شه‌فه‌ق/ماجد سوێره‌مه‌یرى
سه‌رله‌به‌یانى ڕۆژى شه‌ممه ڕێكه‌وتى 7 ئابى 2010 و له باره‌گاى ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى كوردى فه‌یلى
شه‌فه‌ق ، به ئاماده‌بوونى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردى به‌غدا و ژماره‌یێك له كاربه‌ده‌ستانى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى شارستانى وكه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن، لقى به‌غداى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان هه‌ستا به ڕێ و ڕه‌سمى ڕێزلینانى 30 ڕۆژنامه‌نووسى كورد له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم.
له‌سه‌ره‌تاى ڕێ و ڕه‌سمه‌كه سكرتێر لقه‌كه هاوكار عه‌لى حسێن فه‌یلى وته‌یه‌كى ئاراسته‌ى ئاماده‌بووان كرد و به‌خێرهاتنى گه‌رمى له هه‌موان كرد و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه چه‌ن ساڵێكه لقى به‌غداى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان دامه‌زراوه، به‌ڵام به‌داخێكى زۆره‌وه وه‌كوو پێویست نه‌یتوانیوه ئه‌ركه‌كانى خۆى به ئه‌نجام بگه‌یێنێت؛ ڕاسته‌كه لقه‌كه له سه‌ره‌تاوه به پێى سسته‌مى به‌شبه‌شكارى یان محاصصه بنیات نراوه به‌ڵام ئه‌مه‌ش له پاڵ لایه‌نه نه‌رێنى یا سلبیه‌كه‌ى، هه‌ندێ لایه‌نى ئه‌رێنییشى هه‌یه. ئێمه له قۆناغیكى ئینتقالى ده‌ژین له بوارى سیاسى و وه‌كوو ده‌بینن ئه‌مه پێنج مانگه هێزه سیاسیه‌كان ناتوانن حكومه‌ت دامه‌زرێنن، و هیچ كه‌س خه‌مخۆرى خه‌ڵكى ڕه‌ش و ڕووت نیه ، سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانیش له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ئه‌م هاوكێشه نیه، ئیمه‌ش نابێ هه‌ر چاوه‌ڕیى موعجیزه بكه‌ین، ئه‌بى خۆمان موعجیزه دروست بكه‌ین له بوارى ئیشكردن و به‌رگرى كردن له مافه‌كانمان... به بۆچوونى من سه‌ندیكا نه‌یتوانیوه گیانى پێكه‌وه‌یى ڕه‌چاو بكات له پیشه‌ى ڕۆژنامه‌نووسى، و هۆكاریشى زۆره هه‌ر له هۆكارى ئیدارى بیگره تا ئه‌وه‌ى كه ئه‌ندامانى لقه‌كه وه‌كوو تاك گازنده‌ى ئه‌وه‌ى لیێان ده‌كرێ كه هیچ كاتێك نه‌یانویستووه به‌رگرى له مافه‌كانى خۆیان بكه‌ن.
فه‌یلى له به‌رده‌وامى وتاره‌كه‌ى وتى :"پاش 5 ساڵ له ته‌مه‌نى لقه‌كه شتێكى ناماقووڵه كه له كۆى 95 ئه‌ندام 20 ئه‌ندام له كۆڕێك كۆ نه‌بوونه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه بڵێن ئه‌وه كه‌مته‌رخه‌مى ده‌سته‌ى كارگێڕ و سكرتێرى لقه‌كه‌یه، به‌ڵام به‌شى هه‌ره‌زۆرى خه‌تاكه ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌ندامانى لقه‌كه ، كه وه‌كوو پێویست به‌رگرى له مافه‌كانیان نه‌كردووه و ئاماده نه‌بوونه كه ته‌نانه‌ت سه‌ردانى باره‌گاى لقه‌كه‌ش بكه‌ن ، چونكه هه‌ندێ جار ئه‌وه‌یان كردبووه پاساو بۆ سه‌رنه‌دانى باره‌گاكه، ته‌نانه‌ت له كۆى ئه‌و 95 ئه‌ندامه تا ئه‌م كاته كه مانگى هه‌شته ته‌نیا 11 ئه‌ندام ئابوونه‌وه‌ى ئه‌م ساڵه‌یان داوه.
له‌و لاشه‌وه ڕاسته كه ده‌ڵێن كوردانى به‌غدا وه‌كوو پێویست ڕۆلى خۆیان نه‌بینیوه له چالاكى ڕۆژنامه‌نووسى ، به‌ڵام ئه‌بێ ئیمه خۆمان بنوێنین و كێشه‌ى خۆمان بخه‌ینه‌ڕوو.
عه‌لى حوسێن فه‌یلى له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى وتاره‌كه‌ى وتى: ئیمه لامان وابوو كه ئه‌م لقه و ئه‌م سه‌ندیكایه ده‌بێته هێلانه و ماڵێك بۆ گردبوونه‌وه‌ى هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسان ، بۆ ئاڵوگۆڕكردنى بیر و بۆچوونتان بۆ به‌رگرى كردن له مافه‌كانتان، به‌ڵام مه‌خابن، ئه‌مڕۆ كه ڕۆژى ئاهه‌نگى ڕێزلێنانه، دوور و نزیك گوێبیستى گله‌یى و گازنده‌ى هه‌ندێ ئه‌ندامین كه ناڕه‌زاییان هه‌یه سه‌باره‌ت به ئیش و كارى سه‌ندیكا، به‌ڵام حه‌ق وابوو ئه‌وانه به‌ر له هه‌موو كه‌سێك لێره ئاماده بوونایه و ئه‌و خاڵانه‌یان بخستایه ڕوو كه به‌ڕاى ئه‌وان سوودمه‌نده بۆ پێشكه‌وتنى ئیش و كاره‌كانمان. به‌ڕاى من هیچ لایه‌نێك نیه گیروگرفتى خۆى نه‌بێت.
له‌وانه‌یه ئێوه له ده‌سته‌ى كارگێڕ ڕ‌ازى نه‌بن به‌ڵام له هه‌مان كات ئێمه‌ش له به‌رانبه‌ردا گله‌یى خۆمان هه‌یه، ئێمه ئه‌وه‌مان پێكرابێ هیچ كه‌مته‌رخه‌میمان نه‌كردووه وئێوه‌ش ئه‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌ركى سه‌رشانتانه ئه‌نجامى بده‌ن... ئه‌مڕۆ ئه‌مانه‌وێ ڕۆنامه‌نووسان هه‌ڵسه‌نگێنین و به‌گوێره‌ى تواناى و له گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێڕى گه‌یشتینه ئه‌و باوه‌ڕ و قه‌ناعه‌ته كه پێویستیمان به ئاشته‌وایى هه‌یه و ئه‌بێ كۆ ببینه‌وه و لێك خۆش بین، و له‌م هه‌نگاوه‌وه دوباره ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، و ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌شتان پێ بڵێم كه پاش چه‌ن مانگێكى دیكه سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان هه‌ڵبژاردنى هه‌یه و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكى زۆر باشه بۆ ئێوه كه له ئێستاوه دوباره چاوبخشێننه‌وه به ئیش و كاره‌كانتان و ڕۆڵى خۆتان چالاكتر بكه‌ن.
فه‌یلى ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه كه ئه‌ندامانى لقه‌كانى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان له پارێزگاكانى هه‌رێم به حوكمى ئه‌وه‌ى كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتگیری‌یان لێده‌كات هه‌ندێ ده‌سكه‌وتیان هه‌یه و ئیوه لێى بێبه‌ش كراون، به‌ڵام ئێوه له بارێكى ناسه‌قامدا ده‌ژین و ئێوه‌ن كه له مه‌ترسیدا ده‌ژین، به‌ڵام ئێوه له هه‌مان كات له بوارى ڕۆژنامه‌گه‌ریدا ئه‌ركه‌كانى خۆتان به جوانى ئه‌نجام داوه".
پاشان هاوكار عه‌لى حسێن فه‌یلى و هه‌ندێك له ئه‌ندامانى لقه‌كه خه‌ڵاتى ڕێزلێنانیان دابه‌شكرده سه‌ر ئه‌م 35 ڕۆژنامه‌نووسانه‌ى لاى خواره‌وه:
1- دكتۆر به‌درخان سندى / سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى التاخی
2- مامۆستا فریاد ڕه‌واندزى / سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى الاتحاد
3- ڕێزدار جه‌واد كازم / به‌ڕێوه‌به‌رى ڕادیۆى شه‌فه‌ق
4- ڕێزدار عامر بۆڵس / سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى به‌هرا
5- ڕێزدار سامى سه‌عید / سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى نهج الحریه
6- ڕێزدار موحسن به‌نى وه‌یس / سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى ڕه‌وافد
7- خاتوو ڕووناك به‌كر / سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى گه‌رمیان
8- ڕێزدار فه‌ریدوون كه‌ریم مه‌لك / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینى گۆڤارى فه‌یلى
9- ڕێزدار ماجد محمد صالحان / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینى گۆڤارى گوڵ سو‌و
10- ڕێزدار عه‌لى حوسێن عه‌لى / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینى گۆڤارى ئارا
11- ڕێزدار ئه‌حمه‌د زه‌ره‌ده‌شت / سكرتێرى نووسینى گۆڤارى روافد
12- ڕێزدار عبد الهادى مهدى / جێگرى سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى الاتحاد
13- ڕێزدار عه‌لا عبد الخالق / سكرتێرى نووسینى ڕۆژنامه‌ى التێ‌خی
14- ڕێزدار حوسێن جاف / ڕۆژنامه‌نووس
15- ڕێزدار فازڵ عه‌باس / ڕۆژنامه‌نووس
16- ڕێزدار عبد الامیر مه‌ڵگى / ڕۆژنامه‌نووس
17- ڕێزدار عبد الهادى موراد / ڕۆژنامه‌نووس
18- ڕێزدار ریاز جاسم فه‌یلى / ڕۆژنامه‌نووس
19- خاتوو سوندس میرزا / ڕۆژنامه‌نووس
20- ڕێزدار حسن كاكى / ڕۆژنامه‌نووس
21- ڕێزدار ئه‌حمه‌د ناصر / ڕۆژنامه‌نووس
22- ڕێزدار صادق محمد سایه/ ڕۆژنامه‌نووس
23- خاتوو ئسرا شاواز / ڕۆژنامه‌نووس
24- ڕێزدار جه‌مال ئه‌ركه‌وازى / ڕۆژنامه‌نووس
25- ڕێزدار صلاح عبد الجبار / ڕۆژنامه‌نووس
26- ڕێزدار سالم خه‌مانى / ڕۆژنامه‌نووس
27- ڕێزدار شهاب محمد صالح / ڕۆژنامه‌نووس
28- ڕێزدار عادل نه‌قشبه‌ندى / ڕۆژنامه‌نووس
29- ڕێزدار سالم ئسماعیل نورگه / ڕۆژنامه‌نووس
30- ڕێزدار شێروان شمێرانى / ڕۆژنامه‌نووس
31- خاتوو نه‌سرین میرزا / ڕۆژنامه‌نووس
32- ڕێزدار له‌یس عیسا / ڕۆژنامه‌نووس
33- خاتوو سه‌میره محمد على / ڕۆژنامه‌نووس
34- ڕێزدار صادق مه‌ولائى / ڕۆژنانووس
35-ڕێزدار صلاح شمشیر / ڕۆژنامه‌نووس

| < پێشتر | دواتر > |
|---|







