به‌پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵانه 800 تا 900 هه‌زار كچ‌و ژن له‌ئاستی جیهاندا بازرگانیان پێوه‌ده‌كرێت،
هه‌رچه‌نده تا ئێستا له‌كوردستان ئامارێكی دروست سه‌باره‌ت به"له‌شفرۆشی" له‌ئارادانییه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی "ژماره‌ی بانده‌كانی له‌شفرۆشی، ساڵ به‌ساڵ له‌كوردستاندا روو له‌زیادبوونه".نادیه (ناوێكی خوازراوه)، كه بێوه‌ژنێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵی باڵابه‌رز‌و گۆشتنه، ماوه‌ی دوو ساڵه له‌به‌غداوه به‌مه‌به‌ستی كاركردن هێنراوه بۆ سلێمانی، ئه‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژه‌كانی ده‌ست به‌كاركردنییه‌وه له‌كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌تدا كاتێك كاری بۆ دۆزرایه‌وه، له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كه‌یه‌وه ده‌ستی بۆ درێژكرا، "مووچه‌كه‌م باشبوو، ئه‌گه‌ر ته‌سلیم به‌حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی نه‌بوومایه ده‌رده‌كرام، سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی ویستی كردی".
به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆده‌كات دوای ماوه‌یه‌ك كه خاوه‌ن كار تا توانی له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه ره‌تانییه‌وه، له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لایده‌بات. هه‌ربۆیه ئه‌میش له‌تاو ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته سه‌ر جاده، ده‌كه‌وێته داوی باندێكی له‌شفرۆشییه‌وه.
نادیه وتی "به‌ڕاستی من بۆ له‌شفرۆشی نه‌هاتبوومه كوردستانه‌وه، ده‌مویست له‌نه‌بوونی رزگارم بێت، به‌ڵام لێره كڕین‌و فرۆشم پێكرا".
نادیه كه ئێستا وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "سۆزانی"یه‌و له‌لایه‌ن بانده‌كانی له‌شفرۆشییه‌وه بازرگانی پێوه‌ده‌كرێ، به‌رده‌وام نیگه‌رانه له‌وه‌ی رۆژێك له‌ڕۆژان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر بكرێ، هه‌ربۆیه ئێستا مه‌ودای نێوان جه‌سته‌و حه‌زه‌كانی نادیه زۆر له‌و كیلۆمه‌ترانه زیاتر‌و دوورترن كه له‌به‌غداوه بڕیوییه‌تی‌و به‌ره‌و سلێمانی هاتووه.
دیارده‌ی له‌شفرۆشی له‌ئاستی جیهاندا دیارده‌یه‌كی به‌رچاوه، به‌پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵانه 800 تا 900 هه‌زار كچ‌و ژن له‌ئاستی جیهاندا بازرگانیان پێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا له‌كوردستاندا ئامارێكی دروست سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی "له‌شفرۆشی" له‌ئارادانییه، چونكه دیارده‌یه‌كی زۆر نهێنی‌و شاراوه‌یه. سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش، به‌پێی ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی ژماره‌ی بانده‌كانی له‌شفرۆشی روو له‌زیادبوونه.
ملازمی یه‌كه‌م له‌كه‌رتی پۆلیسی سه‌را "رێبین محه‌مه‌د" ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی له‌شفرۆشین، له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه دێن. ئه‌و وتی "تا ئێستا له‌كوردستاندا تاوانكارنین به‌شێوه‌ی باند كاری له‌شفرۆشی بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی هه‌ن به‌شێوه‌ی تاكن".
به‌بڕوای ئه‌و هه‌ر ئه‌مه وایكردووه كه بانده‌كانی له‌شفرۆشی ره‌گه‌زه‌كانیتر بهێننه كوردستانه‌وه‌و وتی "ئه‌وانه‌ی له‌شفرۆشی‌و بازرگانیان پێوه‌ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی عه‌ره‌بن‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست‌و باشورن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ناو ماڵێكی سه‌ر به‌كه‌رتی سه‌رای سلێمانیدا، باندێكمان ده‌ستگیركرد كه چه‌ند كورد‌و عه‌ره‌بێكی تیا‌بوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری كه‌لار، باندێكی له‌شفرۆشی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌لار موقه‌ده‌م لوقمان سابیر شوكور راگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون بریتین له‌شه‌ش پیاو (عه‌ره‌بێك‌و پێنج كورد كه خه‌ڵكی كه‌لار‌و ده‌وروبه‌ری بوون)، هه‌روه‌ها سێ ژن ده‌ستگیركراون كه دووانیان عه‌ره‌ب‌و كوردێكیشه كه خه‌ڵكی خانه‌قینه‌و نیشته‌جێی كه‌لاره. موقه‌ده‌م لوقمان وتی "ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجام".ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌لار سنووری هێڵی ته‌ماسه، بێگومان زۆربه‌ی هاتوچۆی عه‌ره‌به‌كان‌و گه‌یشتنیان به‌م ناوچه‌یه ئاسانتره.زۆربه‌ی زانیارییه‌كان ئاماژه‌وه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ساڵانه ملیۆنه‌ها دۆلار له‌كاری له‌شفرۆشیدا له‌كوردستان خه‌رجده‌كرێت.
نادیه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له‌بازاڕی كڕین‌و فرۆشتندا، نرخی له‌شفرۆشه‌كان جیاوازه، نرخه‌كان به‌ژماره‌ی بچوك ده‌ستپێده‌كا‌و به‌ژماره‌ی خه‌یاڵی كۆتاییان دێت، "زۆرجار بووه ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندو كاربه‌ده‌ستن پاره‌یه‌كی خه‌یاڵییان داوه به‌ماچێك یان ئۆتۆمبێلێكیان بۆ مه‌عشوقه‌كه‌یان كڕیوه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كچانه‌ی كه ناسك‌و جوانن".
awena
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







