ستران عه‌بدوڵلا
هه‌ندێك ره‌خنه‌ی دۆستانه‌م له‌وه‌ره‌قه‌ی كورد هه‌یه بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ پێكهاته سیاسییه‌كانی عیراق لهپرسیپێكهێنانی حكومه‌تدا، ئه‌گه‌رچی ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه تازه دراوه‌ته ده‌ست فراكسیۆنه جیاجیاكان، به‌لام هیوادارم دانووستانكاری كورد له‌میانی گفتوگۆ‌و باسوخواسی جددی پێكهێنانی حكومه‌تدا، ره‌چاویان بكات.
یه‌كه‌م ره‌خنه‌م له‌شێوه‌ی ریزبه‌ندكردنی به‌نده‌كانی ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه‌یه، تكا ده‌كه‌م ئه‌م بابه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی شكڵی نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له‌جه‌وهه‌ری وه‌ره‌قه‌ی كورد، ئایا وه‌ره‌قه‌ی كوردی بریتییه له‌نۆزده خاڵ یان نۆزده داخوازی؟
ئه‌گه‌ر چه‌ند داخوازییه‌كه‌و له‌چوارچێوه‌ی (19) خاڵدا داڕێژراوه ئه‌وه پێویست ده‌كات سه‌رله‌نوێ دابڕێژرێته‌وه‌و به‌پێی ئه‌وله‌ویات و به‌پێی بواری داخوازییه‌كه‌ش ده‌ستكاری بكرێت، چونكه له‌و نۆزده خاڵه‌دا چه‌ند خاڵێك دووباره كراونه‌ته‌وه كه‌ده‌كرا لێكبدرێن و هیچ زیانیشیان نه‌ده‌بوو بۆ په‌زه‌كانی كورد.
ئه‌و گرفته له‌كوێ یه‌خه‌مان ده‌گرێت؟ له‌و كاته‌ی دانوستاندن ده‌ستپێده‌كات، مه‌علومی جه‌نابتانه، هه‌موو دانوستاندنێك بریتییه له(دان)و(ستاندن)، هه‌روه‌ك بریتییه له‌هه‌ڵلای ده‌وری دانوستاندنه‌كه، جا برا عه‌ره‌به‌كانمان خۆیان چه‌ند مانگه له‌به‌ر خودپه‌رستی و خۆپه‌سه‌ندی پێكهێنانی حكومه‌تیان دوا خستووه، ئینجا سبه‌ی كه‌ڕێكده‌كه‌ون و ده‌كه‌ونه دانوستاندن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان، به‌هی كوردستانیشه‌وه، ده‌ڵێن (فه‌رموون كورد رێگره له‌دروستكردنی حكومه‌ت و بنمیچێكی به‌رزی داخوازی هه‌یه كه‌نۆزده داوایه‌و ئه‌مه‌ش كاری نه‌كرده‌یه) جا له‌ژینگه‌یه‌كدا نه‌یاره‌كانمان خواخوای بیانوویه‌كن دژی كورد، بۆچی ئه‌م بیانووه مه‌عنه‌وییه‌یان چنگ بكه‌وێت؟
ده‌زانم وه‌لام ئه‌وه‌یه جا كه‌یفی خۆیانه‌و ئه‌مانه داوای كوردن و خێرمان پێناكه‌ن، زۆرباشه ئه‌م پێداگرییه نه‌ته‌وه‌ییه‌م پێ چاكه، به‌لام با وه‌ك وزه‌یه‌ك له‌شتی گرنگ و ساته‌وه‌ختی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا به‌كاری بێنین، وه‌كو له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كدا كردوومانه، نه‌ك له‌دووپاتكردنه‌وه‌ی چه‌ند خاڵێكی لێكچوودا، بۆیه به‌ڕای به‌نده ده‌بوایه پۆلێنكردنه‌وه‌كه هه‌م لێكدانی چه‌ند خاڵێك و هه‌م ده‌كرا، ئێستاش ده‌كرێت، له‌و بوارانه‌دا دابڕێژرێته‌وه:
یه‌كه‌م: داخوازییه كوردییه‌كان
أ-ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌یی.
ب-ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن و به‌شی كورد له‌و بواره‌دا.
دووه‌م: پێشنیازه عیراقییه‌كان، یان به‌واتایه‌كی تر دیدی كورد بۆ ره‌هه‌ندی عیراقی پێكهێنانی حكومه‌ت.
سێیه‌م: به‌ڵێن و په‌یمان كه له‌م به‌شه‌دا ده‌كرێ داواكانی وه‌ك-ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری-هاوسه‌نگی له‌وه‌زاره‌ته‌كان-قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان-دابنرێت، چونكه ئه‌م داوایانه بۆ ببنه داوای كورد له‌كاتێكدا جێبه‌جێنه‌كردنی تائێستای قوسووری هێزه عیراقییه‌كانه كه‌هه‌ر ده‌بێ جێبه‌جێی بكه‌ن.چه‌ند پرسیارێك دێنه پێشه‌وه، ئایا نه‌ده‌كرا خاڵی پابه‌ندێتی به‌ده‌ستوورو مادده‌ی 140و ئه‌نجومه‌نی فیدرالی له‌یه‌ك داخوازیدا بخرێته‌ڕوو وه‌ك:(پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوورو سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی به140و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدرالیشه‌وه‌و..)ئایا گرنگی پۆستی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ پێموایه له‌و ئه‌زموونه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك تیمێك له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی خۆیدا كار ناكات و قورسایی خستۆته‌سه‌ر تیمی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابنرێت پێموایه ئه‌و داوایه ده‌بێته ته‌حسیل حاسڵ.ره‌نگه هه‌بن بڵێین ئه‌ی بۆ ده‌خوازیت پێشنیازه عیراقییه‌كان به‌جیا بێت؟ چونكه له‌جێی ئه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه عیراقییانه ببنه داخوازی كورد‌و فراكسیۆنه‌كانی تر له‌گه‌ڵمان بكه‌ونه كورت و درێژكردنه‌وه‌ی، ده‌شێ ئێمه بیكه‌ینه چه‌ند خاڵێكی پشكداری كوردی له‌چاره‌سه‌ری كێشه عیراقییه‌كاندا.وایده‌بینم ده‌كرێ له‌ژێر تایتڵی هاوسه‌نگی شه‌راكه‌تدا زۆر خاڵی تر خورد بكه‌ینه‌وه بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك چه‌ند داخوازییه‌ك لێك جیا ده‌ربكه‌ون. خاڵی 7 و12 له‌سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه لێكبدرێن، 8 و15ش له‌سه‌ر هاوسه‌نگی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانه ئه‌وانیش ده‌كرێت پێكه‌وه بن.وه‌كتری، بۆ خاڵه‌كانی تر، ده‌ستتان خۆش بێ و خوا موه‌فقتان بكات.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







