كامیل مه‌حمود
یه‌كگرتووه‌كان یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئاور ده‌ده‌ینه‌وه بۆ مێژووی رابردوومان و خێرا ئه‌و ترسه دامانده‌گرێته‌وه كه جارێكی تر مێژوو خۆی دووباره بكاته‌وه، چونكه ئێمه مێژوویه‌كی تاڵمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاداو پشتگیرییه‌كانی كۆشكی سپی له‌رژێمی سه‌دام حسه‌ین له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵ حوكمی ئه‌و دكتاتۆره‌داو هاریكاری و پشتگیری به‌غدا بۆ سه‌ركوتكردنی شۆرشه‌كانی گه‌لی كوردستان و پیلانه ئیقلیمییه‌كان كه له واشنتۆن نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشراو له‌ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جی ده‌بوون بایی ئه‌وه‌یه رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و متمانه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ئه‌مریكا بۆ درووست نه‌بێته‌وه‌و هه‌میشه خه‌ونی خراپ به هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه باشه‌كانی ئێستایه‌وه ببینێت. ده‌كرێت ئه‌مه ناوبنێین حاڵه‌تێكی سایكۆلۆژی و وه‌ك هه‌ڵوێستی سیاسی شرۆڤه‌ی نه‌كه‌ین، سایكۆلۆژیاش ده‌رهاوێشته‌ی واقیعه باش و خراپه‌كانی رابردووه‌و كوردیش زیاتر خراپه‌ی له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بینیوه‌و سرووشتییه باره ده‌روونییه‌كه‌ی دیدگایه‌كی نیگه‌تیڤانه‌ی به‌رامبه‌ر به ئه‌وانیتر بۆ درووست بكات، به‌ڵام هه‌میشه سیاسه‌ت روویه‌كی مه‌یدانیی هه‌یه‌و ده‌بێت ریالیستیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعه سیاسییه‌كاندا بكرێت و بینای هه‌ڵوێست و رووانینه‌كانی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نا كه ئاوڕ بۆ رابردوو نه‌درێته‌وه‌و خوێندنه‌وه بۆ ئه‌زموونه‌كانی ناو مێژوو نه‌كرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌و رووه‌وه ره‌خنه هه‌ڵده‌گرێت گیرسانه‌وه‌یه له‌ناو رابردوودا‌و تێنه‌په‌راندنیه‌تی و مانه‌وه‌یه له‌ناو مێژوودا، كه ئه‌مه هه‌موو هه‌نگاوه‌كان دۆگما ده‌كات و ئایینده وه‌ك سه‌راب لی ده‌كات. چاوگێرانه‌وه به‌ئه‌زموونه تاڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاداو به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵویست و مامه‌ڵه‌ی ئه‌مرۆیدا ده‌ره‌نجامێكمان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه هه‌ندێك له‌و ره‌شبینی و بی متمانه‌ییه‌مان كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌م به‌راوردكارییه‌ش پرۆسه‌ی تێپه‌راندنی مێژووی ده‌وێت به‌و شێوه‌یه‌ی ته‌نها وانه‌و په‌نده پێویسته‌كانی لی وه‌ربگیرێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌یه له‌هیچ قۆناغێكی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورددا مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی و ره‌سمی له‌گه‌ڵماندا نه‌بووه، مه‌گه‌ر ئه‌و كاتانه نه‌بێت كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ئه‌وه‌ی خواستبێت وه‌ك كارتی گه‌مه‌و ململانێكانیان له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته پاشكۆكانی خۆیان له‌ناوچه‌كه‌دا به‌كاریان هێنابین، نموونه‌ی مامه‌ڵه‌ی شای ئێران و دواجار پیلانه‌گه‌وره‌كه‌ی 1975 له‌یاد ناچێته‌وه، له‌و كاتانه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كورد‌و سه‌ركرده‌كانیدا موخابه‌راتی بووه‌و له‌ژووره داخراوه‌كاندا گفتوگۆ كراوه‌و به‌ڵێنه‌كان به‌گوێی لایه‌نی كوردیدا ده‌درا، كورد له‌ناو ململانی و هاوكێشه ئیقلیمییه‌كه‌دا كارتی ده‌ستی ئه‌وانی تربوو نه‌ك بۆخۆی جه‌مسه‌رێكی حساب بۆكراو بووبێت. ئه‌م حاڵه‌ته تا دوای داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام بوو، قۆناغی دوای ئازادكردنی كوه‌یت و پاشه‌كشی پێكردنی سوپاكه‌ی سه‌دام و سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌رینی گه‌لانی عێراقیش به‌راپه‌رینه‌كه‌ی كوردستانه‌وه خاڵی بوو له‌مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆی واشنتۆن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی گه‌لی كورددا، سه‌ره‌تای گۆرانێكی نیسبی له‌هه‌ڵوێستی ئه‌مریكادا دوای كۆره‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستی پێكرد، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی واشنتۆن زیاتر له‌ئازادكردنی كوه‌یتی خسته ناو ئه‌جێندای خۆیه‌وه، له‌وانه رووخاندنی رژێمی سه‌دام، كه‌ئه‌مه‌ش له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا هه‌ماهه‌نگی ده‌ویست له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی عێراقداو كوردیش له‌ناو لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا هێزی سه‌ره‌كی و هه‌ڵسووراوی ناو گۆره‌پانه‌كه‌بوو كه مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا لای ئه‌مریكییه‌كان شاراوه نه‌بوو. سه‌ره‌تای گۆرانكارییه گه‌وره‌كه لێره‌وه ده‌ستی پێكردو كورد له‌كارتی به‌كارهاتووی ده‌ستی ئه‌م و ئه‌وه‌وه بوویه ژماره‌یه‌كی ناو هاوكێشه سیاسی و ستراتیژییه‌كانی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌كه، ته‌نها رووداوه‌كانی ناو عێراق و ده‌وروبه‌ری گۆرانكاری به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا نه‌هێنا، به‌ڵكو گۆرانكارییه جیهانییه‌كه‌و كۆتایی ململانی گه‌وره‌كه‌ی نێوان دوو بلۆكه ركابه‌ره‌كه هه‌موو شتێكی ئاوه‌ژوو كرده‌وه، جه‌نگی سارد‌و بلۆكی رۆژهه‌ڵات و به‌رامبه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی واشنتۆن بوونه به‌شێك له‌مێژوو، ئه‌و مێژووه‌ی مامه‌ڵه نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا له‌خۆوه گرتبوو. ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌رێمه كوردییه‌دا كه له‌باشووری كوردستان بنیات نراوه‌و خۆی ده‌ستی هه‌یه له‌پاراستن و بنیاتنانیدا له‌ئاستێكدایه ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و رابردووه تاڵه‌ی ئاماژه‌ی بۆ كرا وه‌ك په‌یوه‌ندی ره‌سمی نێوان دوو وڵات وایه، پێكگه‌یشتنی نهێنی ناو ژووره داخراوه‌كان گۆراوه بۆ پێشوازی دبلۆماسی و لێدوانی دووقۆڵی به‌رده‌م میدیاكانی جیهان، مامه‌ڵه‌ی موخابه‌راتی بوویه بانگهێشت و كۆبوونه‌وه‌ی ره‌سمی سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی كوردستانیش. له‌هه‌موو راگه‌یه‌نراوه ره‌سمییه‌كانی كۆشكی سپی و پنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا ده‌رباره‌ی عێراق كورد پانتاییه‌كی به‌رچاوی له‌ناوه‌رۆكه‌كه‌ی داگیر كردووه‌و وه‌ك شه‌ریكی حوكم و به‌شداری كارا‌و كاریگه‌ری ناو پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراقی نوێ‌دا ناوزه‌د ده‌كرێت، به‌ئاشكرا له به‌ڵێن و لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كاندا پشتیوانی بۆ گه‌لی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌و حكومه‌ت و ئه‌م ئه‌زموونه راده‌گه‌یه‌نرێت و به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی له‌سه‌ردانه‌كانیاندا بۆ به‌غدا شاری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانیش به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌و به‌پرسانی كوردستان ده‌بینن. تێكرای ئه‌مانه حاڵه‌تی دابراون له‌مێژووی رابردووی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ دۆزه‌كه‌مان و واقیعێكی نوێیه كه هیچ لۆژیك و پێوه‌رێكی سیاسی ئه‌وه قبوڵ ناكات له‌سه‌ر وه‌هم و له‌چوارچێوه‌ی گه‌مه‌یه‌كی كاتیدا بنیات نرابێت، راسته تا ئێستا شتێك له‌نێوان هه‌ردوو لادا وه‌ك ئیمزای هاوبه‌ش و نه‌ریته دیكۆمێنتكارییه ره‌سمییه‌كان له‌ئارادا نییه، هه‌ر ئه‌مه‌شه تا ئێستا نه‌یهێشتووه متمانه‌ی ته‌واو به دۆخه نوێیه‌كه درووست ببێت. راسته دیكۆمێنت و بوونی پرۆتۆكۆلی هاوبه‌ش و ستراتیژی و نووسراوی فه‌رمی له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت خۆشمان له‌و راستییه لا نه‌ده‌ین كه ئێمه له‌سه‌رده‌می گلۆبالیزم و فه‌زائیات و گونده بچووكه‌كه‌دا ده‌ژین و ئه‌و لێدوان و هه‌ڵوێسته سیاسیانه‌ی سه‌ركرده‌كان و به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌ی وڵاتانی زلهێزی وه‌ك ئه‌مریكا ده‌ری ده‌برن تاراده‌یه‌كی پێویست خۆی له به‌ڵگه‌ی دیكۆمێنتی نزیك ده‌كاته‌وه، پاشان هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراقی فیدراڵ و هه‌موو پشتیوانییه‌كانی كۆشكی سپی بۆ كورد له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدراڵی دیموكراتدایه وه‌ك له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مریكا بارك ئۆبامای سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان دووپاتی كرده‌وه‌و له‌به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپیشدا هاتووه به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كاك مه‌سعوده‌وه. ئه‌وه‌ی بۆ كورد گرنگه‌و چاره‌نووسسازه سی خاڵی گرنگ بوو له‌و سه‌ردانه‌دا به‌رپرسانی ئه‌مریكا له لێدوانه‌كانیاندا وه‌ك به‌ڵێن به كوردیان دا كه ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و به‌ڵێن و لێدوانانه شتی تریشی لی ده‌خوێنرێته‌وه، خاڵی یه‌كه‌م پشتگیری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدراڵی دیموكراتدا كه له‌وته‌كانی ئۆباما‌و به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا هاتبوو، كه ئه‌م جۆره سسته‌مه سیاسی و ئیدارییه جیگای هه‌موو مافه‌كانی كوردی تێدا ده‌بێته‌وه‌و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌شمان به‌درێژایی مێژوو خه‌باته ره‌واكه‌ی له‌پێناوی دیموكراسیه‌ت و ریشه‌كێشكردنی ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆریه‌تدا بووه به‌هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و عێراقه به‌باری دكتاتۆریه‌ت و ئیستبداده‌كه‌ی رابردوودا گۆرا، كورد ده‌بێته خاوه‌نی خیاری تر. خاڵی دووه‌م به‌ڵێنی هاوكاری ئیداره‌ی ئه‌مریكییه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، گومانی تێدا نییه كه ئه‌مریكییه‌كان كاریگه‌ری به‌هێزیان له‌سه‌ر رووانین و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی حكومه‌تی به‌غداو زۆربه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌یه‌و ده‌توانن گورێكی خێرا به‌و دیالۆگه ره‌سمییه ناوخۆییه كه له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا هه‌یه بده‌ن و دیدگاكانی هه‌ولێرو به‌غدا له‌یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه‌و دواجار یه‌كیان بخه‌ن. خاڵێكی تری ناو لێدوانه‌كانی ئۆباما‌و به‌رپرسانی تری ئه‌مریكی بریتییه له‌پشتگیری چاره‌سه‌ری ده‌ستووری كێشه‌كانی ناو عێراق به‌كێشه‌كانی كوردیشه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا، یه‌كێك له‌دیارترین كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ به‌غدادا نه‌گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌كانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، میكانیزمی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ش له‌ناو ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقدا دیاریكراوه‌و تا ئێستا حكومه‌تی ناوه‌ندی و هێزه عێراقییه‌كان خۆیان له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده ده‌ستوورییه لاده‌ده‌ن، خراپتر له‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت كێشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تر چاره‌سه‌ر بكرێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ماده‌یه‌ی ناو ده‌ستووردا نه‌گونجێت، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ین ئاستی مامه‌ڵه‌ی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ ره‌وشه نوێیه‌كه‌و ده‌رهاوێشته مه‌یدانییه‌كانیدا كه زۆربه‌یان به‌باری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورددا كه‌وتوونه‌ته‌وه، تاچه‌نده سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌توانێت بۆ خزمه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی خۆی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد‌و گه‌شه‌ی ئه‌زموونه سیاسییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه ته‌وزیفی بكات، چاك وایه شه‌قامی كوردی و نوخبه‌ی رۆشنبیری گه‌له‌كه‌مان به‌شێك له‌و بی متمانه‌ییه‌ی به مامه‌ڵه‌ی زلهێزان له‌گه‌ڵ دۆزه‌كه‌مان و ئه‌م ئیداره كوردییه‌دا بگوازێته‌وه بۆ ئه‌داو مامه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی خۆی كه تا ئێستا وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه سوود له‌م بارودۆخه ناوخۆییه‌ی عێراق و گۆرانكارییه جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیانه وه‌ربگرێت
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







