شه‌فه‌ق/ به‌پێی راپرسییه‌ك كه ماڵپه‌ڕی ده‌زگای ڕۆشنبيری و ڕاگه‌ياندنی (شه‌فه‌ق)
له‌باره‌ی كاريگه‌ری سه‌رژمێری گشتی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی مادده‌ی 140 ئه‌نجامیداوه، به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌م راپرسیه ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی كاريگه‌ريی له سه‌ر مادده‌ی 140 ده‌بێت.
له راپرسييه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق كه 167كه‌س به‌شداریان له‌ده‌نگدان كردووه، به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی به 62ده‌نگی (به‌ڵێ) ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی كاريگه‌ريی له سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌بێت و 62كه‌س له به‌شداربووان پێيان وايه كه ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری تا ڕاده‌يه‌ك كاريگه‌ری ده‌كاته‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140؛ له‌لايه‌كی ديكه‌وه 33كه‌س له ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕدان كه ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له عێراق هيچ كاريگه‌رييه‌كی له سه‌ر مادده‌ی ناوبراو نابێت.
جێی باسه، 11 كه‌س له به‌شداربووان به ده‌نگدان به بژارده‌ی (نازانم) وه‌ڵامی پرسياری ڕاپرسييه‌كه‌يان داوه‌ته‌وه.

| < پێشتر | دواتر > |
|---|







