ئیدریس جه‌بار
زۆره"، به‌ڵام واقیعی سیاسیی ڕه‌خساو له‌م قۆناغه‌ی ئێستای میلله‌ته‌كه‌ماندا ئه‌و متمانه‌یه‌مان پێده‌به‌خشێت كه هه‌نگاوه‌كان ڕووه‌و پێشه‌وه ده‌چن و بواری كشانه‌وه‌مان نییه.
له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا كورد ئه‌و هه‌تیوه بێكه‌سه‌ی جاران نه‌ما و ناكرێت خۆی لاواز و ده‌سته‌وه‌ستان ببینێت، شتێكی نه‌شیاوه وه‌ك بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لێكدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه بۆخۆی بكات.
ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه له سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مه‌كاندا پشتیوانی و هاوسۆزیی خۆیان بۆ دۆزی كورد ده‌ربڕیوه یان ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تییان بۆ گه‌له‌كه‌مان درێژكردووه، جێگه‌ی ڕێز و ستایشن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌و هه‌ڵوێستانه پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به نه‌به‌ردی و قاره‌مانییه‌كی گه‌وره بۆ خاوه‌نه‌كانیان ته‌ماشا بكرێت، ده‌بێت له‌و دیده‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت كه ئه‌وان هه‌ڵوێستێكی ئاسایی و مرۆڤایه‌تی و مافپه‌روه‌ریان له‌و ڕێگه‌یه‌وه نواندووه و هێنده‌ی تر گه‌وره‌یی خۆیان سه‌لماندووه.
ئه‌وان به‌و پشتیوانییه، ڕاستگۆیی و سه‌نگی دروستی خۆیان ده‌رخستووه و ویژدانی خۆیان ئاسوده كردووه.
زۆریش شیاون ڕێزیان لێبگیرێت و هه‌ڵوێستی جوامێرییان له‌یاد نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و ڕێز و یادكردنه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای "به‌هێزی" بێت نه‌ك لاوازی، چونكه زۆرجار "كفركردن" خۆی له دووتوێی وشه و گوزارشته‌كاندا مه‌ڵاس ده‌دات و له پڕشكۆیی و گه‌وره‌یی خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌مده‌كاته‌وه.
شكۆدارن به هه‌ڵوێستی پشتیوانیكردنیان له كورد و دۆزی ڕه‌وای ئه‌و میلله‌ته‌ی كه تا دوێنێ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌لایه‌ن زۆرێكه‌وه ئاوڕی لێنه‌ده‌درایه‌وه و حیساب بۆ زامه‌كانی نه‌ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد و پێشڕه‌وانی سیاسی و عه‌قڵی سیاسی كورد، هه‌نگاوی گه‌وره‌یان هه‌ڵناوه و شیاوه خۆیان كه‌ڵه‌گه‌ت ببینن و به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز و به ویقار خۆیان پیشان بده‌ن.
سوپاس و شوكرانه‌بژێری ده‌وێت كه له‌م ئاسته‌دا خۆمان ده‌بینین و به‌بێ یارمه‌تی و كۆمه‌كی كه‌س توێشوو بۆ ئه‌و كاروانه دوورودرێژه له كه‌مه‌ر قایم ده‌كه‌ین كه بێگومان ده‌ره‌نجام و ئاكامی خواستراوی ده‌بێت.
بڕوا به‌خۆبوون و متمانه‌مان به ئاینده وامان لێده‌كات كه خۆمان له دۆخێكی دیكه‌دا ببینینه‌وه و لوتبه‌رزییش نییه گه‌ر بڵێین ئیتر چی دی پێویستمان به پشتیوانی نییه و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنمان به‌نده به‌خۆمانه‌وه وه‌ك چۆن شكست و دۆڕاندن شانی خۆمان ده‌گرێته‌وه.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







