شه‌فه‌ق/ سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی يه‌كشه‌ممه شاندێكی ده‌زگای رۆشنبيری وراگه‌ياندنی كوردی فه‌يلی به‌سه‌رۆكايه‌تی
عه‌لی حسێن فه‌يلی سه‌ردانی نووسينگه‌ی كاروباری كوردانی فه‌يليان له سه‌رۆكايه‌تی كۆماری عێراق كرد و له‌لايه‌ن عادل موراد به‌رێوبه‌ری نووسينگه‌ی ناوبراوه‌وه پێشوازييان لێكرا.
له‌ديدارێكی چه‌ند كاتژمێريدا كه چه‌ند كه‌سايه‌تيه‌كی ديكه‌ی كوردی فه‌يلی ئاماده‌ی بوون گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئه‌و ليژنه بێلايه‌نه نيشتمانيه‌ی كه له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تی كۆماره‌وه پێكهێنراوه بۆ به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردنی برياری كۆتايی دادگای باڵای تاوانه‌كان كه‌سه‌باره‌ت به دۆسيه‌ی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی فه‌يلی ده‌ريكردووه.
له‌به‌شێكی ديكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا دواين گۆرانكاريه‌كانی سه‌رهه‌ردوو گۆره‌پانی سياسی عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تايبه‌تی گفتووگۆی له‌سه‌ركراو ته‌ئكيديشيان له‌سه‌ر هاوكاری كردنی هه‌موو لايه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی لێژنه‌ی ناوبراو كرده‌وه.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







