زانیار داقوقی
حكومه‌تی عێراقی ناچار بكرێت كه قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوان و قوربانیان بكاته‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمی به‌عسه‌وه تووشی زیان هاتن، جگه له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی كه به جینۆساید ناسراون و سه‌دان هه‌زار كه‌س بوون به‌قوربانی، هه‌زاران گوند وێران كران، ده‌یان كه‌س تووشی نه‌خۆشی قورس و درێژخایه‌ن بوون، سه‌دان كه‌س له‌كار و خوێندن دوورخرانه‌وه.
جگه له وێرانكردنی ژێرخانی ئابووری هه‌رێم، كه هێشتا نه‌یتوانیووه بكه‌وێته سه‌ر پێی خۆی و پێوستی به هه‌زاران ملیار دیناری عێراقییه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕه‌سمی داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نه‌كردووه.
مه‌لا عوزێر حافز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و زیانلێكه‌وتووان چه‌ند جارێك ئاسانكاری بۆ كراوه، به‌لام حكومه‌تی هه‌رێم به‌جدی به‌ته‌نگییه‌وه نه‌بووه بۆیه تا ئێستا مه‌سه‌له‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه به ئاكام نه‌گه‌یشتووه.
مه‌لا عوزێر حافز بڕوای وایه كه پێویسته حكومه‌تی عێراقی وه‌ك چۆن قه‌ره‌بووی كوێت و ئێران ده‌كاته‌وه، ئاواش قه‌ره‌بووی گه‌ل و خاكی كوردستان بكاته‌وه، وتی «عێراق زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده توانای ئه‌و قه‌ره‌بووه گه‌وره‌یه‌ی هه‌یه، به‌ڵام نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری له‌عێراق بووه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان».
گۆران ئه‌دهه‌م پارێزه‌ر له ده‌سته‌ی داكۆكیكار له دۆسیه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بووه، ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ حاكم خدر له دادگای بیدائه و به‌كر حه‌مه سدیق ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی ڕژێمی به‌عس ئاماده‌كردووه، بڕیاره دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عێراقی بكه‌ن.
گۆران ئه‌دهه‌م داوایكرد فراكسیۆنه كوردییه‌كان هه‌نگاو بنێن بۆ نزیكبوونه‌وه له لیسته شیعییه‌كان كه ئه‌وانیش بوون به قوربانی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی پێشوو، تا بتوانرێت یاسایه‌كی تایبه‌ت له‌په‌رله‌مان ده‌ربچێت و حكومه‌ت ناچار بكات قه‌ره‌بووه‌كه بكاته‌وه.
عه‌دنان قوربانی چالاكوانی بواری داكۆكیكردن له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له‌گه‌رمیان ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌یانگرێته‌وه گه‌ر فشاریكی جدی نه‌خه‌نه سه‌ر حكومه‌ت ئه‌وه ئاسان نییه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌ڵێن له دوو ڕێگاوه هه‌وڵده‌ده‌ن حكومه‌تی عێراق ناچار بكه‌ن زیانلێكه‌وتووان و قوربانیانی ده‌ستی ڕژێمه‌كانی پێشوو قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
مه‌جید حه‌مه‌ئه‌مین وه‌زیری شه‌هیدان كاوروباری ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌ڕێگای په‌رله‌مانتارانی كورده‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن په‌رله‌مانتارانی شیعه رازی بكه‌ن كه بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك له‌په‌رله‌مان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ده‌ستی ڕژێمی پێشوو.
مه‌جید محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌نگاوێكی تر تۆماركردنی سكاڵایه له دادگاكان، وتی «تا ئێستا زیاتر 550 سكاڵامان له‌ڕێگه‌ی خودی زیانلێكه‌وتووانه‌وه لای دادگای باڵای تاوانه‌كان تۆمار كردووه‌و ئه‌و خه‌ڵكه‌ش بۆیان هه‌یه داوا له وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌ن كه قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه».
مه‌جید محه‌مه‌د ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان ده‌ربڕیوه، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان یاسایه‌ك له‌وباره‌وه په‌سه‌ند بكات.
ده‌ستوور
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







