ئه‌حمه‌د ره‌فیق كه‌ریم
پاش ململانێیه‌كی توند له‌نێوان قه‌واره كوردستانییه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئازاری رابردوو، بۆ بهدهستهێنانیزۆرترین ده‌نگی ده‌نگده‌رانی كوردستان، سه‌رئه‌نجام هه‌ریه‌كێك له لیسته‌كان ژماره‌یه‌ك كورسی به‌پێی ژماره ده‌نگده‌رانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد، ئه‌گه‌ر چی میكانیزمی بانگه‌شه و ململانێی حزبایه‌تی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی كورسی و دۆزی نه‌ته‌وایه‌تی لێی بڕوانین لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی زۆرتر بوو به به‌راورد به لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی، به‌لام ئه‌وه‌ی زۆر جێگای ده‌ستخۆشی و ستایشكردن بوو كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردن بوو له به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو و دروستكردنی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بوو. ئه‌وه‌ی زیاتر جێی ده‌ستخۆشی بوو گه‌لاڵه‌كردنی كارنامه‌یه‌ك بوو كه خۆی له 19 خاڵدا ده‌بینێته‌وه له بواره‌كانی كوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستووریی و سه‌ربازیی..هتد، بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ لیسته براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له به‌غدا.
به‌نده سێ بڕگه‌ییه‌كه
ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت هه‌ڵوێسته‌ی له سه‌ر بكه‌م به‌ندێك بوو كه تایبه‌ته به مادده‌ی(140)، به‌م جۆره له پێشنیازه‌كانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هاتوه(تگبیق الماده (140) من الدستور و توفیر المیزانیه المگلوبه لتنفیژه خلال سقف زمنی لا یتجاوز السنتین).
ئه‌گه‌ر له‌م به‌نده وورد ببینه‌وه له سێ بڕگه پێكهاتووه: 1-جێبه‌جێكردنی ماده‌كه. 2-دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه. 3-ده‌ستنیشانكردنی كاتێكی دیاریكراو بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه كه ماوه‌كه‌ی دوو ساڵه.
به‌هه‌ڵوێسته‌كردن له‌سه‌ر خاڵی یه‌كه‌م ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ماده‌كه له‌و ماوه‌یه‌ی كه دیاریكراوه قابیلی جێبه‌جێكردنی نییه، چونكه له‌ساته وه‌ختی دروستكردنی لیژنه‌كه له9ی ئابی 2006 و كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه، كه زیاتر له48 مانگ ده‌كات هێشتا، كه‌متر 10%ی ئه‌م ماده ده‌ستورییه جێبه‌جێكراوه. كاركردن به‌م میكانیزمه ئێستا پێویستی به ده‌یان ساڵی تر ده‌بێت، چونكه جێبه‌جێكردنی ماده‌كه خۆی له ئاساییكردنه‌وه(دانیشتوان، سنووری كارگێڕی، موڵكیه‌ت)ده‌بینێته‌وه، پاشان سه‌رژمێریی و پاشان ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
هه‌رچی خاڵی دووه‌مه كه تایبه‌ته به بودجه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی كه پێویسته بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه دابڕاوه‌كان، نزیكه‌ی600 ملیۆن دۆلاری پێویسته و ئه‌و بڕه‌ش زۆر كه‌متره له داهاتی ته‌نیا نه‌وتی كه‌ركوك، به‌لام چ هۆكاری نه‌ته‌وه‌په‌رستی، چ هۆركاری مه‌زهه‌بی چ هۆكاری هه‌رێمی...هتد. تا ئێستاش حكومه‌تی یه‌كگرتوو بودجه‌ی چه‌كی قه‌ره‌بوو به‌رامبه‌ر به‌ناوچه دابڕاوه‌كان وه‌ك كارتێكی فشار به‌كارده‌هێنێت، تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت چه‌كی قه‌ره‌بوو له‌م ساڵه دابه‌ش نه‌كراوه ته‌نانه‌ت نه‌ش گه‌یشتۆته خانه‌قین و مه‌خموور...هتد، بۆیه چاوه‌ڕێ ناكرێت به‌غدا واز له‌و سیاسه‌ته ره‌گه‌ز په‌رستییه‌ی پێشوو بهێنێت به‌رامبه‌ر به ناوچه دابڕاوه‌كان، بۆ نموونه سه‌رجه‌می ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی كه حكومه‌تی عیراق له‌ماوه‌ی سالانی(2007-2009)ته‌رخانیكردووه بۆ قه‌ره‌بووی ناوچه دابڕاوه‌كان(0.3%) سه‌رجه‌می بودجه‌ی عیراق بووه.
پێشێلكردنه‌كان
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌شی كۆتایی به‌نده‌كه هه‌ڵوێسته بكه‌ین و له‌به‌ر ڕۆشنایی زانیارییه‌كانی سه‌ره‌وه له‌و ماوه‌یه‌ی كه دیاریكراوه ماده‌كه جێبه‌جێناكرێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ماده‌كه له‌ماوه‌ی دیاریكراودا جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌وكات چ هه‌ڵوێستێكتان ده‌بێت؟ ئایا پاشه‌كشه ده‌كه‌ن و حكومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه؟ ئایا فشاری سیاسی و سه‌ربازیی...هتد. ده‌كه‌ن؟ ئایا ماده‌ی (140) به‌هه‌مان هێزی ده‌ستووریی و رامیاریی و جیۆگرافی له ده‌ستووردا ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌مانه و چه‌ند پرسیارێكی تر.
به‌كورتی به‌چاو خشاندنه‌وه به مێژووی 83 ساڵه‌ی ده‌سه‌لاتدارێتی عیراق هه‌میشه دژی خواسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی گه‌لی كورد كاری كردووه، ئه‌گه‌ر چاویش به 7 ساڵه‌ی ده‌سه‌لاتدارێتی عیراقی پاش2003دا بخشێنینه‌وه ده‌بینین عه‌لاوی پێشێلی مادده‌ی58ی ده‌ستووری كرد، جه‌عفه‌ری پێشێلی خاڵی چواره‌می پرۆتۆكۆلی نێوان لیستی ئیئتیلاف و لیستی هاوپه‌یمانی كرد كه تایبه‌ت بوو به ناوچه دابڕاوه‌كان و پێشێلی ماده‌ی 58ی ده‌ستووری كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ولات له قۆناغی گواستراوه كرد، مالكی-ش پێشێلی ماده‌ی (140) ی ده‌ستووریی و به‌ندی22ی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و خاڵی حه‌وته‌می رێككه‌وتنی چوارقوڵی پارته‌كه‌ی و ئه‌نجومه‌نی بالای ئیسلامی و پارتی و یه‌كێتی كرد، هه‌رچی هاشمی-ش بوو جگه له پێشیلكردنی ده‌ستوور، پێشێلی خاڵی12ی رێككه‌وتنی سێ قۆڵی نێوان پارته‌كه‌ی(حزبی ئیسلامی و یه‌كێتی و پارتی) كرد، لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان وه‌ك سه‌ده‌ی رابردوو ته‌نیا بۆ كوشتنی كات و به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری كورده‌كان بووه، ئه‌گینا له واقیعدا هه‌موو حكومه‌ته‌كان دژ به داخوازیه ره‌واكانی گه‌لی كورد كاریان كردووه،
پێشنیاز: مه‌رجداركردنی ئه‌م بڕگه‌یه، به‌جۆرێك داوی ده‌ستووریی و یاسایی له خۆ بگرێت و نه حكومه‌ت و نه هیچ پارتێكی شۆڤێنی نه‌توانێ ته‌فسیری لابه‌لای بۆ بكات بۆ نموونه، گۆڕان له‌تێكستی ئه‌م بڕگه‌یه‌دا بكرێت به جۆرێك:
-1 حكومه‌تی نوێ به‌رپرسه له‌جێبه‌جێكردنی ماده‌كه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕۆژژمێری ته‌مه‌نیدا.
-2 ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی دیاریكراودا ماده‌كه جێبه‌جێبكات، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه یان كوده‌تای به‌سه‌ردا كرا، ئه‌وا له‌و به‌رواره‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه لیژنه‌ی ماده‌ی (140) به‌ناوچه‌ی ململانێ ده‌ستنیشانی كردووه به‌كوردستانی هه‌ژمار ده‌كرێت. ده‌بێت ئه‌م بڕگه‌یه له‌هه‌مواركردنی ده‌ستوریشدا جێگیر بكرێت و لایه‌نی سێیه‌م(نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان)چاودێربن له رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







