بڕیارده‌ری هاوپه‌یمانی كوردستان، ئاشكرای ده‌كات له‌په‌رله‌مانی داهاتوی عێراقدا رێژه‌ی نوێنه‌ره‌كانی كورد ده‌بێته
(18%) له‌كاتێكدا له‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستادا (21%) بو‌وه‌و ده‌ڵێت "پێموانییه ئه‌مه‌ش كار بكاته سه‌ر سه‌نگی كورد، چونكه له‌عێراقدا هیچ به‌دیلێك بۆ ته‌وافوق نییه". بڕیارده‌ری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، سیروان زه‌هاوی، رونیكرده‌وه له‌كۆی (325) كورسی په‌رله‌مانی داهاتو‌و ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد به‌پارێزگاكانی موسڵ‌و دیاله‌و كه‌ركوك‌و سه‌ڵاحه‌دینیشه‌وه (60 ـ 65) كورسی ده‌بێت، له‌كاتێكدا له‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستا له‌كۆی (275) كورس (58) كورسی هه‌بو‌وه‌و وتی: "ئه‌مه حه‌قیقه‌ت‌و واقیعێكه ئه‌بێت بیزانین‌و هۆكاره‌كه‌شی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی به‌هێزی عه‌ره‌بی سوننه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و پاشه‌كشه‌ی كورد‌و هێزه شیعه‌كانه". زه‌هاوی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م دابه‌زینه‌ی رێژه‌ی كورد هیچ كار ناكاته سه‌ر سه‌نگ‌و قورسایی كورد له‌هاوكێشه‌ی سیاسی عێراقدا "چونكه هیچ به‌دیلێك بۆ پره‌نسیپی ته‌وافوق له‌عێراقدا نییه". زه‌هاوی وتیشی "كه‌مكردنی یه‌ك یان دوو كورسی، كار ناكاته سه‌ر پێگه‌ی كورد‌و ئێمه هه‌ر به‌پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی عێراق ده‌مێنینه‌وه".له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی (7)ی ئازاردا (165) قه‌واره‌ی سیاسی به‌شداریی ده‌كه‌ن كه سه‌ر به (12) ئیئتیلافی سه‌ره‌كین‌و دیارترین ئه‌و ئیئتیلافانه‌ش بریتین له: ده‌وڵه‌تی یاسا، نیشتمانی، یه‌كێتی عێراق، ته‌وافوق، ئه‌لعێراقییه، هاوپه‌یمانی كوردستان. زه‌هاوی وتیشی "حیزبی ئیسلامی كه پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی سوننه‌یه‌و زۆرینه‌ی شیعه‌كانیش پشتیوانی له‌په‌یڕه‌وكردنی ته‌وافوق ده‌كه‌ن له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتدا‌و ته‌نانه‌ت ئه‌یاد عه‌للاویش كه وه‌ها ده‌ناسرێت لایه‌نگری حوكمی زۆرینه‌و كه‌مینه‌یه، به‌مدواییانه پشتیوانیی له‌ته‌وافوق كردووه، كه‌واته هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر سه‌نگ‌و پێگه‌ی كورد نییه". ، بڕیارده‌ری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند، "پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌ڵوێست له ئه‌یاد عه‌للاوی وه‌ربگرێت له‌سه‌ر زیاده‌ڕۆییه‌كانی په‌رله‌مانتار ئوسامه نجێفی له‌سه‌ر كورد، چونكه ئێستا نجێفی له‌ژێر چه‌تری عه‌للاویدا كارده‌كات".زه‌هاوی وتیشی "دواكارم له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه چ ئیسلامی‌و چ لیبراڵه‌وه له‌ڕێگای هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه د. ئه‌یاد عه‌للاوییه‌وه وه‌ڵامی قسه پڕوپوچه‌كانی نجێفی بدرێته‌وه‌و تێ بگه‌یه‌نرێت كه بونی ناوبراو له‌لیسته‌كه‌ی عه‌للاویدا كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندی كورد‌و لیستی ئه‌لعێراقییه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كمان نییه". به‌مدواییانه نجێفی كوردی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه ئه‌سڵ نین له‌عێراقدا‌و كه‌ركوك‌و دهۆكیشی به‌به‌شێك له‌خاكی توركمان‌و مه‌سیحیی ئه‌ژماركردووه‌و سیروان زه‌هاوی ده‌ڵێت "هه‌قه لایه‌نی كوردی به‌ڕونی به‌ئه‌یاد عه‌للاوی بڵێن ئاماده‌نین ده‌نگت پێبده‌ین بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست له‌نجێفی وه‌رنه‌گریت". ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌یاد عه‌للاوی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی نجێفی داوه، به‌ڵام به‌س نییه بۆ دڵدانه‌وه‌ی كورد، به‌ڵام نوسینگه‌ی تایبه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌لعێراقییه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاشكرای ده‌كات "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك عه‌للاوی داوای نه‌كردوه له‌ئوسامه نجێفی كه پۆزش بۆ كورد بهێنێته‌وه".
نوسینگه‌كه‌ی عه‌للاوی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه‌ش له‌سه‌ر داواكاری عه‌للاوی له‌نجێفی به "هه‌وڵێك بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی برایه‌تی نێوان عه‌للاوی‌و نجێفی" ده‌داته قه‌ڵه‌م‌و ده‌ڵێت "ئه‌یاد عه‌للاوی مافی تۆماركردنی داوای یاسایی هه‌یه له‌دژی ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه". به‌رانبه‌ر به‌مه‌ش بڕیارده‌ری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ڵوێستی عه‌للاوی بێت ئه‌وه ئێمه له‌داهاتودا رازی نابین ده‌نگی پێ بده‌ین بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران چونكه ناوبراو دیاره هه‌ر له‌ئێستاوه ته‌ماحی ئه‌وه‌ی هه‌یه".
ئاوێنه
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







