شه‌فه‌ق/ به‌ئاماده‌بوونى عه‌لى حوسێن فه‌یلى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى كوردى
فه‌یلى ونوێنه‌رانى پارت ولایه‌ن وڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تى و مهدهنیهكانى كارا له به‌غدا، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه و به‌بۆنه‌ى یادى سى ویه‌ك ساڵه‌ى قهتڵوعامكردن و كۆچپێكردنى زۆره‌ملێى كورده فه‌یلیه‌كان، ڕێكخراوى ماڵى كورد به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى رۆشنبیرى و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردى فه‌یلى (شه‌فه‌ق) ئاهه‌نگێكى وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى یادى كوشتن و بڕین و كۆچپێكردنى زۆره‌ملێى كورده فهیلیهكانى له باره‌گاى ده‌زگاى شه‌فه‌ق سازدا.
سه‌ره‌تاى كۆره‌كه به‌چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌گیانى پاكى شه‌هیدانى كوردى فه‌یلى وكوردستان و عیراق به‌گشتى ده‌ستى پێكرد.
پاشان عه‌لى حوسێن فه‌یلى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان وبه‌رپرسى ده‌زگاى شه‌فه‌ق وته‌یه‌كى پێشكه‌ش بهئامادهبووانكرد و تێیدا چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته كرد و وتى: ئایا ده‌بێ له ژێر خاك یان دادگاكان یان له‌سه‌ر مێزى ده‌سه‌ڵاتداران له‌ماف یا شانسى كورده فه‌یلیه‌كان بگه‌رێین؟!
ئایا ئه‌وه‌نده ئازارمان زۆره كه زۆربه‌ى میدیاكان ده‌رگاكانیان لێمان داخه‌ن؟!
فه‌یلى وتیشى :"ئێمه ده‌زانین كه دونیا گۆڕاوه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه هه‌موو گۆڕانكاریه‌ك به‌ره‌و باشتر ناڕوات! ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره ده‌ورووژێنێت كه كێ زیاتر دۆستى كوردى فه‌یلیه و كێ دوژمنیه‌تى؟!".
له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى وته‌كه‌ى، فه‌یلى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئاسایش و مافه‌كانمان دابین بكات ئه‌وكاته ئێمه‌ش وه‌كو هه‌ر لایه‌نێكى دیكه ده‌توانین ڕۆڵى خۆمان ببینین. به‌ڵام ئێمه له‌م كاته‌دا پێویستمان به هۆشیاریه‌كى زۆرتره وئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر هزر وبیرێكى ته‌ندروست كات و نه‌وه‌یه‌كى نوێى ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌چاكى ڕیشه دابكوتێ وئاكامى لێ بكه‌وێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بچێته ناو بیر و ئه‌قڵدا و ئه‌م جۆره فاكته‌رانه پێویستیان به كات هه‌یه تاوه‌كو خۆیان بنوێنن. هه‌روه‌ها كوردى فه‌یلى پێویستى به گه‌یاندنى په‌یامى خۆیه‌تى بۆ هه‌موو مرۆڤێك، بۆ لێكتر نزیكبوونه‌وه و ئه‌م جۆره په‌یامه ده‌بێ له هزر وبیرى سیاسیه‌وه هه‌ڵبقوڵێ وشۆر ببێته‌وه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیان و ببێته پهیمانێكى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ بونیادنانه‌وه‌ى دوارۆژى ئه‌م وڵاته.
عه‌لى حوسێن فه‌یلى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه :"ڕاسته فهرمانڕهوایهكى به‌دناو له‌ناوبراوه و نه‌ماوه، به‌ڵام فاشیزمى دوێنێ وه‌كو بیر و ڕه‌فتار نه‌مردووه و ئه‌وه‌ى له‌ناوچووبێت ته‌نیا ڕ‌ژێمى پێشوو بوو ، و به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م په‌تایه و ئه‌م نه‌خۆشیه هیچ دواڕۆژێكمان نیه‌و نابێت".
وتیشى :" هه‌رچه‌نده ئه‌مانه ناتوانن ڕابردوو دوبارهكهنهوه به‌ڵام ده‌توانن زه‌ره‌ر بگه‌یه‌ننه ئه‌مڕۆ و دوارۆژیشمان وده‌بێ له‌وه‌ش تێبگه‌ین كه كلیلى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كوردى فه‌یلى و هه‌ر لایه‌نێكى دیكه له‌لاى هه‌موانه و هیچ كه‌سێك به‌ته‌نیا كلیلى هه‌موو ده‌رگا داخراوهكانمانى لا نییه".
له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى وته‌كه‌ى، فه‌یلى ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه كه :" تاكو ئه‌مڕۆ له ڕووى سیاسیه‌وه ده‌ڕوانرێته كێشه‌كه‌مانه‌وه و هه‌ندێ جاریش به سۆزه‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریى كردووه له كێشه‌كه و بووه‌ته كێشه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كان و ئه‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌رى هه‌موو ده‌ردو خواسته‌كانمان ناكات".
وتیشى :"ده‌بێ له‌بیرمان نه‌چێت كه زۆربه‌ى كێشه‌كانى عیراق به‌ر له هه‌ر شتێك كهلتوورین و ئه‌گه‌ر هۆشیارى كه‌لتوورى ئه‌م سه‌رده‌مه له گه‌ڵ سیاسه‌تدا پێكه‌وه گرێنهدرێن، ئه‌وا هه‌ر چارهسهرێِكى سیاسى چه‌ندین گرفت و كێشه‌ى تازه ده‌خوڵقێنێت.
له‌به‌رده‌وامى وته‌كه‌ى، فه‌یلى ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه كه :" كێشه‌ى ئێمه ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز چاره‌سه‌ر ناكرێت و مێژووى په‌نجا ساڵى پێشوو گه‌واهى ئه‌وه‌مان بۆ ده‌دات، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا نا‌ئومێد نین و ده‌بێ له وتهكان پراكتیزه بكرێن وچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانمان له‌وێدایه كه زه‌مینه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زوڵملێكراوانى دیكه خۆش بكه‌ین، كه‌چى نهمانكردووه!!".
فه‌یلى له به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كه‌ى وتى :" ئێمه ته‌نیا خوازیارى ئه‌وه‌ین كه له‌ژێر فشارى میدیا یان یاسا یان كۆمه‌ڵگه بێت مێژوومان زیندوو بكه‌ینه‌وه وداواكاریهكانمان هیچ كاتێك جڵى ڕه‌ش نه‌پۆشن و هیچ كاتێك داواى وهدهسهێنانى مافه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ى یاسا نه‌كردووه".
له كۆتایى وته‌كه‌یدا ، فه‌یلى ئه‌وه‌ى ڕوونكرده‌وه كه :" عێراقى ئه‌مڕۆ وڵاتى دیكتاتۆره‌كان نیه ، به‌ڵام گرفتى گه‌وره‌ى ئه‌م وڵاته له‌وێدایه كه سیسته‌مه حوكمڕانیه‌كه‌ى هێشتا نه‌یتوانیوه ڕیشه‌ى بیرۆكراسى و گه‌نده‌ڵى ئیدارى و ناعه‌داڵه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ربێنێت، و حكومه‌ت نایه‌وێت له‌مه زیاتر دوژمن بۆ خۆى دروست بكات و زۆرجار به‌شه‌رمه‌وه له كێشه و مه‌ینه‌تیه‌كانى كوردى فه‌یلى ده‌دوێت".
پاشان (حه‌مدیه ئه‌حمه‌د نه‌جه‌ف) بریكارى وه‌زیرى كۆچ وكۆچپێكراوهكان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كۆچپێكردن هێشتا كاریگه‌ریه‌كى پڕلهژانى ماوه له دڵ و ده‌روونى كورده فه‌یلیه‌كان و هێزه سیاسیه‌كانى به‌وه تاونباركرد كه بۆ له‌ت وپهتكردنى یه‌كێتى كورده فه‌یلیه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیانكه‌نه به‌شێك له فراكسیۆنه جیاجیاكان و كوردى فه‌یلییان كردۆته كارتێك بۆ ده‌سكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نه‌كانیان"
وتیشى كه:" كارى حكومى ، وه‌كو پێشكه‌شكردنى كۆمه‌ك و پشتگیرى و دارشتنى چه‌ند یاسایه‌ك به كارێكى شه‌رمنانه ده‌ژمێردرێت".
له‌لاى خۆیه‌وه ئه‌كادیمى فه‌یلى(خه‌لیل شه‌ممه) كێشه‌ى كوردى فه‌یلى خسته سێ خانه‌ى جیاجیاوه ، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندى كوردى فه‌یلى به پارته سیاسیه‌كان و بهتهوهرى سه‌ره‌كى هه‌ژماركرد، و دووه‌م په‌یوه‌ندى فه‌یلیه‌كان به ده‌وڵه‌ت و دوا ته‌وه‌ریش په‌یوه‌ندى ناوخۆیى كوردهفهیلیهكانه.
پاشان ئاماده‌بووان ڕاو بۆچوون و پرسیاره‌كانى خۆیان ئاراسته‌كرد وبه‌هه‌ر هه‌موویانه‌وه داوایان كرد بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى تاوانى عێراقى كارا‌و پراكتیزه بكرێت.


ئا: ماجد سورهمێرى
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







