وه‌تبانی برای سه‌دام داوای لێبوردنی له‌گه‌لی عێراق كرد له‌و هه‌ڵه و ده‌ستدرێژیانه‌ی كراونه‌ته‌سه‌ریان و
رایگه‌یاند، تاریق عه‌زیز ئه‌ندازیاری ئه‌و هه‌ڵه و زوڵمانه‌بووه.
له میانی دادگاییكردنی گه‌وره به‌رپرسانی رژێمی به‌عس له‌مه‌ڕ سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی شیعه‌كان له ساڵی 1991دا، وه‌تبانی برای سه‌دام و وه‌زیری ناوخۆی سه‌رده‌می رژێم له‌به‌رده‌م دادوه‌ر موحه‌مه‌د ئه‌لعورێبی وتی: ئه‌وه ده‌ڵێم كه بۆ مێژوو نوسیومه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نێوان زاڵم و زوڵملێكراوان بوون له سایه‌ی رژێمی پێشوو، هه‌ژاری و نه‌بوونی زۆرمان بینی، سه‌دامی برام تاكه بازنه‌ی په‌یوه‌ندی بوو له نێوان من و به‌عسدا، كه ئه‌و نه‌ما ئیدی بازنه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان من و ئه‌و پارته‌ش نه‌ما و ئێستا به ئازادی قسه ده‌كه‌م.
وتبان له‌به‌رده‌می دادگادا وتیشی: ده‌بێت داوای لێبوردن له‌گه‌لی عێراق بكرێت كه یارمه‌تی حزبی به‌عسی دا.
راشیگه‌یاند، پارتی به‌عس وه‌ها هه‌ڵسوكه‌وتی كردوه وه‌كو بڵێی مافی ره‌های هه‌یه له كاروبار و هه‌ڵسوكه‌وت كردن‌دا، سه‌ركردایه‌تی به‌عس هه‌ڵسوكه‌وتی به روح و سامانی عێراقیه‌كانه‌وه ده‌كرد وه‌كو بڵێی خاوه‌نیان بێت و ئه‌و مافه‌ی هه‌بێت، له‌كاتێكدا ئه‌و شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو.
وتبان ئاشكرایشیكرد، ئه‌ندامانی به‌عس باش ده‌یانزانی چ داڕمانێك رووده‌دات دوای كه‌وتنی به‌غدا، ئه‌ندازیاری ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ش تاریق عه‌زیز بوو.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی به‌رده‌م دادگاییدا وه‌تبانی دركاندی،دوای 1991 داوام له سه‌دام كرد پارتی به‌ع هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه چونكه بووبوه قورسایی بۆ سه‌ر شانی گه‌لی عێراق.
PNA
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







