عه‌تا كه‌ریم
ده‌وڵه‌تی یاسا" به‌شداریی ده‌كات، لێدوان و قسه‌كانی ته‌واو دژایه‌تیكردنی سیاسه‌تی ئێستای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه خۆی تێیدا سه‌رۆك وه‌زیرانه.
ئه‌م هه‌ڵویست و قسانه‌ی مالكی "ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن"یش بن، ئه‌وا زه‌نگێكی مه‌ترسیین، كه خوازیاری تاكڕه‌ویی و تاكده‌سه‌تی ئه‌وه ده‌رده‌خات و مه‌یلی پاوانی حوكمڕانی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی تێڕامان و شیكردنه‌وه‌ی تازه‌ترین قسه‌ی مالكی بێت، ئه‌وا مه‌ترسییه‌كی چاوه‌ڕوانكراو ڕوو له عیراقی نوێ ده‌كات كه چه‌ند ساڵێكه هێزی تۆتالیتا‌ر حوكمی ناكات.
مالكی بێباكانه ده‌ڵێت: "پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی دوای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه ده‌بێت، نه‌وه‌ك ته‌وافوقی كه ئێستا له‌عیراقدا په‌یڕه‌وده‌كرێت".
ئه‌مه تێڕوانین و هه‌ڵوێستێكی خه‌ته‌رناكی مالكییه، كه ئاینده‌ی عیراق ناڕوون ده‌كات و ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌بێت زۆرینه حكومی عیراق بكات، كه ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی شیعه و لیسته‌كه‌ی ئه‌ویش پڕكراوه له لیست و قه‌واره و كه‌سایه‌تی مه‌زهه‌بی و شیعی.
مالكی له دوای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق و مسۆگه‌ركردنی بردنه‌وه‌ی زۆرترین پارێزگا (به‌بێ شاره‌كانی هه‌رێم) ئه‌و كاراكته‌ره حوكمرانه سیاسییه شیعییه‌ی والێكرد كه فێری لوتبه‌رزی سیاسی بكات و خۆی به‌مه‌غدور بزانێت كه ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و تاكه حوكمڕانی ئه‌م عیراقه بێت!!.
مالكی سه‌ری سیاسی له‌به‌ر هه‌تاو سپی نه‌كردووه كه لێدوانه‌كه‌ی هه‌روا به‌سانایی خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌كرێت، چونكه ئه‌وێك له ساڵی 1970ه‌وه له‌ناو حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی‌دا كاری سیاسی ده‌كات و له ساڵی 1882یشه‌وه خۆی له‌و بواره‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی شیعه‌مه‌زهه‌ب تۆخه‌كانی ئێران په‌روه‌رده ده‌كات و ماوه‌یه‌كی زۆریش له سوریا بووه و له‌دوای ڕووخانی به‌عسه‌وه، خه‌م و خولیای كورسی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی ته‌واوی هزری داپۆشیووه و زۆرجاریش سیاسییه‌كانی عیراق و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش د‌رك به‌و خولیا مه‌ترسیداره‌ی كردووه و دركاندوشیانه، به‌ڵام ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رفه‌ته زێڕینه‌كه‌ی مالكی ده‌بێت!؟.
مالكی و پێكهاته‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی به‌چه‌شنێك له ئیحمای ئاماده‌كاریی پرۆسه‌كه‌دان كه به‌نیازن له كۆی 325 كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌مجاره زۆرترین كاندیدی خۆیان له‌سه‌ر كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق دابنیشێنن و پێویستیان به هاوپه‌یمانێتی تر نه‌بێت و خۆی وته‌نه‌ی ته‌وافوق وه‌لابنێت و زۆرینه حوكم بكات..
له عیراقی دوای ڕژێمی به‌عس و به‌گوێره‌ی ده‌ستووری په‌سندكراوی عیراقی نوێ، كورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه و دووه‌م گه‌وره فراكسیۆنی په‌رله‌مانه و جگه‌له‌وه‌ی له هاوكێشه هاوپه‌یمانێتییه‌كاندا به‌شداریكردووه، ئه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی حوكمی عیراق كراوه، به‌بێ هامشكردنی ئه‌وانی تر، بۆیه ئه‌م لێدوانه تازه‌یه‌ی مالكی پێویستی به تێڕامانی سیاسیانه و شرۆڤه‌ی وورد هه‌یه، چونكه كوردیش له عیراقی نوێ‌دا خاوه‌ن به‌ش و پێگه‌ی خۆیه‌تی و به‌رده‌وام به‌گژ سیاسه‌تی تاكڕه‌ویدا چووه‌ته‌وه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته بووبێته هه‌ڕه‌شه بۆ خۆی چی ده‌كات؟.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه پێویسته له‌ئێستادا كورد بیكات، به‌شدارییكردنی به‌رفراوانی خه‌ڵكه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق و دواتریش پێداگریكردن له پرۆسه‌ی دیموكراسی عیراق و پاراستنی بنه‌مای ته‌وافوقی هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه، خاڵێكی گرنگی تر ده‌كه‌وێته‌سه‌ر یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵویستی كورد له‌په‌رله‌مانی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر نا هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی مالكی ترسناكه و كوردیش ده‌گرێته‌وه، بۆیه شه‌ڕی پرۆسه‌كه له‌به‌غدایه.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







