ئاماده‌ بوونی سه‌رۆک بارزانی له‌ کۆنگره‌ی ڕۆما ،مێژوویه‌کی نوێی خوڵقاند بۆ گه‌لی کوردستان

شفق نيوز

دوایی ڕاپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری ساڵی (1991) چی له‌دوایی پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق و هه‌تا سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو سه‌ردانی ووڵاتی ئیتاڵیای کرد بۆ مه‌به‌ستی به‌شداری کردنی به‌ڕێزیان له‌ کۆنگره‌ی هاوپه‌یمانه‌ دیموکراته‌کان له‌ ڕۆما ،بۆ جارێکی تر کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتی تری بۆ گه‌لی کوردستان ده‌سته‌به‌ر کرد ،ڕۆژ له‌ دوایی ڕۆژ دۆستی باش بۆ کوردستان و خه‌ڵکی سه‌ربه‌رزی کوردستان دروست ده‌کات له‌ هه‌موو ئاسته‌کاندا ،له‌ هه‌ر سه‌ردانێکی به‌ڕێزیان له‌ کۆن و نوێدا به‌پێی هه‌لومه‌رجی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ..هتد وه‌ک پێشمه‌رگه‌ ئاسا له‌ مه‌یدانه‌ ده‌ووری خۆیی بینیوه‌ و به‌شێکی زۆری ووڵاتانی دونیای ئاشنا کردوه‌ به‌ مێژووی گه‌لی کورد و ئه‌و غه‌دره‌ مێژووییانه‌ی که‌ له‌ گه‌لی کورد کراوه‌ به‌هۆی کورد بونیان له‌ مێژووی کۆن نوێ ماندا ،به‌ سیاسه‌ته‌ حه‌کیمانه‌که‌ی به‌ڕێزیان دۆستێکی یه‌کجار زۆری بۆ گه‌له‌ که‌ی دروستکردوه‌ له‌ هه‌موو ئاسته‌کانی به‌شێک له‌ ووڵاتانی جیهان ،کاتێک له‌ به‌رامبه‌ر دۆستانی بیانی که‌ باسی غه‌دره‌ مێژووییه‌کان ده‌کات که‌ له‌ کاتی خۆیدا له‌ میلله‌ته‌که‌ی کراوه‌ به‌وپه‌ڕی ڕاستگۆیی و دڵسۆزیه‌وه‌ و دوور له‌ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک ئه‌م مێژووییه‌ تاڵه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ ده‌بێت جێگای سه‌رنجی و تێڕامانی هه‌موویان ،زیاد ڕۆیی نیه‌ ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌ر له‌ وکاته‌دا ببانه‌ دۆستێکی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی کورد ،ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌ ڕۆژانه‌ ده‌بینی له‌ کاتی سه‌ردانی به‌ڕێزیاندا ،له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ به‌ڕێزیان ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌کی ئابووری به‌هێز دروست بکات له‌گه‌ڵ به‌شێکی زۆری ووڵاتانی دونیادا ،به‌تایبه‌تی ووڵاتانی ئه‌وورپا و ئه‌مریکا ..هتد دروست کردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌ به‌چڕوپڕی وه‌ک ئێستا ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر ووڵات و میلله‌تێکی تر هه‌تا ئه‌ندازه‌یه‌ک گرنگ بێت ! ئه‌وه‌ بۆ گه‌لی کورد و کوردستان گرنگی زۆر زۆری خۆی هه‌یه‌ ،ووته‌ به‌نرخه‌کانی به‌ڕێزیانم به‌ یاد دێته‌وه‌ که‌ فه‌رموویان ده‌بێت کوردستان بکه‌ین به‌ (دوبه‌ی ) دیاره‌ ده‌زانین ئه‌و سه‌حرایه‌کی خلیج له‌ سه‌ر ده‌ستی چی که‌سێک بوو ئه‌ویش (ئه‌بوضه‌بی )بوو که‌ بووه‌ ئه‌و ووڵاته‌ خۆشه‌ی جیهان که‌ ناوی (دوبه‌ییه‌) که‌ ئه‌مڕۆ خۆشترین و سه‌رنج ڕاکێشترین ووڵاتی دونیایه‌ ! له‌وه‌ ئه‌چێت جیاوازێکی زۆر هه‌بێت له‌ به‌ینی ئێمه‌ی کوردو ئه‌وانی عه‌ره‌ب ،هه‌روه‌ک ده‌زانین هه‌شتا ساڵی ڕابردوو بۆ ووڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان و به‌تایبه‌تی بۆ ووڵاتانی خلیج بوه‌ خێرو خۆشی دروست کردنی خۆیان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا ،به‌ڵام بۆ گه‌لی کورد سه‌د پله‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بوو ،له‌و هه‌شتا ساڵه‌دا بووه‌ ماڵوێرانی و ئه‌نفال وکیمیای و ڕووخاندنی گوندو شاروشارۆچکه‌ کانی کوردستان گرتن و کوشتنی خاڵی بێدیفاعی کورد ..هتد دیاره‌ زۆر ئاسانه‌ ووڵاتێک وێران بکه‌یت ،به‌ڵام زۆر زۆر زه‌حمه‌ته‌ ووڵاتێکی وێران ئاوه‌دان بکرێته‌وه‌ هه‌ر وا به‌ ئاسانی و به‌ کاتێکی زوویی دیاره‌ لێره‌دا پێویستی به‌ سه‌رۆکێکی خه‌مخۆرو دڵسۆزی وه‌ک ڕێزدار سه‌رۆک (مه‌سعود بارزانی )

هه‌یه‌ ،که‌ شه‌و ڕۆژی بخاته‌ سه‌ر یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی باشترین و خۆشترین ژیان بۆ گه‌له‌ که‌ی ده‌سته‌به‌ر بکات ،زۆر دڵنیام له‌وه‌ی که‌ به‌ڕێزیان ووڵاته‌ که‌مان له‌ دوبه‌ی خۆشتر بکات باشترین نموونه‌ بۆ ئه‌م قسه‌یه‌م ئه‌وه‌ شاری هه‌ولێر و دهۆکه‌ و خه‌ریکه‌ شاری سلێمانیش به‌روو ئاوه‌دانی بڕوات ..هه‌ر مرۆڤێک به‌وێژدان به‌م شارانه‌دا بۆ ساتێک تێپه‌ڕێت شاهێدی ئه‌م ڕاستیه‌ ئه‌دان ،له‌وه‌ش گرنگتر بۆمان وبۆ مێژوومان ئه‌وایه‌ وێنه‌ جوانه‌که‌ی گه‌لی کوردستان له‌لایه‌ن دوژمنان ناشرین کرابوو که‌ یه‌ک سه‌ده‌ زیاتر دوژمنان کارییان کرد بۆ ناشرین کردنی گه‌لی کورد ! ئه‌وا (سه‌رۆک بارزانی ) خه‌ریکه‌ نه‌ک وێنه‌ی گه‌لی کورد جوانبکاته‌وه‌ وه‌ک خۆیی به‌ڵکو سه‌د هێنده‌ی تری جوانتر کردوه‌ بۆمان ،ئه‌وه‌ی که‌ بینیومانه‌ له‌ به‌ڕێز سه‌رۆکی کوردستان له‌کاتی سه‌ردانه‌کانی بۆ ووڵاتانی بێگانه‌ یه‌ک دونیا ده‌ستکه‌وتی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ..تاد بۆ به‌ ده‌ست خستووین ،ئه‌وا به‌ ده‌یان قونسوڵخانه‌ی ووڵاتانی بیانی له‌ پایته‌ختی کوردستان شاری هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه‌ ،به‌ڕێزیان جه‌وێکی وای خوڵقاندووه‌ که‌ ئه‌ووڵاتانی هه‌تا دوێنێ دۆستی گه‌لی کورد نه‌بوون ئه‌مڕۆ قونسوڵخانه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه‌ و ببانه‌ دۆستی گه‌لی کورد یان هه‌رهیچ نابێت واقیعی کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و خه‌ڵکی ووڵاته‌ که‌یان خۆیان بگێڕێنه‌وه‌ وه‌ک خۆیی !! زۆر جار په‌له‌کردنیان پێوه‌ دیاره‌ له‌ کردنه‌وه‌ی قونسوڵخانه‌که‌نیان ،دیاره‌ ئه‌مه‌ هه‌ر له‌خوێیه‌وه‌ ده‌ستبه‌ر نه‌بوه‌ بۆمان ئه‌وه‌ به‌ خه‌مخۆری و دڵسۆزی و ماندوو بوونی زۆری سه‌رۆک بارازنی بۆمان هاتۆته‌ دی ...

 

 

گرنگی ئاماده‌ بوونی سه‌رۆک بارزانی له‌ کۆنگره‌ی هاوپه‌یمانه‌ دیمکراته‌کاندا وه‌ک سه‌رۆکێکی کورد ،له‌ دنیای ئیمڕۆدا ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ک زیاتر لێوه‌ی ده‌کرێ و بۆته‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی سه‌ر زمانان ،دیمکراسی و ماڤی مرۆڤه‌ .هه‌موو که‌سیش دان به‌وه‌دا ده‌نێ که‌ دیمکراسی باشترین چوارچێوه‌ی ئه‌نجامدانی ماڤه‌کانی مرۆڤه‌ و له‌ ڕێگای دیموکراسییه‌وه‌ تاک یا کۆمه‌ڵ ده‌توانێ به‌ مافه‌ کانی و ئاواته‌کانی بکات .دیموکراسی چه‌ند بۆ پێکهاتنی کۆمه‌ڵگای شارستانی و گه‌یشتن به‌ ماڤی مرۆڤ گرنگه‌ ،ئه‌وه‌ندش تێگه‌یشتنی جه‌وهه‌ری ڕاسته‌ قینه‌ی دێمکراسی و ناسینی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ دیارده‌ و پرنسیپه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی پێویسته‌ ..

له‌م گۆنگره‌یه‌دا سه‌رۆک بارزانی په‌یڤێکی گرنگی دا به‌ گوێچکه‌ی دیمکراتی خوازه‌کاند ،زۆر زۆره‌ که‌ گه‌لێک مێژووی غه‌درێکی گه‌وره‌ی لێکردبێت ئه‌وه‌نده‌ توینی دیمکراتی بێت ! هه‌ر ئه‌وه‌ وای له‌ ئاماده‌ بوان کرد له‌ کۆتایی ووتاره‌ زۆر به‌نرخ و به‌هێزه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی به‌ چه‌پڵه‌ ڕێزانێکی گه‌رم پێشوازی له‌ فه‌رمووده‌ به‌نرخه‌کانی جه‌نابیان بکات ،سه‌یره‌ سه‌رۆکێکی کورد له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆر دواکه‌وتوو که‌ به‌و ناوچه یه‌‌ ده‌ڵێن عالمی سێهه‌م و عه‌قڵێتێکی دینی و قه‌ومی زاڵه‌ و ئه‌و هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌یان بینوه‌ به‌ درێژای مێژوو و به‌تایبه‌تی له‌ سه‌ده‌ی بیست و له‌ هه‌شتا ساڵی ڕابردوو ،بیر له‌ تۆڵه‌ کردنه‌وه‌ ناکات و خه‌بات بکات بۆ چه‌سپاندنی دیموکراسی له‌و ناوچه‌یه‌دا ، قینی و ڕه‌ق و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌‌ ده‌روونی پێشمه‌رگه‌ یه‌ک که‌ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیی له‌ داکۆکی کردن له‌ پێناوی میلله‌ته‌که‌یدا له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگریدا بێت له‌گه‌ڵ سه‌ر سه‌خت ترین دوژمن که‌ به‌عسییه‌کان بوون ،ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو که‌س زیاتر حه‌ز له‌ ژیانی دیمکراسی و پێکه‌وه‌ ژیان بکات وخه‌بات بکات بۆ چه‌سپاندنی دیمکراسی له‌ ووڵاته‌که‌یدا ،دیاره‌ هه‌ر ئه‌مه‌ وای کردوه‌ که‌ سه‌رۆک بارزانی جێگای ڕێزی زۆر شۆڕشگێڕان و دیمکراتی خوازن بێت ،ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌و بنه‌ماڵه‌ و ناوچه‌یه‌ و که‌ش وهه‌وایه‌ی که‌ سه‌رۆک بارزانی تێدا په‌روه‌رده‌ بووه‌ هه‌ر له‌مێژوو بڕوایان به‌ ژیانی دیمکراسی و ئازادی تاک هه‌بووه‌ ،نه‌ک هه‌ر ئازادی مرۆڤ به‌ڵکو بڕوایان به‌ ئازادی گیانداره‌ کێو ییه‌کانیش هه‌بووه‌ و گرنگی زۆریان به‌ ژینگه‌ پارێزی داوه‌ ،پێشمه‌رگه‌ی پارتێکی سیاسی دیمکراسی خوازبووه‌ ئه‌ویش (پارتی دیمکراتی کوردستان ) بووه‌به‌ سه‌رۆکایه‌تی باوکی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی کورد (مسته‌فا بارزانی ) بووه‌ ،بۆیه‌ به‌ڕێزیان بۆته‌ جێگای سه‌رنجی زۆری ووڵاتان و خه‌ڵکی دیمکراسی خواز ،کاتێک ده‌مه‌وێت له‌ سه‌ر ڕێزدار سه‌رۆکی کوردستان بنووسم نازانم له‌ کوێوه‌ ده‌ست پێبکه‌م و له‌ کوێوه‌ کۆتایی پێبهێنم به‌ هه‌زاران ووتار نه‌توانی حه‌قی خۆی پێبده‌ین به‌ڕاستی جێگای ڕێزی زۆر زۆری هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و به‌شه‌ره‌ف بیت جه‌نابی کاک مه‌سعوود بارزانی ،ئاینده‌ی گه‌ش مان له‌ جه‌نابت به‌دی ده‌که‌ین،هه‌ر سه‌ردانێکی به‌ڕێزتان یه‌ک دونیا ده‌ستکه‌وت به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت بۆ گه‌له‌ سته‌مدیده‌ که‌مان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا ....

 

له‌ کۆتایدا وه‌ک کوردێکی دڵسۆزی گه‌ل ونیشتیمان یه‌ک دونیا سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاسته‌ی جه‌نابت ده‌که‌م و هیوادارم که‌ هه‌موومان بگه‌یانیته‌ خه‌ونه‌ گه‌وره‌که‌مان ئه‌وش سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستانه‌ ..

به‌هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساغی جه‌نابتین و سه‌ربه‌ست و سه‌رفرازی به‌دڵ ده‌خوازین بۆ جه‌نابتان ..

بژی کورد بژی کوردستان ،نه‌مری و سه‌ربه‌ستی بۆ شه‌هیدانی کورد