كه‌مبویه‌وه بۆ 50%، هۆكاری ئه‌و دابه‌زینه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆربونی به‌كارهێنه‌رانی وێبگه‌ری (گوگڵ كرۆم) به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو.
به‌پێی راپرسییه‌كان، به‌كارهێنانی گۆگڵ كرۆم كاریگه‌ری زۆری هه‌بوه له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی به‌كارێهنه‌رانی وێبگه‌ری (ئیكسپلوره‌ر)، هه‌روه‌ها (گوگڵ كرۆم) كاریگه‌ریكه‌ی زۆری له‌سه‌ر دوه‌م وێبگه‌ری جیهان (فایرفۆكس) هه‌بو، هه‌ربۆیه رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و وێبگه‌ڕه له‌مانگی ئایاردا 30%ی تێپه‌ڕنه‌كردوه.
بازاری وێبگه‌ره‌كان یه‌كێكه له‌و بازاڕانه‌ی سه‌رنجی كۆمپانیا جیهانیه‌كان به‌لای خۆیاندا راده‌كێشێت و قازانجی گه‌وره ده‌كه‌ن له رێگه‌ی ریكلام كردنه‌وه، كۆمپانیای (مۆزیلا فایرفۆكس) توانی 79 ملیۆن دۆلار قازانج بكات له رێگای ئه‌و ریكلامانه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كانی تایبه‌ت به گه‌ڕان وه‌كو (گوگڵ و یاهو و ئیبای) ئه‌نجام ده‌درا.
له تازه‌ترین داهێنانیشدا، كۆمپانیای گوگڵ بیر له دروستكردنی وێبگه‌رێكی تایبه‌ت ده‌كاته‌وه به‌سیستمێكی نوێوه و ببێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانی وێبگه‌ری هه‌ردو كۆمپانیای (مایكرۆسۆفت و مۆزیلا فایرفۆكس) به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







