ئه‌مجاره‌یان له‌یه‌كێك له‌ناوچه‌كانی سوید شتێكی سه‌یرتر روویدا ئه‌و كاته‌ی دوو سویدی له 6/6/2006 ئاهه‌نگی
ده‌ستگیراندارییان گێڕا‌و له 9/9/2009دا دوانه‌یه‌كیان بوو هه‌ر ئه‌و دوو سویدییه‌ش له 10/10/2010دا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی زه‌واجیان كرد‌و ژیانی هاوسه‌رێتیان پێكهێنا.
ماڵپه‌ڕی »دی لۆكاڵ» بڵاویكردووه‌ته‌وه رۆژی 10/10/2010 شا‌رلۆت لۆفكیستی سویدی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌كه‌نیسه‌ی شاری سفیدالای سوید ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ تۆبیاس پێكهێنا به‌مجۆره‌ش رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ده‌بێته سێیه‌مین رۆژی مێژوویی تایبه‌ت له ژیانیادا ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژن‌و مێرده له 6/6/2006دا ئه‌ڵقه‌یان گۆڕییه‌وه‌و له 9/9/2009شدا دوو كوڕی له‌یه‌كچویان بوو.
جێی ئاماژه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆری كوڕان‌و كچان له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهاندا ساڵانه چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌ن كه تیایدا رۆژ‌و مانگ‌و ساڵ هه‌مان ژماره‌ن‌و ئه‌مساڵیش رۆژی 10/10/2010 ژماره‌یه‌كی زۆری گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆماركرا كه‌به‌پێی بۆچوونه‌كان ژماره 10 هێمایه بۆ به‌خت‌و له‌دایكبوونی نوێ.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







