دڵشاد تاقانه
ساڵه‌كه‌ی گۆڕان و نوێكاری پێكردووه . پێوانه‌ی راده‌ی ئازادی تاكه له‌هه‌مان كاتیش گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌لاتی گشتی گه‌له. هه‌ڵبژاردن واته دیاریكردنی باش و باشترین هه‌ڵسوڕێنه‌ره بۆ هه‌ر پێگه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی یانیش پۆستی ده‌سه‌لاتی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو دوای ئه‌ویش جێگۆڕكێی هێمن و شارستانیانه‌ی به‌ڕێوه‌بردن پیاده‌ده‌كرێت . له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه به‌كوردی پێكدێ له‌وشه‌ی بژاردن كارێكه واته جیاكردنه‌وه یا لێك كردنه‌وه‌ی خراپ و باش یان باش و باشتر به‌پێشگری هه‌ڵ ــ زاراوه‌كراوه واته ده‌س نیشانكردن و هه‌ڵگرتنی هه‌ره باشه‌كه بۆیه پێناسه كوردیه‌كه‌ی له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا زۆر به‌جێیه . پڕۆژه و به‌رنامه‌كانی كه هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌ك ئاماده‌ی ده‌كات، بانگه‌شه و چاوكێشترین دروشمی لێ دروست ده‌كات تا بتوانێ دروێنه‌ی زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی پێبكات . چاوگه‌كانی راگه‌یاندن به‌هه‌موو هۆكاره‌كانی له‌بگۆیه‌كی زاره‌كی تا نوسین و رۆژنامه‌وانی، رادیۆ، ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێت .... ده‌ربڕ و جۆشده‌ری هه‌ڵبژیره بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵبژێردراو به‌شێوه‌ی داخراو كه ئۆرگانی لیست یا كراوه ئه‌ندامی پاڵێوراوبێ، هاندان و سه‌ردانیش به‌تاك و كۆ شێوازی چالاكی ترن . ده‌زگای چاودێری له‌لایه‌ن دادوه‌ر و مافپه‌روه‌ران هه‌روه‌ها پاراستنی به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاكانی ئاسایش به‌هه‌موو جۆره‌كانی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه .
هه‌ڵبژاردن بۆ؟
هێنانه كایه‌ی كه‌شی ئازاد و دیموكراتی له‌جێبه‌جێ كردنی خواستی زۆرینه هه‌روه‌ها بوونی كه‌مینه به‌به‌رابه‌ركارێكی چاودێری چالاك كه هه‌رده‌م ده‌ستنیشانكه‌ری هه‌ڵه‌و كه‌م و كووڕیه‌كان بێ، داهێنه‌ری پڕۆژه و ده‌سه‌لاتی له‌جیات و شیاو بێ، دوانه‌ییان پێویستیه‌كی ئه‌رێنی ته‌واوكه‌ری یه‌كتری و به‌دیهێنه‌ری زۆرترین ده‌سكه‌تن بۆ گه‌ل و نیشتمان، ئه‌وكاته‌ی زۆرینه‌ی گه‌ل نوێنه‌رانی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ واته فه‌رمانڕه‌وایی بڕیار و ده‌سه‌لاتی گه‌له.
هه‌ڵبژاردن كه‌ی؟
شیكردنه‌وه‌ی باری سیاسی و تێگه‌یشتن له‌میتۆده پێكهێنه‌ره‌كانی شێوازی ده‌سه‌لات له‌ناو كۆمه‌ڵگا، توانای بیر و راده‌ی تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵ هه‌روه‌ها هه‌وڵی گۆڕین له‌سیسته‌مه‌كه، پێداویستی لێكدانه‌وه و هه‌ڵهێنانی هه‌نگاوه پێشبینه‌كانه . كات و شوێن زۆرترین رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌یه، پێكهاته كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی، كاتێ گه‌ل بتوانێ بڕیار بدا ئه‌وا چه‌مكی هه‌ڵبژاردن كاتیه‌تی.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن
گه‌مه و فێڵی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان باوه‌و تاڕادیه‌كیش كراوه، ئه‌وجا گچكه و نه‌دیو یا گه‌وره و به‌دیاره‌وه بووبێ . گومان هه‌رده‌م رازی دۆڕاوه و پاكانه‌ش هه‌رده‌م سازشی براوه‌یه، پڕۆژه‌كه وا گشتگیره ته‌نانه‌ت زۆرجار نهێنیه‌كانی په‌رده‌پۆشه تا هه‌تایه بۆ میژووش نانوسرێته‌وه به‌لام خراپترین ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی دیموكرسی باشتره له‌گه‌وره‌ترین سودی دیكتاتۆری كه نییه!
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق
به‌شداری هه‌موو تاكی كورد له‌م قۆناغه پێویستیه‌كی مێژووییه چونكه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه به‌و سنوره جوگرافیه‌ی ئێستاى كوردستان هه‌رده‌م پێكهێنه‌ر و پاڵپشتی سه‌رخانه ئابوریه‌كه‌ی بووه وه‌ك سه‌ره‌تا له‌دابینكردنی پێویستی یه كشت و كاڵیه‌كان كۆڵه‌كه‌ی بژێوی بوون، دامه‌زراندنی سوپا به‌سود وه‌رگرتن له‌توانای هێزه مرۆییه‌كانی كورد ئه‌وجا به‌راوكردنی خاكی عیراقی عه‌ره‌بی به‌سامانی ئاوی زێ و رووباره‌كانی كوردستان، به‌هێزكردنی پیشه‌سازی به‌كانه‌كانی ژێر زه‌وی له‌نه‌وت و گاز بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش دیموكراتیزه‌كردنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانڕه‌وایی له‌چه‌مكێكی فیدڕاڵی پێشكه‌وتوو سه‌رده‌میانه هه‌موو ئه‌وانه راگر و ئاستونده‌گی ره‌شماڵه عیراقیه‌كه بووه . كوردستانی بوون مافی هه‌موو تاكێكی سه‌رخاكی كوردستانه جگه له‌كوردان نه‌ته‌وه‌كانی تریش له‌توركمان و عه‌ره‌ب و كلدانی و ئاشوری تا ده‌گاته گروپه ئاینی و كه‌مایه‌تیه ورده‌كان بێگومان به‌هێزترین خاڵی یه‌كگرتنه‌وه و كۆبونه‌وه‌مانه به‌لام به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رده‌م وا ده‌خوازێ هه‌مووان به‌شداری كاریگه‌ر بكه‌ین له‌هه‌ڵبژاردندا، چونكه بۆ ئه‌م كاته ئه‌ركێكی نیشتمانی یه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كانه به‌هه‌موو پێكهاته ئایدیۆلۆجی نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی و مه‌زهه‌بی، له‌م په‌ڕی راسته‌وه تا ئه‌و په‌ڕی چه‌پ دان به‌مافی ره‌وای گه‌لی كورد دا دابنێن و به‌شداری كوردستانییان له‌ده‌سه‌لاتی فه‌رمانڕه‌وایی دا به‌مافێكی سروشتی بزانن و بناسن . نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی و به‌سرانه‌وه به‌چه‌مكه نیشتمانیه‌كانه‌وه، نیشتمانپه‌روه‌ری لیسته كوردیه‌كان له‌ژێر سێبه‌ری ئالای كوردستان و یه‌ك هه‌ڵوێستى سه‌ره‌ڕای ئاڕم و رسته‌نوسی دروشمه جیاكان، به‌سه‌ر هه‌موواندا ده‌سه‌پێنێ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێ لێی لابدا به‌ر لێپرسینه‌وه و به‌رپرسیاره‌تی مێژوویی ده‌كه‌وێ و هه‌ڵه‌ش له‌هیچ كه‌س و لیستێك نابوردرێ . بۆ هه‌ڵبژاردن و هێنانه‌كایه‌ی ده‌سه‌لاتی گه‌ل به‌ڵگه‌نه‌ویسته پشووی درێژی كێبه‌ركێ، كه‌سی دیموكرات و سه‌رده‌م و كه‌شی دیموكراتی به‌هه‌ندی ده‌وێ.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







