شیروان حامد
نیوه‌دورگه‌ی ئاسیا له‌هه‌فته‌ی رابردوودا رووداوێكی گرنگی به‌خۆیه‌وه بینی كه داوایه‌كی لێبوردن بوو له‌دوای (100) ساڵ.زۆرجار ئه‌وه‌مان بینیووه كه نهێنی گه‌وره گه‌وره یان راستییه‌كی ون له‌دوای ده‌یان ساڵ ئاشكرا ده‌كرێن، یان داوای لێبوردنی ئه‌ڵمانیا له‌جینۆسایدی جوله‌كه یان په‌رۆشی ولاتانیتر له قڕكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان رێزگرتن له‌به‌رامبه‌رو میلله‌تانی تر‌و داننان به هه‌ڵه‌ی سیستمی سیاسیی ئه‌و ولاتانه‌ی ده‌رخستووه كه له‌قۆناغێكی مێژوویدا مافی مرۆڤیان پێشێل كردووه، داوای لێبوردنه‌كه‌ی ژاپۆن-یش له‌كۆریا دوای (100) ساڵ هه‌ر ده‌چێته ئه‌م خانه‌یه‌وه.
له 29/8/1910دا ژاپۆن كۆریای باشووری داگیركرد‌و ماوه‌ی 35 ساڵ ئه‌و ولاته له‌ژێر حوكمی داپڵۆسێنه‌رو داگیركاری ژاپۆنیدا ژیانی به‌سه‌ر برد تا ئه‌و كاته‌ی ژاپۆن له1945دا‌و له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا خۆیدا به‌ده‌سته‌وه‌و كۆریاش رزگاریبوو.
ژاپۆن دانی نا به‌و واقیعه تاڵه‌ی (100) ساڵ پێش ئێستا‌و چه‌وسانه‌وه‌و ئه‌و ناخۆشیانه‌ی كۆریا به‌هۆی ئه‌و داگیركارییه‌وه دووچاری بوو به‌هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ناوبرد‌و داوای لێبوردنی كرد، هه‌رچه‌ند چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ژاپۆن ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو ئه‌م داوای لێبوردنه كۆریا هانبدات كه داوای قه‌ره‌بووی ماددی بكات به‌لام ئه‌مه رێگری نه‌كرد له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و ولاته كه له‌دڵه‌وه داوای لێبوردن بكات له‌كۆریای باشوور.
ئه‌م وانه جوانه‌ی ژاپۆن ده‌كرێت له‌لایه‌ن زۆر ولاتی تریشه‌وه چاوی لێبكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و ولاتانه‌ی به حوكمی بارودۆخ و سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان و ئه‌و قۆناغانه‌ی پێیدا تێپه‌ڕبوون دڵڕه‌قی و توندوتیژیان به‌رامبه‌ر به‌گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانیتر به‌كارهێناوه.
بۆ ئێمه‌ی كورد ده‌شێ زۆر ده‌وڵه‌ت و ده‌رو دراوسێ هه‌بن كه ده‌بێت داوای لێبوردن بكه‌ن، زۆر كۆمپانیا‌و بازرگانی چه‌ك و سه‌رۆك ولاتانی به‌رتیل خۆری سه‌دام هه‌بن ده‌بێت داوای لێبوردنمان لێبكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ژاپۆن پێش (100) ساڵ كۆریای بۆ ماوه‌ی 35 ساڵ داگیر كردبێت ئه‌وا مێژووی داگیركردنی كوردستان و پارچه پارچه‌كردنی و چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆر له‌ومێژووه كۆنتره‌و ره‌فتاری دڵڕه‌قانه‌تریشی به‌رامبه‌ر كراوه.
له‌دوای رووخانی سه‌دامه‌وه تا ئێستاش تاكه به‌رپرسێكی عیراقی داوای لێبوردنی له كورد نه‌كردووه له‌به‌رامبه‌ر لێشاوی له‌سێداره‌دانی كورد‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و وێرانكردنی شار‌و لادێكان، كۆمپانیا‌و بازرگانێكی چه‌ك فرۆشمان نه‌بینی له‌پای ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌سه‌دامی فرۆشتووه‌و ئه‌ویش له‌سه‌ر كوردی تاقیكردۆته‌وه، داوای لێبوردن بكه‌ن، ولاتێكی دراوسێمان نه‌بینی له‌پای ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی له‌دژی كورد مۆریكردوون له‌گه‌ڵ رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق داوای لێبوردنمان لێبكات، داخۆ رۆژێك بێت ئه‌مه به‌چاوی خۆمان ببینن؟ تۆ بڵێی به‌ر پرسه بالاكانی عیراق له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌نفالكراوان و هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ناوی عیراقییه‌كانه‌وه داوای لێبوردنمان لێبكه‌ن؟
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







