توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه باوه‌ش پێداكردن له‌جوانترینی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یه كه ژنان
له‌په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رێتییاندا به‌رز ده‌ینرخێنن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه توێژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه باوه‌ش پێداكردن ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین كه به‌هۆرمۆنی په‌یوه‌ندیش ناوده‌برێت، ئه‌م هۆرمۆنه‌ش له‌ڕێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه هه‌روه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ردانی ئه‌و هۆرمۆنه له مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به‌نه‌خۆشی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
ئاماده‌كارانی ئه‌و توێژینه‌وه زانستییه كه له گۆڤاری سایكۆسوماتیك میدیسندا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌شده‌خه‌نه ڕوو كه باوه‌ش پێداكردن هۆكارێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازارانه‌ی كه ژنان له‌كاتی مناڵبووندا دووچاریان ده‌بێت‌و ده‌بێته هۆی نزمكردنه‌وه‌ی ئاستی ده‌ردانی هۆرمۆنی قه‌له‌قی ناسراو به‌هۆرمۆنی كۆتیزۆل.
توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندوویه‌تی كه دوای پرۆسه‌ی باوه‌ش پێداكردن‌و له‌ئامێزگرتن ڕێژه‌ی هۆرمۆنی ئۆكستۆسین له‌نێو ژنان‌و پیاوانیشدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش چه‌ندجار زیاتر به‌رز بۆته‌وه له‌نێو ئه‌و ژن‌و پیاوانه‌دا كه په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رموگوڕ‌و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری هاوسه‌رییان له‌نێواندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد به‌و ژن‌و مێردانه‌ی كه ئاستی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كدی كه‌متره.
له‌مباره‌یه‌وه كارین غوین سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه پشتیوانییه‌كانی پیاو بۆ ژن یان به‌پێچه‌وانه‌وه له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتیدا په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه به زیادبوونی ڕێژه‌ی هۆرمۆنی ئۆكستۆسین له‌لای ژن یان پیاو.
ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره جه‌ختده‌كاته‌وه كه گرنگی ئه‌و هۆرمۆنه‌ش له‌و كاریگه‌رییه گه‌وره‌و باشانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌سه‌ر دڵ‌و سوڕی خوێن له ژناندا هه‌یه‌تی، باوه‌ش پێداكردنیش ئه‌و دیمه‌نه جوانه‌یه كه دڵ له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت‌و دڵخۆشیشمان ده‌كات.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







