شه‌فه‌ق/ سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29 كانونى یه‌كه‌م، رابیته‌ى ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانى كوردى ده‌ره‌وه‌ى
هه‌رێمى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ ده‌زگاى رۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى كوردى فه‌یلى (شه‌فه‌ق)، هه‌ستا به گرێدانى كۆڕێك به‌ناونیشانى"سه‌رژمێرى و ئامارى سه‌رنشینان له تاى ته‌رازوودا" به ئاماده‌بوونى عه‌لى حسێن فه‌یلى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌رپرسى ده‌زگاى شه‌فه‌ق و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى بوارى ڕ‌ۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى و نوێنه‌رانى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و جه‌ماوه‌رێكى به‌رچاو.
له كۆڕه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له دكتۆر عبدالله حكمت و دكتۆر معتز محیى عبدالحمید به تێر و ته‌سه‌لى بابه‌تى كۆڕه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند و پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.

له‌سه‌ره‌تادا دكتۆر عبدالله حكمت مامۆستاى زانكۆى به‌غدا پێشه‌كى و مێژینه‌ى سه‌رژمێرى و ئامارى ڕوونكرده‌وه و وتى :ئامار زانستێكى گرنگه و به‌شێكه له زانستى بیركارى و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كى دروستبووه كه ده‌ڵێت"ئه‌وه‌ى پێوانه نه‌كرێت به‌رێوه نابرێت" و ئه‌م زانسته له سه‌ره‌تادا له ناو په‌رستگا ئاینیه‌كانه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه بۆ ههژماردنى داهات و خه‌رجیه‌كانى په‌رستگاكان و پاشان ده‌سه‌ڵاتداران سه‌رژمێرى خه‌ڵكیان ده‌كرد بۆ وه‌رگرتنى باج و كاروبارى دیكه‌ى حكومڕانى خۆیان.

ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه كه ئه‌م زانسته له گه‌ڵ دوو شێوه گۆڕانكارى یا متغیرات مامه‌ڵه ده‌كات؛ یه‌كه‌میان: گۆڕانكارى چه‌ندى: وه‌كو ژماره و كێش و ته‌مه‌ن..هتد و دووه‌میان گۆڕانكارى وه‌سفى: وه‌كو ڕه‌نگى پێست و ڕه‌نگى چاو ..هتد به‌و شێوه‌یه كه سروشتى ئه‌و گۆڕانكاریانه‌مان بۆ ئاشكراده‌كات و ئاماژه‌ى بهئهركهكانى زانستى ئامار و سه‌رژمێرى دا بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م زانسته بۆ سه‌رژمێرى گشتى، كه ژماردن یه‌كێكه له ئه‌ركه سهركیهكانى و ئاستى ته‌مه‌ن و ئاستى داهات و ژماره ودابهشبوونى دیمۆگرافى سه‌رنشینان وه‌كو داتابهیزێك و پاشان ئه‌م هه‌موو زانیاریانه كۆ ده‌كرێنه‌وه و شى ده‌كرێنه‌وه و لهكۆتاییدادهبنه چه‌ند ڕاستیه‌ك و پاشان ئاكامه‌كانیان لێ ده‌رده‌كرێت. و وتیشى گه‌ڵاڵه‌كردنى بڕیاره ستراتیژیه‌كان به‌پێى بنه‌ڕه‌تێكى نامه‌نتیقى و بێ چه‌ندو چۆن نابێت چونكه ئیمه له گه‌ڵ پێوانه‌یه‌كى نه‌گۆڕ مامه‌ڵه ناكه‌ین و كاتێ مامه‌ڵه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ین ته‌نیا له سه‌ر بنه‌ماى ته‌مه‌ن و داهات نیه، به‌ڵكو به‌پێى ڕه‌وشت و ههڵسوكهتهكانى مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، چونكه ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتى ئاده‌میزاد هه‌میشه له گۆڕاندایه. بۆیه له به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا، پیویسته به‌پێى هه‌ردو گۆڕانكارى چه‌ندى و وه‌سفى له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ین.
النقار وتى ئێمه ئه‌گه‌ر به‌پێى دواگۆڕانكارى زانستى له سه‌رئاستى جیهانى له زانستى ئامار و سه‌رژمێرى ئۆپه‌راسیۆنى ئامار و سه‌رژمێرى به‌كارنه‌هێنین ئه‌وه ئیتر ناتوانین به‌هیچ شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌ڕێوه به‌رین.
له‌كۆتایى وته‌كه‌یدا، النقار وتى: شتى سه‌ره‌كى له پرۆسه‌ى ئامار و سه‌رژمێرى دابینكردنى داتابهیزیكى تۆكمه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن سسته‌مى سیاسى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه له‌پێناوى بیناكردنى به‌رده‌وامبوونى له درێژه‌پێدانى ژیانى هاوڵاتیان و گرنگى دان به خۆشگوزرانى هه‌موان.
پاشان دكتۆر معتز محیى عبدالحمید به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى كۆمارى ئاسایشى وتاره‌كه‌ى سه‌باره‌ت به زانستى ئامارى تاوان پێشكه‌شكرد و وتى ئه‌م زانسته له دوو به‌شى سه‌ره‌كى پێهاتووه یه‌كه‌م ئامارى نه‌گۆڕ ( جۆرى تاوان وه‌كو به‌كارهێنان و فرۆشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان و ئاستى له ناو كۆمه‌ڵگا) و دووه‌میشیان بگۆڕه وه‌كو ئاماركردنى قه‌واره‌ى تاوانه‌كان و ڕه‌وته‌كانى( قاچاغكردنى ئاسه‌وار و ئاودیو كردنى پاره و قاچاغكرنى ئافره‌ت و منداڵ و ڕفاندنى كۆرپه‌كان).

عبدالحمید هاته سه‌ر سووده‌كانى زانستى ئامارى تاوان كه رێڕه‌وى تاوان و زه‌مینه‌كانى و شوێنه دیاریكراوهكانى ده‌سنیشان ده‌كات وئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه كه تاوانێك وه‌كو تاوانى فرۆشتنى منداڵ له‌لایه‌ن باوكانه‌وه هێشتا له یاساى عیراقی‌دا سزاى بۆ ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
له كۆتایى كۆڕه‌كه‌دا ماوه درایه ئاماده‌بوان بۆ ده‌ربڕینى بیر ورا و بۆچوونى خۆیان سه‌باره‌ت به بابه‌تى كۆڕه‌كه و له سه‌ره‌تا پرۆفیسۆر فوئاد حهمهخۆرشید ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئامار زۆر گرنگه بۆ لایه‌نى په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵگه و گرنگ ئه‌وه‌نیه كه ژماره‌ى سه‌رنشینان چه‌ند ده‌بێ به‌ڵكو ده‌بێ ئاماره‌كه گشتگیر بێت بۆ ده‌ستنیشانكردنى هه‌موو شتێك په‌یوه‌ندى به سه‌رنشینانه‌وه هه‌بێت.
له‌لاى خۆیه‌وه عبدالحسین حه‌یده‌رى داواى ئه‌وه‌ى كرد كه نه‌ك هه‌ر ئاماره‌كه ئه‌نجام بدرێت به‌ڵكو ده‌بێ به‌دواداچوونى هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به هه‌موو ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانى .
سعد فایز ڕه‌خنه‌ى له‌وه گرت كه كۆڕه‌كه ئاماژه‌ى به‌لایه‌نى سیاسى ئامار نه‌داوه و له به‌رسڤا دكتۆر النقار وتى له وڵاتى ئێمه له‌باتى ئه‌وه كه ئامار ئامڕازێك بێت بۆ خزمه‌تى په‌ره‌پێدان كراوه‌ته ئامانجێكى سه‌ره‌كى هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى.
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
ڕاپۆرت: ماجد سورهمێرى
فۆتۆ: شه‌فه‌ق
| < پێشتر | دواتر > |
|---|













