عه‌لی كوردستانی
بكه‌ین تا بزانین چه‌ند ئه‌مریكا په‌یوه‌سته به‌و سیاسه‌ته‌ی دوای یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ دۆست و نه‌یاره‌كانیدا په‌یڕه‌وی كردووه؟ تا چه‌ند هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان به‌هۆی سیاسه‌تی ئه‌مریكای دوای یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ره‌وه گۆڕاون؟ له‌هه‌مووی گرنگتر تا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كانی جیهانی دوای یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر له قازانجی كورد بوون؟ بێگومان ناتوانین نكوڵی له‌وه بكه‌ین كه سیاسه‌تی ئه‌مریكی دوای یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر له‌سه‌ره‌تادا وه‌كو به‌شێك له جه‌نگی دژ به تیرۆریزم و گۆڕینی ڕژێمه‌كان له قازانجی كورد بوو چونكه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له عیراق و سنوره‌كان كورد‌و ئه‌مریكای له‌یه‌ك نزیك كرده‌وه، دووه‌میش جه‌نگی عیراق خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی بوو بۆ كورد‌و كورد چووه قۆناغێكی نوێی سیاسی و ئابوری و ئیداری له عیراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا, له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی پێشووی بوش‌دا به حوكمی ئه‌وه‌ی جه‌نگی دژ به تیرۆریزم و گۆڕینی رژێمه‌كان له ئه‌وله‌ویاتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوون كورد پێی وابوو ده‌بێته شه‌ریكێكی گرنگی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی كه هه‌ردوو رژێمی ئێران و سوریا له لیستی ئه‌مریكادا بوون بۆ گۆڕین و به‌حوكمی ئاماده‌یی كوردیش له‌و دوو ولاَته‌دا كورد پێی وابوو ده‌توانێت هێزێكی سه‌ره‌كی بێت له‌گۆڕینی رژێم له‌و دوو وڵاته‌دا به‌ڵام به‌هۆی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ردوو جه‌نگی عیراق و ئه‌فغانستان، سه‌ركه‌وتنی دیموكراته‌كان وپه‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی جیاواز به تایبه‌ت له ئه‌وله‌ویاتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا، چه‌ندین كێشه‌ی جیهانی و ناوچه‌یی كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریكا بوونه‌وه ئه‌مه جۆرێك له گۆڕانی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا دروست كرد به‌تایبه‌ت له ئه‌وله‌ویاته‌كانیدا ته‌نانه‌ت چیتر ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا گوتاری گۆڕینی رژێم به‌كارناهێنێت به‌جۆرێك له ئێستادا جه‌نگی دژ به تیرۆریزم جه‌نگ دژ به ده‌وڵه‌تانه له‌خۆناگرێت كه یارمه‌تی تیرۆر ده‌ده‌ن.
بۆ كورد زۆر گرنگه له‌وه تێبگات كه نه‌ك هه‌ر بۆ كورد كه تا ئێستا ده‌وڵه‌تیشی نییه بگره بۆ هه‌ر ده‌وڵه‌ت و ته‌نانه‌ت هێزێكی گه‌وره‌ش بۆ هه‌میشه خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌یی نابێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و هێزێكی دیاریكراودا، زۆرجار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانێتی كورد‌و ده‌وڵه‌تان به‌تایبه‌ت له‌مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانێتی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گوێمان له‌و ته‌علیقه ده‌بێت كه له سیاسه‌تدا دۆستایه‌تی هه‌میشه‌یی نییه، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌میشه‌یی هه‌یه به‌ڵام له ڕاستیدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌ییش نییه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان جۆر‌و ماوه‌ی دۆستایه‌تی دیاری ده‌كه‌ن, واته به‌حوكمی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به پێی هه‌لومه‌رجه جیاجیاكان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت جا یان كۆتاییان پێدێت یان ده‌گۆڕێن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تر ئه‌مه واده‌كات دۆستاییه‌كه‌ش بگۆڕێت بۆ جۆرێكی تر له دۆستایه‌تی یان كۆتایی پێدێت.
له دوای یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر جه‌نگی دژ به تیرۆر‌و گۆڕینی رژێم به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له‌نێوان كورد‌و ئه‌مریكادا دروست كردبێت ئه‌وا له ئێستادا ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه وه‌كو جاران نه‌ماوه‌و گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه یان به‌شێوه‌یه‌كی تركوردو ئه‌مریكا له‌م بواره‌دا وه‌كو جاران پێویستیان به‌یه‌كتر نییه له عیراقدا، به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه هیچ جۆره به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك له نێوان كورد‌و ئه‌مریكادا نه‌ماوه به‌ڵام بۆ كورد زۆر گرنگه بزانێت دوای ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتوون له ئێستادا چ جۆره به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك ده‌توانێت په‌یوه‌ندی نزیك له نێوان كورد‌و ئه‌مریكا دروست بكات؟ به‌س لێره‌دا خاڵێكی زۆر گرنگ هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو لا یان ئه‌گه‌ر زیاتر بن هه‌موویان كۆك بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هاوبه‌شی نێوانیانه‌و پێكه‌وه كاری بۆ بكه‌ن نه‌ك هه‌ر لایه‌نێك به ته‌نها به به‌رژه‌وه‌ندی بزانێت و له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه هه‌وڵی قه‌ناعه‌ت پێكردنی هێزی به‌رامبه‌ری بدات كه پێویسته ئه‌ویش ڕازی بێت وپێكه‌وه كاری بۆ بكه‌ن بۆ نموونه ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رپرسانی كورد به ئه‌مریكاییه‌كان ده‌ڵێن له به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌یه كه بنكه‌ی سه‌ربازیتان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مریكیه‌كان تا ئێستا هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك له‌وه‌دا نابینن وته‌رحه‌كه‌ی كوردیان به لاوه گرنگ نه‌بووه بۆیه كورد ده‌بێت له‌مه‌دا زیره‌ك بێت شتێك عه‌رز بكات بۆ ئه‌و هێزانه‌ی ده‌یه‌وێت ببنه دۆستی كه‌به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی هه‌ردوو لای تێدا بێت نه‌ك ته‌نها خۆی یان لایه‌نی به‌رامبه‌ری.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







