372

ئیمه‌یل چاپی بکه PDF
نرخاندنی به‌کارهێنه‌ر: / 0
خراپباش 

شازاد ئەنوەر

دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن، جۆرێك لە سوكنایی تازەی پێ بەخشین، ئەویش گوزارشتە لەو

ئارامییەی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی پێیدا گوزەری كرد.

*خەڵكی كوردستان نزیكەی دوو دەیەیە مومارەسەی دەنگدان دەكات، ئەوسا هەڵبژاردن جۆرێك بوو لە خەون، چونكە مۆدی خۆكاندیدكردن و دەنگدانی نهێنی وەك سەراب دەهاتە بەر دیتە، لێ ئیرادەی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان و نەتەوەكەمان، ئەو خەونەی كردە دیفاكتۆ تاكوو گەیاندییە ئەو ڕۆژەی لە سەرتاسەری عێراقدا بە جوانی پێڕۆ بكرێ.

*لیستی هاوپەیمانیی كوردستان (372)، لە هەڵبژاردنی ئێستادا هەنگاوێكی دیكەی ئەفراندنی هەڵهێنا، پێكهاتەكەی تەواوی توێژاڵەكانی كۆمەڵگەكەمان پێك دەهێنێت، ئەمە لە پێشبڕكێكەدا، هەڵە نیم ئەگەر بێژم بێوێنەیە، ئەگەر لێكدانەوەیەكیش بۆ نەخشەكە هەبێت، بریتییە لەوەی دەستێكی ئەمینی بەدیققەت، واژۆی كردووە.

*زۆر جار نیگەرانی لای زۆربەمان لەمەڕ چەردەیەك ڕووداو دروست دەبێت، بۆیە لە حاڵەتی نائاسایی و ناتەندروستدا دەبێ مرۆڤی بەویقار و شارەزا و زمانزان بكەیە مەتەرێز. ژمارە (372_لیستی كوردستانی) ئەو هەڵمەتەی لە ئەستۆدایە و بە دڵنیاییشەوە چۆن لە ڕابردوودا توانیویەتی یەكڕیزی و هاوخەباتیی لایەنە سەرەكی و بنەڕەتەكانی كوردستان بپارێزێت، چاوەڕێی ئەوەی لێ دەكرێت لەسەر هەمان سفرە و سكەی ڕابردوو، بەڵام بەئەزموونتر دابنیشێ و بڕوات.

*ئەمڕۆ زۆر ترس ڕەویونەتەوە، بەڵام سرووشتی خەبات و ژیان لەوەدایە بەردەوام ئاوڕ لە ڕابردوو بدەینەوە، ڕابردووی ئێمەیش لێواولێوە لە كارەسات بە دەستی داگیركار. بۆیە گرنگە لە دەنگدان و چوونەسەر سندوقی هەڵبژاردن، ئەو لیستە هەڵبژێرین كە ماندووبوون ناناسێت و كوردستانی گەیاندووەتە لێواری كەنارێكی ئارام.

*بۆ تەواوكردنی هەر ڕێگەیەكیش، دەبێ ڕووە و دواوە ئاوڕ بدەینەوە، ئەوەی بە دەستیش هاتووە و ئەوەیشی هێشتا لە دەستووردا جێبەجی نەكراوە، بەو دەنگە دێتە دی كە موستەقیمانە هەنگاوی ناوە، ئەو ئەزموونەیش دەنگی هەموومانە بۆ (372) كە پەرژینی پاراستنی دەستكەوتەكانمانە.

*بیریشمان نەچێت تەحەدیاتەكانی داهاتوو بە تایبەت لە ساڵی (2011)ـدا كە بڕیارە ئەمەریكا لە عێراق پاشەكشە بكات، قورسن بۆیە تاكو زووتر خۆمان ئامادە بكەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەكانی داهاتوو، چاكتر و زیاتر دەستكەوت بە دەست دەهێنین و دەیپارێزین.

*دڵنیام (372) براوە دەبێت، چونكە ماندوونەناسی ڕێباز و جەربەزەیی و ڕێگەی هێنانەدیی ئامانجەكانمانە.

Share/Save/Bookmark
 

radio shafaq live

رادیۆ شه‌فه‌ق 102FM

گۆڤاری گوڵ سوو 89

كتێبخانه‌ی ئه‌ليكترؤنی

مــێـژوو

شيعر وئه‌ده‌ب

SEARCH