ڕێبین حه‌سه‌ن
به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی به ده‌نگی خۆیان نوێنه‌رانی خۆیان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی ئاینده هه‌ڵبژارد، دیاره ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوودا و به‌به‌رده‌وامی جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خی و گرنگییه‌كه‌ی ده‌كرایه‌وه، دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش هه‌روا ده‌رچوو، چونكه له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانه‌كه ته‌واوی قه‌واره و لیسته به‌شداربووه‌كان له ڕێگه‌ی بریكار و چاودێره‌كانی خۆیانه‌وه ژماره‌یه‌ك ڕێژه‌یان بڵاوكرده‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ خۆی قۆناغێكی نوێی له گۆڕه‌پانی سیاسی عیراقدا هێناوه‌ته‌ئاراوه، دیاره به پێی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ده‌بینین كه پرسه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته سیادییه‌كان و پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نوێ و دواتر پێكهێنانی حوكمه‌ت و دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان و هتد..، له‌و مه‌سه‌له هه‌ستیار و بایه‌خدارانه‌ن كه هه‌ر له ئێستاوه گفتوگۆ و مشتومڕی ئه‌كتیڤی له‌باره‌وه ده‌كرێت، چونكه نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی عیراق بگره له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش چاره‌نووسی عیراق و ته‌واوی پێكهاته سیاسی و پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی پێوه به‌نده، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بووه‌ستین بینیمان كه كورد به چوار لیستی جیاواز به‌شداری كێبڕكێیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقی كرد و دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، كه هێشتا ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان ده‌رنه‌چووه، ده‌بینین گۆڕانی ڕێژه‌یی له ژماره‌ی كورسییه‌كانی لیسته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕوویدا، گرنگه كه كورد هه‌میشه ستراتیژیه‌تی خۆی له‌سه‌ر دوو بنه‌مای گرنگ دابنێت، ئه‌ویش له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی مافه به‌دینه‌هاتووه‌كانه، چونكه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق (مه‌سه‌له‌ی بودجه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته سیادییه‌كان و داینكردنی بودجه‌ی پێشمه‌رگه و چه‌سپاندنی فیدڕاڵیزم و دیاریكردنی سنووری هه‌رێمی كوردستان و گرنگترین مه‌سه‌له‌ش ماده‌ی 140 و ناوچه دابڕاوه‌كان)، واده‌خوازێت كه كورد بۆ ئه‌وه‌ی چیتر شۆڤێنیزمه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه له ژێر ئایدۆلۆژیای حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه و پاشماوه‌ی تیرۆریستان له دژی كورد كارده‌كه‌ن، نه‌توانن له ڕێگای كاره ژێر به‌ژێره‌كانیان پێگه‌ی كورد له به‌غدا لاوازبكه‌ن، به واتایه‌كی تر ڕاسته لیسته‌كان له هه‌رێمی كوردستان به هۆی تایبه‌تمه‌ندی بیر و ئایدیاكانیانه‌وه تاڕاده‌یه‌ك وتاری شه‌قامی كوردیان به‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكدا دابه‌شكرد له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام دۆخی سیاسی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و دواتر ئاماژه‌كانی په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ره‌كه‌ییه‌كانی وه‌ك شیعه و سوننه له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی ساڵی 2003 و په‌رله‌مانی عیراقی له 2005دا ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه هێشتا ئه‌و لایه‌نانه پێیان باش نییه هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌نی وتارێكی كۆڵًه‌كه‌یی هاوبه‌ش له پڕاكتیزه‌كردنی مافه‌كانیدا، كه ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ سه‌ره‌تاكانی له‌وكاته‌وه ده‌ركه‌وتووه كه كورد له عیراقی نوێ‌دا ئه‌گه‌ر ڕۆڵێكی گشتگیری نه‌رمی دیبلۆماسیانه‌ی نه‌نوواندایه له نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆك و دژه‌كان، ئه‌وا دوورنه‌بوو كورد له هاوكێشه سیاسییه‌كاندا دووربخرێته‌وه، كه‌واته ئێستا له كاتێكدا كه هێشتا نازانرێت ڕێژه‌ی كورسییه‌كانی كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام له حاڵه‌تی چه‌ندێتی كورسییه‌كانی چوار لیسته كوردییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو، ده‌بێت وتاری كوردی له‌وئاسته‌دا بێت كه هه‌میشه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ناو په‌رله‌مان ئه‌و هه‌سته‌یان لادروست نه‌بێت كه كورد ده‌نگ و ڕه‌نگی یه‌ك نییه و ململانێكانی كوردستانی هێناوه‌ته به‌غدا، به‌ڵكو ته‌نیا زامنی پارستنی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه به‌ری خه‌باتی نوێنه‌رانی پێشووی كورد بوون له به‌غدا، ناكرێت و جێگای قبووڵكردن نییه هه‌روا به سانایی به‌هه‌ده‌ربڕوات، ده‌نا خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر نه‌گونجاندنی ده‌نگی نوێنه‌ره‌كانیاندا بێده‌نگ نابن و كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت، چونكه ئێستا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك تاكه هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی عیراقی فیدڕاڵ‌دا زۆرترین ناحه‌ز و نه‌یاری هه‌یه و پێویسته ته‌نیا و ته‌نیا به له بیركردنی ناكۆكییه‌كانی ناوخۆیی و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كانی له عیراقی نوێ‌دا گره‌وی به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كورد بباته‌وه.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







