*ئێزگه‌كه‌مان به‌ناوى راديو (شه‌فه‌ق) ناسراوه‌و له 15ى حوزه يرانى ساڵى 2004 به شێوه ى فه رمى
به‌رنامه‌كانى بۆ به‌غداو له سه‌ر شه‌پۆلى FMو به فرێكانسى MHz102 په‌خش ده‌كات
* ته‌نها راديۆيه كه له به‌غداى پايته‌خت به‌رنامه‌كانى به دوو شێوه زمانى عه‌ره‌بى و كوردى و دوو شێوه‌زارى فه‌يلى و سۆرانى و رۆژانه بۆ ماوه‌ی بيست سه‌عات به‌رنامه پێشكه‌ش ده‌كات.
* ماوه‌ى په‌خشكردن دابه‌ش ده‌بێت له نێوان به‌رنامه‌ى راسته‌وخۆ و تۆماركراو ، ماوه‌ى به‌رنامه‌كانى راسه‌ته‌وخۆ رووبه‌رێكى فراوانى هه‌يه و (12) كاتژمێره له رۆژيكدا و له‌هه‌مان كاتيشدا (8) كاتژمێر بۆ بابه‌ت و به‌رنامه ى تۆماركراو و مۆسيقاو گۆرانى عه‌ره‌بى و كوردى و بيانى و بابه‌تى سياسى و رۆشنبيرى و كۆمه‌ڵايه‌تييه .
*سياسه‌ت و رێره‌وى گشتى ر اديو شه‌فه‌ق روانگه‌يه‌كی ليبراڵى و ديموكراتيه و گرنگی ئه‌دا به كاروبارى مافى مرۆڤ و دژی ناكۆكى تايفى و تيرۆر و توند‌و تيژييه به گشت شێوه‌كانيه‌وه .
*گرنگيدان به‌لايه‌نى نه‌ته‌وه‌يى و داكۆكی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى داوای ره‌وا و دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد له عێراقدا ئه‌ركیكی سه‌ره‌كيمانه ، ئه‌وه‌ش به داكوكی له‌سه‌ر پێويستی به‌شداريكردنى كارا له پرۆسه‌ى سياسى و دامه‌زراوه ياساييه‌كان وه‌ك په‌رله‌مان و حكومه‌ت و جه‌ختكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكى ديموكراتى وه‌ك باش‌ترين و ته‌نيا چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كه‌و تاوتۆێكردنو خستنه‌ڕووی هه‌ر شتێك كه په‌يوه‌نديى راسته‌وخۆی هه‌بێ به چاره‌نووسی كوردانى ده‌روه‌ی هه‌رێمی كوردستان(به‌تايبه‌ت فه‌يلييه‌كان) له عێراقدا بۆ به‌رده‌م راى گشتى عێراقى و په‌رله‌مان و دام و ده‌زگاى حكومه‌ت و ئه‌و لايه‌نانه‌ى گرنگى ده‌ده‌ن به رێكخراوه‌كانى كۆمه ڵگاى مه‌ده‌نى .
* كار و به‌رنامه‌كانى راديو شه‌فه‌ق سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى هه‌يه وه‌ك :
-1 ته‌وه‌رى سياسى
-2 ته‌وه‌رى رۆشنبيرى
-3ته‌وه‌رى خۆشگوزرانی و تايبه‌ت به گه‌نجان
لايه‌نى سياسى پێكهاتووه له هه‌واڵ و رووداوى سياسى په‌يوه‌ست به عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌و جيهان به شيوه‌يه‌كی ديموكراتيانه‌و به‌بێ لايه‌نگرتنى لايه‌نێكى ده‌سنيشانكراو ، يان له‌كه‌داركردنى رێز و حورمه‌تى تاكى مروڤ و لايه‌نى ديكه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌وه‌رى ئاشته‌وايی نيشتيمانى و ئاگادار كردنه‌وه‌ى هێزه سياسيه نيشتيمانيه‌كان بۆ به‌شداريكردن له پرۆسه‌ى سياسى ديموكراتى و گرنگيدان به خزمه‌تگوزارى و كێشه‌ى هاوڵاتيانى عێراقى له ژيانى رۆژانه‌دا به‌شێكی به‌رچاوی به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كانی رۆژانه‌ی ئێمه‌يه.
له باری رۆشنبيرييه‌وه ، رۆژانه (20 تا 30) بابه‌ت بۆ بيسه‌ران په‌خش ده‌كرێ ، جگه له‌گرنگيدان به بيرو هزری نه‌ته‌وايه‌تى و پرسی كورد و جه‌خت كردن له‌سه‌ر ناسنامه‌ى رۆشنبيرى كوردانى نيشته‌جێى به‌غدا ، ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕاى گرنگيدان به پرسی ژن و منداڵ وه‌ك دوو لايه‌نی سه‌ره‌كی له هه‌مان كاتيشدا گرنگيدان به ژينگه وه‌ك لايه‌نێكى گرنگ بۆ به‌رده‌وامى ژيان .
به‌ڵام له‌باره‌ى به‌رنامه‌كانى خۆشگوزه‌رانى و تايبه‌ت به منداڵان و گه‌نجان ، ئێمه له به‌رنامه‌كانى راسته‌خۆ و تۆماركراوه‌كانمان دا جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵى ئه‌وان ده‌كه‌ين له بونياتنانه‌وه‌ی وڵات به پێى بنه‌ماى ژيارى و ديموكراتى و گرنگى ئاماده‌بوون و به‌شداريكردنيان له هه‌موو بواره‌كانى ژيان .
شياوی سرنجه، راديو شه‌فه‌ق ته‌نها راديۆيه له ناو ئێزگه‌كانى پايته‌خت ك ده‌توانين به (عيراقى بچوككراو) بيشوبهێنين ، چونكه ئێمه كادر له‌سه‌ر بنه‌ماى ئينتمای مه‌زهه‌بی يان تايفى و له‌وجۆره شتانه هه‌لَنابژێرين ، به ڵكو هه ڵبژاردن به پێى مه‌شق و ئه‌زموون و كارامه‌يييه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ژماره‌ێك له فه‌رمانبه‌رانی غه‌يری كورد و ته‌نانه‌ت غه‌يری موسلَمان له‌م راديويه‌دا ده‌ورو نه‌خشی كارايان هه‌يه .







