هاودهنگ فاروق - ههولێر
ئێڕاقدا ، بەختى خۆیان لەگەڵدا تاقیکردۆتەوە ، بۆیە پێویست ناکات ، شەرحى ئەجێنداکەى بکەین ، چونکە لە کورد، عەرەب ، تورکمان ، کلدان و ئاشوری و ئاینو ئاینزاکانى دیکەى وڵات پێکهاتوە ، بۆ هەمویشیان سەرسەختانە تێکۆشاوە ، هەروەک لە هەڵبژاردنەکانى پێشودا ، بە کردەوە نیشانیدا ، نوێنەرایەتى هەمو پێکهاتەکانى کوردستان دەکات ، بۆیە دڵنیایە هەروەک چۆن بە پشتگیریى و متمانەى ئەو خەڵکە دڵسۆز و هۆشیارە ، ئێستا رێبەرایەتى سەرۆکایەتیى کوردستان و پارلەمان و حکومەتى هەرێم دەکات ، ئەمجارەش کوردستانیان چارەنوس و متمانەى پتەوى خۆیانى پێ دەبەخشنەوە، چونکە پڕۆگرامى هاوپێیمانى کوردستان ، هەم بەرنامەى کارو خزمەتە ، هەمیش بەرنامەى چارەسەرى گرفتەکان و هەنگاونانە بۆ وەدەستهێنانى هەمو ئەو ماف و ئامانجانەى لە بەغداوە پێویستیان بە سیاسەتی ژیرانەو تێکۆشانى زێتر هەیە ، کە هەندێکى هاتونەتەدى ، هەشن ماوە تەواو بکرێن . کاتێک ناوەرۆکى بەرنامەى هاوپێیمانى کوردستان ، چ وەکو پڕۆگرام یا وەکو پێکهاتەو ئیدۆلۆژیا ، دەخوێنیتەوە ، هەوڵى سرینەوەى هیچ لایەن و کەسیش نادات ، لیستى کوردستانى ، تەنیا بەڵێن نادات، بەڵکو ئیشى کردوە و دەستى لە نێو ئیش دایە ، تازە نەهاتۆتە مەیدانەوە ، تا لە سفرەوە دەست پێبکات ، بەڵکو ئەجێندایەکى مەعلومی لە خەباتى بەغدادا هەیە ، ئایدیاى کوردستانى ، رۆشن و دیموکراسییانەیە .. بێگومان لە نێو ئەم لیستەیشدا ، پارتى دیموکراتى کوردستان ، وەک ستونێکى سەرەکى و کاریگەرى هاوپێمانیەتێکە ، خاوەنى پڕۆگرامی دواڕۆژێکى ئەمین و ژیانێکى سەربڵندانەیە بۆ خەڵکى کوردستان ، پارتى ، حزبێکە جگە لەوەى ئایدیای دیارو رۆشنى تێدایە ، فکرێکى نەتەوەیى و مرۆڤسالارییش لەنێو پارتیدا ، هەمیشە رو لە هەڵکشان و گەشانەوەدایە ، پارتى ، بەدرێژایى ئەو مێژوەى هەیەتى بیرى لەوە کردۆتەوە ، کە مرۆڤ سالارى ، مەزنترین سەرخانی پڕ بەهاى ژیانە لە کۆمەڵگەى بەشەریدا ، بۆیە دەبێت لە وڵاتەکەى خۆیدا خاوەنى هەمو شتێک بێت ، پارتى ، بەرنامەیەکى ئاشکراو رونیشى بۆ بنیادنانى وڵاتێکى مۆدێرن و دیموکراتى هەیە ،هەر لە سەر ئەو بنەمایەشەوە کاندیدەکانى خۆى بۆ پارلەمانى بەغدا هەڵبژاردوە ، وە بە تەکید ئەم پەیامە لە نێو لیستى هاوپێیمانیدا ، بە هاوکارى یەکێتیى نیشتیمانی و حزبەکانى دیکەى نێو هاوپێمانى ، رەنگى داوەتەوە ، پارتى باوەڕى بەوە هەیە ، لە گەڵ ئەو حزبانەى نێو هاوپێمانى و دەرەوەى هاوپێمانى کوردستاندا ، دەتوانێ دواڕۆژێکى باشتر بۆ هەرێمى کوردستان و ئێراق دەستەبەر بکات .. پارتى بە کارو کردوە باوەڕى نەگۆڕى بە دروستکردنى ژینگەیەکى ئارام و پێکەوەژیان ، یەکتر قەبوڵکردن ، پێکەوە کارکردن ، بۆ یەک گوتارى کوردستانى هەیە ، بە لە بەر چاوگرتنى بیرو ڕاى جیاوازى نێوخۆیشەوە .. بێگومان لە سەر ئەرزى واقیعیشدا ، ئەمەى بەرجەستەکردوە .
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







