محه‌مه‌د پاكژ
چه‌ند جاری ئاگر بڕه یه‌كلایه‌نه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سه‌ره‌تای جڵه‌وكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ڕهجهبتهیب ئه‌ردۆگان و پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه له توركیا، سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ تێڕوانین و هه‌ڵسوكه‌وتێكی نوێ له‌گه‌ڵ كۆی ئه‌و جێكه‌وتانه‌ی له‌ئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاتی پارته نه‌ته‌وه په‌رست و عیلمانییه‌كانی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی توركیا هاتبوونه كایه‌وه.
ئه‌وان نكۆڵیان له‌كۆی تێڕوانین و بیركردنه‌وه پێچه‌وانه‌كانی خۆیان ده‌كرد، به‌ڵام پارتی داد كه كاكڵه‌ی باوه‌ڕیان ئیسلامیانه‌یه و به‌توێكڵی عیلمانی ڕووپۆشیان كردووه، سه‌ره‌تا ده‌بوو ناوه‌رۆكی خۆیان بشارنه‌وه و به‌جۆرێك نواندن بكه‌ن كه ڕاسته‌وخۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌مالی په‌رست به‌جارێك ڕانه‌چڵه‌كێنن، به‌ڵام له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌و پارته بۆ جاری دووه‌م له ساڵی ڕابردوودا ئیدی وه‌كو پارته نه‌ته‌وه په‌رست و عیلمانییه‌كانی دیكه له‌خۆبایی بوون و زێده‌ڕه‌وی دایگرتن، وه‌كو گه‌وره نووسه‌ری تورك محه‌مه‌د عه‌لی بیراند ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بته‌وێت پایه‌ی شایسته‌ی خۆت له ده‌وڵه‌تی داد و ئه‌ردۆگاندا ده‌ستبكه‌وێ پێویسته به‌ڕیش و ڕووپۆشه‌وه بچیته به‌رده‌میان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌وته‌ی بریقه‌دار و جوڵاندنی هه‌ستی سته‌ملێكراویی كورده‌كان و هاونیشتمانیانی توركیا دوو جاری له‌سه‌ر یه‌ك پارتی داد و گه‌شه‌پێدان متمانه‌ی خه‌ڵكی توركیای به‌ده‌ستهێنا، بۆیه پشتبه‌ستوو به متمانه‌ی خه‌ڵكی توركیا داد و ئه‌ردۆگان چه‌ند هه‌نگاوێكی ئازایانه‌یان بۆ كرانه‌وه به‌ڕووی كورده‌كاندا هه‌ڵهێنا، به‌ڵام له‌به‌رده‌م ته‌وژمی نه‌ته‌وه په‌رست و جه‌نه‌راڵه‌كاندا خۆیان بۆ نه‌گیراو به‌جارێك هه‌موو هاوكێشه‌كانی گێڕایه‌وه بۆ خاڵی زیڕۆ، بۆیه ده‌ستیان كردووه به پاشه‌كشه و لادان له به‌ڵێن و ڕێگه ڕاسته‌كه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه چوون.
ئاگر بڕه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، له یه‌كه‌م چوار ساڵی خولی فه‌رمانڕه‌وایی داد بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیازی ئه‌و پارته و سه‌ركرده‌كانی و دووه‌م خولی فه‌رمانڕه‌وایی دادیش هه‌مدیسان پارتی كرێكاران ئاگربڕێكی به‌نیازی له سه‌نگدانی پرۆژه كرانه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ڕاگه‌یانده‌وه، كه‌چی له‌میانی هه‌ردوو ئاگربڕه‌كاندا جه‌نه‌راڵه بازرگانه‌كانی جه‌نگ نه له‌لێدوان و نه له‌هێرش و ئۆپراسیۆنه‌كان نه‌وه‌ستان، په‌كه‌كه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئاشتی كاروانی ئاشتی بۆ توركیا به‌ڕێكرد، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌شێوازه‌كانی دوور له‌ئاشتی به‌رنگاربوونه‌وه.
ئه‌م ڕه‌وشه نوێیه‌ی متوربه به‌توندوتیژیی و هه‌ڕه‌شه و هێرش و كوشتار له ڕیزه‌كانی پارتی كرێكاران و سوپای توركیا هاتۆته ئارا، زیاتر نیازی شه‌ڕخوازی ئه‌ردۆگان و كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری جه‌نه‌راڵه بازرگانه‌كانی شه‌ڕه‌وه‌یه كه وڵاتی به‌ره‌و دۆخێكی نوێی نه‌ویستراو بردووه.
به‌م جاره‌ی كه پارتی كرێكارانی كوردستان له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ئاگربڕی یه‌ك لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاند ئه‌وه نزیكه‌ی ده‌یه‌مین جاره پارتی كرێكارانی كوردستان ئاگربڕ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مجاره‌ش وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی ڕابردوو حكومه‌تی داد و ئه‌ردۆگان له جیاتی به‌رگرتن به‌كوشتاری ڕۆڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له كورد و تورك، له‌ژێر گوشاری جه‌نه‌راڵ و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كاندا هه‌مدیسان ده‌كه‌وێته‌وه ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌كارانه‌ی تیرۆرستان و دانوستانیان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین و له‌ناویان ده‌به‌ین، كه ئه‌مه له بیست ساڵی ڕابردوودا به‌تاقیكردنه‌وه سه‌لماوه كوژرانی زیاتر له چل هه‌زار كه‌س و وێرانكردنی به‌شێكی زۆر له نیشتمانی كوردان و به‌پێی هه‌ندێ ده‌ركه‌وته له تاقیگه‌كانی ئه‌ڵمانیاش ده‌ركه‌وتووه كه سوپای توركیا له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیایی له‌دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به‌كارهێناوه ئه‌گه‌رچی ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌كارنه‌هێنانی چه‌كه كۆكوژه‌كانیشی له ساڵی 1997دا تۆماركردووه، به‌رده‌وامیش داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش ده‌كات له جه‌نگی دژی په‌كه‌كه‌دا هاوكارییان بكه‌ن، ئه‌ردۆگان وه‌كو له وتارێكی چه‌ند مانگی له‌مه‌وبه‌ر نووسیم ده‌یه‌وێت ببێته‌وه به‌ئیمپراتۆری عوسمانی نوێ، به‌ڵام به‌م هه‌لومه‌رجه هه‌رێمایه‌تی و نێو نه‌ته‌وه‌ییه نوێیه‌وه دوور نییه هه‌م توركیا و هه‌م پارته‌كه‌شی دووچاری بارێكی نه‌خوازراو بكات، ئه‌وه‌ی له‌م ته‌وژمه نوێیه‌شدا گرنگه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان نه‌چێته ژێر گوشار و ده‌م چه‌وركردنی توركیا و ئه‌مریكا و دوژمنانی كورده‌وه، چونكه پێشهاته‌كان زۆر دژوار ده‌بن.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







