نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نوس مه‌م بورهان قانع، یانزه‌یه‌مین كتێبی كه تایبه‌ته به‌میدیا‌و سیاسه‌ت‌و به‌ناوی "شه‌ڕه قسه"وه‌یه،
له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چاپده‌كات‌و پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی كوردی ده‌كات.
"شه‌ڕه قسه"، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه سه‌باره‌ت به‌میدیا‌و سیاسه‌ت له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا‌و كۆتایی ساڵی 2008 له‌وڵاتی لوبنان چاپكراوه‌و له‌نوسینی "د.مه‌ئمون فه‌ندی"یه‌و مه‌م بورهان قانع له‌عه‌ره‌بییه‌وه كردویه‌تی به‌كوردی‌و پێشه‌كی بۆ نوسیوه‌و له‌دوتوێی 350 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌و به‌تیراژی هه‌زار دانه ئێستا له‌ژێر چاپدایه.
ئه‌م كتێبه، سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی به‌كه‌ڵكه بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به‌راگه‌یاندن‌و سیاسه‌ت ده‌ده‌ن‌و له‌م كتێبه‌دا، په‌یوه‌ندیی خراپی سیاسه‌ت به‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌وه رونكراوه‌ته‌وه‌و رۆشنایش خراوه‌ته سه‌ر نه‌بونی پرۆفێشناڵبون له‌نێو میدیای عه‌ره‌بیدا، به‌تایبه‌تی له‌كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی وه‌ك "الجزیره"، "العربیه"، "الحره"..و به‌شێكی زۆری كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی میسری‌و لوبنانیی‌و جیهانی عه‌ره‌بی به‌گشتی، كه له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی میدیایی پرۆفێشناڵ بن، زیاتر میدیای سیاسیكراون‌و ئه‌مه‌یش وایكردوه نه‌توانن ئه‌ركه میدیاییه‌كانیان راپه‌ڕێنن.
"شه‌ڕه قسه"، ئێستا له‌ژێر چاپدایه‌و له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا له‌كتێبخانه‌كاندا ده‌فرۆشرێت.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







