ليسايه‌

شفق نيوز

ئاواته‌كانی ده‌كات، ئه‌ویش گۆرانی گوتنه‌، له‌ ماوه‌ی دوو مانگی رابردووشدا یه‌كه‌م گۆرانی خۆی به‌ ناوی (چیت پێوتم) بڵاوكرده‌وه‌. ئه‌و له‌ دیمانه‌یه‌كیدا  باس له‌ژیانی تایبه‌تی و یه‌كه‌م ئه‌لبوومی ده‌كا، كه‌ ده‌ڵێت "له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌لبوومه‌كه‌م ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌، 12 تراك له‌خۆ ده‌گری، كه‌ میلۆدی سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) ـه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ شاعیران (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، ده‌رباز یونس، حه‌مه‌سه‌عید ئیبراهیم، هه‌ڵكه‌وت زاهیر) شیعریان بۆ ئاماده‌كردووه‌، كه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (هێمن حوسێن) كاری دابه‌شكردنی موزیكی بۆ به‌ڕێوه‌چووه‌ و زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانیشم رۆمانسین، كه‌ پێموایه‌ ده‌نگم له‌گه‌ڵ گۆرانی رۆمانسی ده‌گونجی".

نیلیسا كچه‌ كوردێكی دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه‌، له‌ساڵی 1988 له‌ شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، كه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی بچووكدا كوردستانی جێهێَشووه‌، به‌ڵام بۆ جارێكی دی گۆرانی ئه‌وی گه‌یانده‌وه‌ كوردستان ئه‌گه‌ر به‌سه‌ردانیش بێت. نیلیسا له‌دیمانه‌یه‌كی (سڤیل) ـدا قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌لبوومه‌ بڵاونه‌كراوه‌كه‌ی ده‌كا و ده‌ڵێت "گۆرانییه‌كان به‌دڵی خۆم ئاماده‌كراوه‌ و دڵم به‌هه‌موویانه‌وه‌ خۆشه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگی مندا ده‌گونجێن. ئینشاڵڵا له‌ داهاتوویه‌كی زۆر نزیك ئه‌لبوومه‌كه‌م بڵاوده‌كرێته‌وه‌". له‌باره‌ی گۆرانی (چیت پێوتم)، كه‌ له‌پێكهاته‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌یه‌تی و چه‌ند مانگێكه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌، گوتی "له‌وكاته‌ی گۆرانییه‌كه‌م تۆمار كرد، یه‌كه‌م كه‌س دایكم پیرۆزبایی لێكردم، ئینجا له‌لایه‌ن خۆشكم و براكانم پشتگیرییه‌كی زۆرم لێكرا، به‌ڵام كه‌ كلیپه‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، ده‌ستخۆشییه‌كی زۆرم بۆ هات، یه‌كه‌م كه‌س هونه‌رمه‌ند ده‌شنی ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و ده‌ستخۆشی لێكرم، گوتی كلیپه‌كه‌ت زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه‌". نیلیسا خۆی بۆ سه‌ركه‌وتن و ره‌خنه‌ش ئاماده‌ كردووه‌، كه‌ پێیوایه‌ به‌رده‌وام ره‌خنه‌ بۆ كاری نوێ و كاره‌كته‌ره‌كانی دروست ده‌بی، گوتیشی "ره‌خنه‌ بۆ هونه‌رمه‌ند شتێكی ساده‌یه‌، منیش قه‌د له‌ ره‌خنه‌ ناترسم، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و كارانه‌ بی، كه‌ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ ده‌یخاته‌ بازاڕه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی به‌ره‌وپێشچوونی هونه‌رمه‌نده‌كه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ بۆ هونه‌رمه‌ند نه‌بی، هونه‌رمه‌نده‌كه‌ش نازانی حه‌زی خه‌ڵك چییه‌ و چی ده‌وی، به‌ڵام من پێموانییه‌ نه‌ من و نه‌ هیچ هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ حه‌ز به‌ره‌خنه‌ی شه‌خسی بكا، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌م خۆم بۆ سه‌ركه‌وتن و ره‌خنه‌ و زۆر شتی دیكه‌ ئاماده‌ كردووه‌، به‌ڵام هیوادارم ره‌خنه‌ی شه‌خسیم رووبه‌ڕوو نه‌بێته‌وه‌". نیلیسا به‌پێچه‌وانه‌ی كچه‌كانی دیكه‌، تائێستا ئاماده‌ی گۆرانی "دوێت" نییه‌ و ئه‌لبوومه‌كه‌شی به‌بی دوێت ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌. ئاماژه‌شی كرد، كه‌ له‌زووه‌وه‌ حه‌زی له‌ گۆرانی گوتن بووه‌، به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵی هیچ كات هێنده‌ی ئێستا ئاماده‌باشی بۆ گۆرانی گوتن نه‌بووه‌.

نیلیسا موعجیب به‌ ده‌نگی (ئه‌ساڵه‌) ـیه‌ و (ئه‌لیسا) ـش پرسیار ده‌كات، نیلیسا كێیه‌؟ نیلیسا وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵی "به‌ ته‌ئكید (نیلیسا) ـی كوردستان منم و (نیلیسا) ـش ناوی راسته‌قینه‌ی خۆمه‌ و له‌كه‌سم وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌وكاته‌ی (ئه‌لیسا) ـی لوبنانی كۆنسێرته‌كه‌ی له‌ شاری هه‌ولێر كرد، منیش چووم بۆ كۆنسێرته‌كه‌ی، به‌ڵام (ئه‌لیسا) له‌لای مامۆستا (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) پرسیاری ناوه‌كه‌ی منی كرد و گوتی: ناوه‌كه‌ی نیلیسا زۆر له‌ ناوه‌كه‌ی منه‌وه‌ نزیكه‌، ئه‌و ناوه‌تان له‌من بردووه‌؟ مامۆستا هه‌ڵكه‌وتیش پێی گوتبوو: نه‌وه‌ڵڵا له‌تۆمان نه‌بردووه‌". (نیلیسا) ـكه‌ی كوردستان دێته‌ سه‌ر باسی پێشكه‌شكاری، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ خۆشی حه‌ز به‌كاری پێشكه‌شكاری ناكات، به‌ڵام ئاماده‌یه‌ بی به‌رامبه‌ر كار بۆ كه‌ناڵێك بكا، كه‌ خاوه‌ن كه‌ناڵه‌كه‌ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر بێ، چونكه‌ ئه‌و پێیوایه‌ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر هاوكارێكی باش و دروستكه‌ری هونه‌ریی ئه‌و بووه‌، گوتی "تائێستا بیرم له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ له‌په‌نای گۆرانی گوتن پێشكه‌شكاریش بكه‌م، چونكه‌ ده‌مه‌وی پیشه‌ی سه‌ره‌كیی من گۆرانی گوتن بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌ناڵێك هی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر بێت، ئه‌وا به‌ خۆڕایی كاری بۆ ده‌كه‌م". نیلیسا ئاماژه‌شی به‌ رۆڵی هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ر كرد، له‌ هێنانه‌ مه‌یدانی كچان بۆ بواری گۆرانیگوتن و ئیشكردن بۆ به‌دیهێنانی حه‌زه‌كانی ئه‌وان و ده‌ڵی "له‌ ساڵانی رابردوودا بكه‌ین كه‌متر كار بۆ ئافره‌ت ده‌كرا و ئه‌وانه‌شی كه‌ باڵاده‌ستبوون و كرابوونه‌ پاڵه‌وانی مه‌یدانه‌كه‌، ئه‌وا پیاوه‌كان بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ هاتنی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر و ئه‌و كارانه‌ی له‌ كوردستان پێشه‌كه‌شی كرد، ده‌بینین رۆڵی ئافره‌ت له‌ گۆرانی گوتندا ئه‌گه‌ر له‌هی پیاوه‌كان زیاتر نه‌بێت، ئه‌وا كه‌متر نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بینین كچانی كوردستان زیاتر ئومێدیان به‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر هه‌یه‌، من لێره‌وه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌و كچانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووم به‌پێویستی ده‌زانم زۆر سوپاسی بكه‌م، رۆڵ و كاریگه‌ی ئه‌و له‌ هێنانه‌مه‌یدانی كچان بۆ گۆڕه‌پانی گۆرانی كوردی له‌یاد ناكری".

له‌ رۆژی ڤالانتاین نیلیسا گوڵێكی سووری پێشكه‌ش كراوه‌، بی ئه‌وه‌ی بزانی ئه‌و گوڵه‌ هی كێیه‌، ناوبراو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ی ته‌قلید نه‌بی، ده‌یه‌وی ئاشكرای بكات، كه‌ خۆشه‌ویستی نییه‌، گوتی "له‌ رۆژی ڤالانتاین گوڵم پێشكه‌ش نه‌كرد، چونكه‌ به‌ ته‌ئكید خۆشه‌ویستیم نییه‌، به‌ڵام گوڵێكی سوورم پێشكه‌ش كرا، نازانم له‌ڕێی كێوه‌ ئه‌وه‌ گوڵه‌ بۆ من هاتووه‌، هه‌رئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم له‌ شوێنێك دانیشتبووم، گوتیان ئه‌و گوڵه‌ بۆ تۆ هاتووه‌، منیش وه‌رمگرت". نیلیسا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌سه‌ر قسه‌كانی خۆی، كه‌ به‌ پیاسه‌كردنی بۆ شوێنی چۆڵ مورتاح ده‌بێت، به‌ڵام كه‌سێكیش لێی تێنه‌گا، تووڕه‌ ده‌بێت، ده‌ڵێت "پیاسه‌ بۆ شوێنه‌ چۆڵه‌كان ده‌كه‌م، بۆ بینینی شاخ و سروشت، زۆر حه‌ز ده‌كه‌م به‌ته‌نیا پیاسه‌ بكه‌م، به‌ڵام به‌هاوڕێیه‌تیم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (لۆكه‌ و ده‌شنی) زۆر مورتاحم، ئه‌و دووانه‌ زۆر زوو لێم تێده‌گه‌ن". تاكۆتایی به‌هاری ئه‌مساڵ نیلیسا له‌ كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌، ده‌شڵی "له‌فه‌سڵی به‌هار به‌ده‌م گۆرانییه‌كی عه‌لی مه‌ردانه‌وه‌، خواردنێكی كوردیانه‌ی وه‌ك دۆینه‌ و تڕخێنه‌ ئاماده‌ بێت، ئه‌وه‌ خۆشترین جه‌وی نیلیسایه‌".

ئه‌و كچه‌ گۆرانیبێژه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، زۆر حه‌ز به‌ناوبانگێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌كا، كه‌ پێیوایه‌ كاری جوان ناوبانگ به‌ هونه‌رمه‌ند ده‌به‌خشی، نیلیسا گوتی "هیچ كه‌س نییه‌ خه‌ز به‌ناوبانگ نه‌كات، من زۆر حه‌زم له‌ناوبانگه‌، ئینشاڵڵا ده‌گه‌م به‌و ناوبانگه‌ی من ده‌مه‌وی".










سڤيل