خالد سلیمان
توندوتیژییه ڕه‌مزییه‌ی بووه‌ته خه‌سڵه‌تی به‌شێك له سه‌رمایه‌ی سیاسیمان، ده‌بێته گه‌ڕان به‌دوای جۆرێك له خۆخڕكردنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دونیای ده‌ره‌وه‌ی كورددا، چونكه له‌ناو عیراقدا ته‌نها كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی هه‌رێمایه‌تیدایه و هه‌موو پێكهاته سیاسییه‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا گرێدراون به‌كۆمه‌ڵێ ئه‌ژنداو بارودۆخی هه‌رێمایه‌تییه‌وه له ڕووی گوتاری سیاسی و ته‌نانه‌ت لۆژیستی و عه‌سكه‌ری و داراییشه‌وه. هێزه شیعییه‌كان ژینگه‌یه‌كی ئێرانی و سوننه‌كان دونیایه‌كی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب، توركیاش به‌ئاشكرا ڕۆڵی كه‌مینه‌یه‌كی توركمانی له‌ناو نه‌خشه‌ی سیاسی عیراقدا چه‌سپاندووه و له ڕێگای ته‌نانه‌ت تاكه نوێنه‌رێكیشه‌وه له‌ناو په‌رله‌مانی عیراقدا، توانیویه‌تی توركمان بكاته قورساییه‌ك و ژماره‌یه‌ك.
له‌م هاوكێشه سیاسییه‌دا، كورد تاكه هێزه ئه‌و ژینگه سیاسییه‌ی نییه و با بڵێین له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا باخچه‌یه‌ك نییه ناوی لێ بنرێ باخچه‌ی پشته‌وه‌ی هه‌رێم. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش له‌بیر ناكرێ له ناوه‌نده جیهانییه‌كاندا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارامی ئابووری و سیاسی ته‌ماشا ده‌كرێت، به‌ڵام كه باس دێته سه‌ر هاوكێشه ئه‌تنی و قه‌ومی و مه‌زهه‌بییه‌كان ئه‌وا له نه‌خشه عیراقییه‌كه‌وه ته‌ماشای كوردستانیش ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ناوه‌وه‌ی عیراقه‌وه هه‌بێت ئه‌وه به‌سه بڵێین سیاسه‌ت هه‌موو شتێكی ناڕه‌وای ئه‌مڕۆ به‌ڕه‌وای سبه‌ینێ ده‌زانێ و هه‌رچی هاوپه‌یمانێتی و بۆچوونیش هه‌یه له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی نوێ و بارودۆخی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا ده‌بنه به‌شێك له ڕابوردوو.
ئه‌وه‌ی له‌داهاتووی نزیكی عیراقدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، دیمه‌نێكی سیاسی پڕ له سیجال و ململانێیه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له ده‌وره‌ی پێشووی په‌رله‌ماندا به‌هه‌ڵواسراوی مانه‌وه و به‌شێكی زۆریشیان په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه هه‌یه. هه‌رچی هێزه عه‌ره‌بییه‌كانه به شیعه و سوننه‌وه هیچ دونیابینییه‌كی دیاریكراویان به‌رامبه‌ر كورد نییه له‌وه زیاتر كه تائێستا له‌به‌رده‌م یه‌ك ده‌نگی كورددا هێز و چاوسووركردنه‌وه‌یان به ڕوونی ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له‌م ڕووانگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی ئێستا له فه‌زای سیاسی كورددا ده‌یبینین، له‌دوای (7)ی ئازار به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت و ده‌ست و په‌نجه‌كانیش له‌به‌رده‌م هێزی شیعه و سوننه‌دا-هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كانیش له‌لایه‌كی تره‌وه- نه‌رم ده‌بن. له‌وانه‌یه ئه‌و ڕێك نه‌كه‌وتنه‌ی له‌پێش ئه‌و مێژووه‌دا ڕووی نه‌دا، ببێته بیركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاوی چوونه به‌غدا. سیاسه‌تمه‌دارێكی نزیك له‌ناوه‌ندی بڕیاری حوكمه‌ته‌كه‌ی مالیكی ده‌ڵێت كورد ناتوانن به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌بینرێ بمێننه‌وه، چونكه له به‌غدا له‌به‌رده‌م واقیعێكی سیاسی تردا ده‌بن و ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌نه‌وه نه‌ك ته‌نها یه‌ك ده‌نگی ناو په‌رله‌مان بن، به‌ڵكو خاوه‌ن پێگه‌ی به‌هێز بن له سه‌رتاپای نه‌خشه‌ی سیاسی‌دا.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







