دووانه‌یه‌كی پێكه‌وه نووساوی چینی له نه‌شته‌رگه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو لێكجیا كرانه‌وه.
دووانه‌یه‌كی چینی كه هه‌ردووكیان كچ بوون و سك و جگه‌ریان پێكه‌وه نووسابوو، دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی پێنج كاتژمێریی، كه به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له ئینته‌رنێت بڵاو ده‌كرایه‌وه، سه‌ركه‌وتووانه ئه‌و دوو كۆرپه‌له چینییه لێكجیاكرانه.
له‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌دا، كه به مه‌به‌ستی لێكجیا كردنه‌وه‌ی دوو كۆرپه‌له‌ی دووانه‌یی به‌یه‌كه‌وه نووساوی چینی ئه‌نجامدرا و راسته‌خۆ له ئینته‌رنێت په‌خشده‌كرا، لانی كه‌م 100 هه‌زار بینه‌ر به وردی شایه‌تی چۆنێتی لێكجیا كردنه‌وه‌یان بوون.
( ژۆ وییۆ) پزیشكی ئه‌و دوو كۆرپه‌له به‌یه‌كه‌وه نووساوانه گوتی :" ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه له‌وه‌ی بیرمان لێده‌كرده‌وه سه‌ختتر بوو، چونكه ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك ده‌یتوانی ببێته هۆی مردنیان.
هه‌روه‌ها گوتی:" ئه‌و دووانه‌یه ته‌مه‌نیان 11 مانگه و ئێستا له ژێر چاودێری ده‌زگایه‌كی حكومه‌تن و كاتێك كه پێویستییان به سه‌رپه‌رشتی بێت، ده‌یانده‌ن به یه‌ك له‌و خێزانانه‌ی كه منداڵیان نابێت".
PNA
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







