شه‌فه‌ق/ له‌ژێر چاودێری سه‌عدون دلێمی وه‌زيری رۆشنبيری عێراق و به‌ئاماده‌بوونی بريكاری وه‌زيری رۆشنبيری
تاهير ناسر حمود حه‌ديسی يه‌كێتی ته‌لفزيۆن و راديۆكانی عێراق هه‌ستا به‌سازدانی ئاهه‌نگێك بۆ رێز لێنانی كۆمه‌ڵێك له به‌رێوبه‌ری گشتی و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی رۆشنبيری و چه‌ندين كه‌ناڵی ته‌لفزيۆنی و وێستگه‌ی راديۆ.
له مه‌راسيمی رێزلێنانه‌كه‌دا له‌لێدوانێكيدا بريكاری وه‌زيرباسی له رۆڵی ده‌زگا راگه‌ياندنه نيشتمانيه‌كانی له پيشاندانی رووی راسته‌قينه‌ی عێراقی نوێ كرد و داوای ئه‌وه‌شی له‌راگه‌ياندكاران كرد كه هه‌وڵی زياتر بدرێت بۆ ئاشكراكردنی راستييه‌كان بۆ به‌رده‌م رای گشتی و له‌هه‌وڵی هه‌ندێك كه‌ناڵه ئاسمانيه‌كانیشی كه‌م كرده‌وه كه ده‌يانه‌وێت زيان به‌پرۆسه‌ی ديموكراتی له‌عێراقدا بگه‌يه‌نن.
له‌به‌شێكی ديكه‌ی مه‌راسيمه‌كه‌دا حافز عادلی سه‌رۆكی يه‌كێتی ناوبراو له‌ووته‌يه‌كدا سوپاس و پێزانينی خۆی بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی ته‌واوی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌ياندنه نيشتمانيه‌كان دووپات كرده‌وه بۆ خزمه‌تكردنيان به رۆشنبيری عێراقی نوێ.
شايانی باسه راديۆی (شه‌فه‌ق)يش يه‌كێك بوو له‌و ئێزگانه‌ی كه له به‌ر رۆڵی كارای له‌مه‌يدانی راگه‌ياندنی عێراقيدا و هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ پێشخستنی بزووتنه‌وه‌ی هونه‌ری و كۆمه‌ڵايه‌تی و چه‌ند لايه‌نێكی ديكه‌ی جێگرنگ له لايه‌ن سه‌رۆكی يه‌كێتی ته‌له‌فزيۆن و راديۆكانی عێراقه‌وه رێزی لێ‌نرا.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







