رۆژنامه‌ی خه‌لیج ی كوه‌یتی بڵاوی كردۆته‌وه (ئه‌یاد عه‌لاوی) و (نوری مالیكی) رێكه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پۆستی
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و وه‌زیران بۆ دوو ساڵ له نێوانیاندا دابه‌ش بكرێت
و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقیش بدرێت به كورد. (عارف ته‌یفور) ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه وتی " به‌ڕاشكاوی ئاگادارمانكردون كه ئێمه هیچ ته‌ماحێكمان له پۆستی سه‌رۆك په‌رله‌مانی عێراق دا نیه هیچ كاتێكیش هه‌وڵمان بۆ نه‌داوه ، وه‌ك كوردێك ئاماده‌نین كه پۆستی سه‌رۆكی په‌ره‌له‌مان وه‌ربگرین هه‌وڵی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆك كۆمار ده‌ده‌ین له‌سیاسه‌تدا هه‌موو شتێك چاوه‌ڕوانه‌كراوه له‌و بڕویه‌دانیم كه بڕیاریاندا بێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار له كورد داببڕن چونكه كورد پێی وتوون كه به‌نیازی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌یه هه‌روه‌ها كه‌سێكیشی بۆ داناوه كه ئه‌ویش (جه‌لال تاڵه‌بانیه) پۆسته‌كانی تریش ئاشكران جگه له سه‌رۆك كۆماری وه پێنج وه‌زیره كه كورد داوای ئه‌كات به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه 58 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌یه له هه‌مانكاتدا داوای جێگری ڕه‌ئیس وزه‌را و جێگری ڕئیسی په‌رله‌مانه ده‌كات كه دوو وه‌زیرشی له‌و پۆستانه دا بده‌نێ.










