ڕێبین حه‌سه‌ن
بێگومان و بێ دوو دڵی بۆ گه‌لی كورد چه‌ندینجار زیاتر بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، چونكه له دوای ساڵی (2005) یه‌كێك له‌و سیما دیارانه‌ی كه له پرۆسه‌ی سیاسی عیراقدا به ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرا، بریتی بوو له‌و ململانێ و هه‌وڵه توندانه‌ی كه گۆڕه‌پانی ئه‌م وڵاته‌ی گرتبووه‌وه و له‌م نێوه‌نده‌شدا ده‌بێت ئه‌وه‌مان له یادنه‌چێت كه كورد له چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كانی، به‌ڵام هه‌میشه جۆرێك له نادیدی تێڕوانین و مامه‌ڵه‌ی نا دیموكراسیانه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدراوه، كه زۆربه‌ی كاته‌كان به‌شێك له‌و پارته به‌شداربووانه‌ی كوردیان وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی عیراق له قه‌ڵه‌مداوه، كه‌چی له ژێره‌وه پێدانی مافه‌كانیان به كورد به ڕه‌وا و گونجاو نه‌زانیوه و پێیانوابووه كه عیراقی نوێ ته‌نیا بۆ خۆیانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد له به‌غدا به‌هۆی لۆژیكی مامه‌ڵه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی چه‌مكی دیموكراسی بۆ ئاینده‌ی عیراق ڕه‌فتاری نه‌كردایه، ئه‌وا دوور نه‌بوو مه‌ترسی جه‌نگی تایفی و مه‌زهه‌بی و نا سه‌قامگیری پرۆسه‌ی حوكمڕانی سه‌رتاپای جه‌سته‌ی عیراقی هه‌ڵوه‌شاندایه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێت ته‌واوی پارت و لیست و خودی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت كوردانی تاراوگه‌ش، ئه‌و ڕاستییه‌یان لا ئاشكرا بێت، كه 7/3 ده‌بێته مه‌شخه‌ڵی هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنان و چه‌سپاندنی زیاتری مافه‌كانی كورد، بۆیه ده‌نگی ئه‌مجاره‌ی كورد بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق جگه‌له‌وه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده كاریگه‌رییه‌كی هه‌ستیاری هه‌یه، هاوكاتیش زۆری ڕێژه‌ی كورسییه‌كان ده‌بێته هانده‌رێكی كارا بۆئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ و له ماوه‌ی چوار ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نوێی حوكمه‌ت هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی باشتر چڕبكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه ماده‌ی (140) و بودجه‌ی پێشمه‌رگه و دیاریكردنی سنووری ناوچه دابڕاوه‌كان و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غاز و هتد...، توندتر هه‌وڵی بۆ بدرێت و كار بۆ چاره‌سه‌ركردن و ڕازیكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه بدرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه 7/3 سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كورد به چوار لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت به‌ر له هه‌ر شتێك مه‌سه‌له‌ی نیشتمانی و له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌نده باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا له‌به‌رچاو بگیرێت، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه پێكهاته و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه چاوه‌ڕوانن كه ئاخۆ سه‌نگ و قورسایی كورد چۆن ده‌بێت؟ ئایا ده‌نگه‌كانی كورد ده‌توانێت له‌و ئاسته‌دا بێت كه بتوانێت ته‌ئكید له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌انی پێشووی كابینه‌كانی (جه‌عفه‌ری و عه‌لاوی و مالیكی) بێت، یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت.
بۆیه 7/3 بۆ كورد ڕۆژی ده‌رخستنی بارستایی ده‌نگه‌كان ده‌بێت و له‌مه‌شه‌وه چاره‌نووسی مه‌سه‌له به‌دیهاتووه‌كان یه‌كلا ده‌بێته‌وه
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







