لویس مۆرینۆ ئۆكامبۆ
هیچ پاساو بیانوویه‌ك بۆ ئه‌م جۆره كرده‌وانه نییه‌و ناشێت و بێسووده نكۆڵییان لێ بكرێت.له‌م هه‌فته‌یه‌دا دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوان یاداشتنامه‌یه‌كی ده‌ستگیركردنی ده‌رهه‌ق به‌عومه‌ر به‌شیر-ی سه‌رۆكی سودان ده‌ركردو (3) تۆمه‌تی په‌یوه‌ست به‌لێپرسراوێتی له‌كرده‌وه‌كانی له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵی رووبه‌ڕووكرده‌وه.
له‌ڕابردوودا دنیا تاوانه دزێوه‌كانی نازیزمی پشتگوێ خست و دوای (50) ساڵ دنیا چاوپۆشی له‌كرده‌وه‌كانی قڕكردنی له(رواندا) كرد، ئه‌مڕۆش پێی راگه‌یاندراوه كه ره‌شه‌كوژییه‌ك له‌دارفوردا هه‌یه.
ئه‌ڵقه‌كانی قڕكردنی دارفور
ئه‌ڵقه‌كانی ئه‌و قڕكردنه‌وه‌ی دارفور هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه.
هێزه‌كانی به‌شیر چه‌كی جۆراوجۆر له‌وانه گولله و ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی و برسیكردن یاخود قاتوقڕی به‌ئه‌نقه‌ست بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی له‌ناوبردن به‌كارده‌هێنن.
هه‌ر بۆ نموونه دادگای نێوده‌وڵه‌تی بۆی ده‌ركه‌وتووه كه هێزه‌كانی به‌شیر ده‌ستدرێژی سێكسیان به‌كۆمه‌ڵ كردۆته سه‌ر هه‌زاران ژن له‌دارفوردا تاوه‌كو خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و ژنانه ریسوا بكه‌ن و له‌پایه‌ی ئه‌و خێزانانه كه‌مبكه‌نه‌وه‌و باوكه‌كانیش ناچاركراون ته‌ماشای لاقه‌كردنی كچه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
دادگا ئه‌وه‌شی بۆ ده‌ركه‌وتووه كه‌به‌شیر هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختی ژیانی به‌سه‌ر گرووپه ئه‌تنیكییه‌كانی (فۆر)و(مه‌سالیت)و(زه‌غاوه)دا سه‌پاندووه به‌و مه‌به‌سته‌ی پاكتاویان بكات.
ئێستا ملیۆنان دارفوریی له‌كامپه‌كانی په‌نابه‌راندا ده‌ژین به‌جۆرێك بوونه‌ته پاروویه‌كی چه‌و بۆ به‌شیرو كرده‌وه‌كانی قڕكردن به‌دوایانه‌وه‌یه.
ئاواره‌كان هیوایان نه‌ماوه‌و هیچ ده‌رفه‌تێكیان نییه، خه‌ڵكی دارفوریش پێویستیان به‌وه‌یه ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه به‌رزبێته‌وه كه داوای وه‌ستاندنی قڕكردنی به‌رده‌وام ده‌كه‌ن كه‌ده‌بووایه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه‌ستێت. بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دادگاش ده‌رفه‌تێكه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه دنیا بیقۆزێته‌وه تاوه‌كو چاره‌سه‌ری بارودۆخی دارفور بكات.
چاره‌سه‌ره‌كه له‌ده‌ستی به‌شیردا نییه
چاره‌سه‌ره‌كه له‌ده‌ستی به‌شیردا نییه، چونكه ناوبراو نكوڵی له‌وه كردووه كه‌كرده‌وه‌كانی له‌ناوبردن و ده‌ستدرێژیی سێكسی روویاندابێت هه‌روه‌ك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌خراپی ره‌وشی كامپه‌كانی په‌نابه‌ران ره‌تكردۆته‌وه.
جگه له‌وه‌ش هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه جاڕ ده‌دات كه‌هیچ رێوشوێنێكی جێبه‌جێكردنیان به‌دواوه نییه، رێككه‌وتنی ئاشتی ئه‌وتۆ ئیمزا ده‌كات كه‌ده‌بنه مایه‌ی په‌لاماری نوێ. له‌هه‌مانكاتدا به‌شیر كارمه‌ندانی فریاگوزاری و كۆمه‌كه مرۆییه‌كان ده‌رده‌كات و سه‌رچاوه‌ی بژێوی ملیۆنان قوربانی ده‌بڕێت، ئاماده‌سازیشی كردووه تاوانی دیكه دژی دارفورییه‌كان و باشوورییه‌كان (باشوری سودان) ئه‌نجام بدات.
به‌شیر، لێپرسراوێتی رێكخستنی په‌لاماره‌كانی قڕكردنی بۆسه‌ر گونده‌كان به(ئه‌حمه‌د هارون)ی وه‌زیری ناوخۆ سپاردووه، دواتریش كه‌بوو به‌وه‌زیری كاروباری مرۆیی، ئه‌ركی خنكاندنی كامپه‌كان و بڕینی سه‌رچاوه‌كانی بژێویی و خۆراكی به‌ناوبراو سپارد، ئه‌مڕۆش حاكمی باشووری كوردوفانه‌و ره‌نگه رێكخه‌ری تاوانه‌كانی داهاتووش بێت.
هێزه‌كانی به‌شیر په‌لاماری مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ده‌ن كه‌ده‌بووایه بیانپارێزن، ئه‌مڕۆش ده‌رفه‌تێكی نوێ بۆ پارێزگاریكردنیان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییدایه. هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت هه‌ن تائێستا په‌یماننامه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانیان په‌سه‌ندنه‌كردووه، به‌لام پابه‌ندی په‌یماننامه‌ی (قه‌ده‌غه‌كردن)ی له‌ناوبردنن، ده‌كرێت پشت به‌م په‌یماننامه‌یه ببه‌سترێت بۆئه‌وه‌ی هانی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه بدرێت لێپرسراوێتی خۆیان له‌ئه‌ستۆ بگرن و رێگا نه‌ده‌ن كرده‌وه‌كانی له‌ناوبردن رووبده‌ن. ئه‌ركی مرۆڤایه‌تیشه كه‌پارێزگاری له‌دارفورییه‌كان بكات. هه‌روه‌ها هه‌قه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پوخته‌ی كار‌و به‌ڵگه‌كانی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوان ره‌چاوبكات و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێك ده‌ستگیر بكات كه‌واده‌خوازێت كۆده‌نگی ده‌سته‌بژێره سیاسییه‌كان هه‌بێت، چونكه ئه‌مه به‌نده به‌ئیراده‌یه‌كی سیاسییه‌وه، ئیراده‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و كۆده‌نگیان له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی له‌ناوبردن. دارفورییه‌كان له‌مه‌ترسیدان و كاتیش دره‌نگه، ئه‌مڕۆش دوایین ده‌رفه‌تی رزگاربوونیانه.
*لویس مرۆینۆ ئۆكامبۆ: داواكاری گشتی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی (گاردیان)ی به‌ریتانی









