ماڵه‌وه‌ هه‌واڵ مەسعوود بارزانی: بەهەموو پێوەرێك كۆنگرەی سێزده‌ی پارتی سەركەوتوو بوو

شـه‌فــه‌ق نــیوز

مەسعوود بارزانی: بەهەموو پێوەرێك كۆنگرەی سێزده‌ی پارتی سەركەوتوو بوو

ئیمه‌یل چاپی بکه PDF
نرخاندنی به‌کارهێنه‌ر: / 0
خراپباش 
لە میانەی كۆتاهێنان بەكارەكانی كۆنگرەی سێزده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆژی هەینی،

مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێكی لە بەردەم ئەندامانی كۆنگرە پێشکه‌ش كرد و رایگەیاند، كۆنگرەی پارتی بەهەموو پێوەرێك سەركەوتوو بوو و ئەوەی جێگەی خوشحاڵیشە لە هەڵبژاردنی سەركردایەتیی پارتیدا ناوچەگەری نەبوو.

دوای كۆتاهاتن بەكارەكانی كۆنگرەی سێزده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ماوەی 7 رۆژی خایاند، ئەویش لە ڕۆژی شەمووی رابردوو 11ی ئەم مانگە (كانوونی یەكەم/دیسێمبەر) تا رۆژی هەینی، به‌رێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێكی بەو بۆنەیەوە پێشكێش كرد.

 

لە میانەی گۆتارەكەیدا بارزانی سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی كرد كە بوونە هۆی سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرە و هەروەها گوتی "كۆنگرەی 13ی پارتی بەهەموو پێوەرێك كۆنگرەیەكی سەركەوتوو بوو".

 

هەروەها بارزانی رایگەیاند "من رێز لە بۆچوونی ئەندامانی كۆنگرە دەگرم بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی سەركردایەتی و سوپاسی ئەو هەڤاڵانەش دەكەم كە لە كۆنەوە پێكەوە لە نێو پارتیدا ئیشمان كردووە".

 

ئەوەشی گوت "پارتی دیموكراتی كوردستان وەسیلەیەكە بۆ دەستكەوتی نیشتمانی و ئەوانەش كە دەرنەچوون لە هەڵبژاردنی سەركردایەتی با تەسەور نەكەن كە پارتی نین، بەڵكو پارتی فراوانە و جێگەی هەموویانی تێدا هەیە".

 

هەروەها بارزانی رایگەیاند لە ئایندەدا ئۆمێدەوارم پێكەوە كار بكەین بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتە گەورەكان بۆ گەلی كورد و هیوادارین پێكەوە كار بكەین بۆ یەكڕیزیی ماڵی گورد.

 

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەشی گوت "زۆر خوشحاڵ بووم كە ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی كۆنگرەی سێزده‌ی پارتی گەنج بوون، هەم لە پیاو و هەم لە ئافرەتیش، ئەوەی جێگەی باسە و خوشحاڵین، لە هەڵبژاردنەكانی سەركردایەتیی پارتی ناوچەگەری نەبوو و دەبێ پرەنسیپی پارتیش بپارێزین كە ئەویش پارتی بۆ كورد و كوردستان خەبات دەكات".

 

لە كۆتای گوتەكەیدا بارزانی جەختی لە سەر یەكڕیزی و برایەتیی نێو پارتی و دواتر لەگەڵ لایەنەكانی تری كوردستان كردەوە و گوتی "دەبێ ئەو یەكڕیزی و برایەتییە بپارێزن".

 

ئەمە و پارتی دیموكراتی كوردستان لە 11ی ئەم مانگە (كانوونی یەكەم/دیسێمبەر) كۆنگرەی 13ی خۆی بەست و تێیدا 1501 ئەندام بەشدار بوون، لەوانەش 150یان ئافرەت بوون.

 

Aknews

Share/Save/Bookmark
 

radio shafaq live

رادیۆ شه‌فه‌ق 102FM

گۆڤاری گوڵ سوو 89

كتێبخانه‌ی ئه‌ليكترؤنی

مــێـژوو

شيعر وئه‌ده‌ب

SEARCH