گه‌نجێك له‌شاری سلێمانی فرۆكه‌یه‌كی دروست كرد كه ته‌نها فڕۆكه‌وان و یه‌ك سه‌رنشین ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ له‌باره‌گای یه‌كێتی ئه‌ندازیاران فرۆكه‌یه‌ك كه به‌ده‌ستی ئه‌ندازیار پشتیوان حه‌مه‌عه‌لی دروست كراوه نمایش كرا. ئه‌ندازیار حه‌مه عه‌لی ڕايگه‌یاند: دروستكردنی ئه‌م فڕۆكه‌یه لایه‌نی یاسایی و هونه‌ری هه‌یه، لایه‌نی هونه‌ریه‌كه‌ی دروستكردنی ئه‌م فرۆكه‌یه له‌سه‌ر ئاره‌زووی خۆی بووه و ئه‌مه هیوایه‌تێكی خۆیه‌تی، نزیكه‌ی شه‌ش ساڵه زانیاری چڕوپڕی له‌سه‌ر ئه‌م فرۆكه‌یه كۆده‌كاته‌وه، ئامێره‌كانی ئه‌م فرۆكه‌یه‌ش زیاتر ئامێری ئاساییه كه به‌كاری ده‌هێنین. پشتیوان حه‌مه عه‌لی وتیشی: "لایه‌نی یاسایی ئه‌م پرۆژه‌یه پێوسته له‌رووی یاساییه رێگه پێدراو بێت، بۆ هه‌ر كه‌موكوڕییه‌كی هونه‌ری كه تێدا ده‌ربكه‌وێت، له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیاندا.
ئه‌م پرۆژه‌یه تاكه پرۆژه‌یه و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌سه‌ر په‌رشتی به‌رپرسانی حكومی تاقی ده‌كرێته‌وه. وتیشی" شێوه دیزاینه‌كه‌ی ئه‌م فرۆكه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا تاكه دیزاینه و ته‌نها دوو نه‌فه‌ر ده‌گرێت، هیوا دارم بكرێته دیزانێكی نێوده‌وڵه‌تی".
شه‌هاب ئه‌حمه‌د-xendan
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







