ماڵه‌وه‌ هه‌واڵ كوردستانی وەكوو باشترین (20) شوێنی گەشتیاری هەڵبژارد

شـه‌فــه‌ق نــیوز

كوردستانی وەكوو باشترین (20) شوێنی گەشتیاری هەڵبژارد

ئیمه‌یل چاپی بکه PDF
نرخاندنی به‌کارهێنه‌ر: / 0
خراپباش 

“ناشناڵ جیۆگرافی” لەگەڵ وەسفی هەرێمی كوردستاندا وێنەی (پردی دەلال)ـی زاخۆی داناوە.

گۆڤاری “ناشناڵ جیۆگرافیك”، هەرێمی كوردستانی وەكوو باشترین (20) شوێنی (2011) بۆ گەشتكردن و پشووی ساڵانە لە جیهاندا، دەسنیشان كردووە.

ئەو گۆڤارە، لە بارەی هەرێمی كوردستانەوە، ئاماژە بەوە دەدات كە هەرێمی نیمچە سەربەخۆی كوردستانی عێراق بە هۆی ئەوەی وەكوو بەهەشتێك لە ئاشتی و ئارامی لە قەڵەم دەدرێت، بەردەوام سەرنجی گەشتیارە بیانییەكان بە تایبەتی گەشتیارە ڕۆژئاواییەكان بۆ شارە دێرینەكانی و شاخە بەبەفرداپۆشراوەكانی و بازاڕە سەرسووڕهێنەرەكانی ڕادەكێشێت.

“ناشناڵ جیۆگرافیك”، باسی ئەوەیشی كردووە كە فراوانكردنی فڕۆكەخانەی نێوەدەوڵەتیی هەولێر لە ساڵی (2010)ـدا، بووەتە هۆی باشتركردن و ئاسانتركردنی گەشتكردن بۆ ئەم هەرێمە و لە گەشەپێدانی ژێرخانی گەشتیاریدا، یارمەتیدەر بووە.

“جیۆگرافیك”، هەروەها ئاماژەی داوە كە بەم دواییانە چەند هۆتێلێكی پێنج ئەستێرەیی دروست كراون و گەشتیاران بە كولتوور و كەلەپووری كوردی و شوێنەوارە دێرینەكان ئاشنا دەكەن.

ئەو ڕۆژنامەیە، هەروەها ڕوونیشی كردووەتەوە كە كۆمپانیا گەشتیارییە خاوەنئەزموونەكانی وەكوو (هێنتەرڵاند) و (كوردستان ئەدڤێنچەرس)، گەشتی (8) بۆ (16) ڕۆژی بۆ شوێنە سەرنجڕاكێشەكانی وەكوو (قەڵای مێژوویی هەولێر) و (مزگەوتی گەورە) و (پاشماوەكانی قەڵای سەڵاحەددین لە شەقڵاوە) و شوێنەواری (گوندی چەرمۆی بەردین) ساز دەكەن كە دەگەڕێتەوە بۆ (7) هەزار ساڵ پێش زایین و دەكەوێتە بناری زاگرۆسەوە. هاوكات هەندێك لە گەشتەكانیش، باكووری كوردستان لە ناو ڕۆژهەڵاتی توركیادا و باكووری ڕۆژئاوای عێراقیش دەگرێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، پێشتریش ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ـی ئەمەریكایی، لە (41) پێگەی گەشتیاریدا بۆ ساڵی (2011)، كوردستانی بە پلەی (34)ـەمین دەستنیشان كردبوو.

 

ژێوار ئیبراهیم/ سايتى هەولێر

Share/Save/Bookmark
 

radio shafaq live

رادیۆ شه‌فه‌ق 102FM

گۆڤاری گوڵ سوو 89

كتێبخانه‌ی ئه‌ليكترؤنی

مــێـژوو

شيعر وئه‌ده‌ب

SEARCH