نوێ ى Windows Phone 7 راگه‌یاند كه وابریاره 11ى ئه‌م مانگه له شارى نیۆركى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا بڵاو بێته‌وه.شایه‌نى باسه كۆمپانیاى ناوبراو بانگهێشت نامه‌ى بۆ رِۆژنامه‌نوسان و پسپۆرانى ته‌كنه‌لۆژى ناردوه كه 11ى ئه‌م مانگه له Microsoft Technology Center ئاماده‌بن بۆ بینینى ئه‌و سیسته‌مه نوییه.
جێگاى ئاماژه پێكردنه ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌واڵ و ده‌نگۆ له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ى Windows Phone 7 مایكرۆسۆفت هه‌یه به‌لام ناوبراو هیچ لێدوانێكى فه‌رمیان له‌سه‌ر نه‌دابوو هه‌تا دوێنێ و له‌هه‌مان كاتدا مایكرۆسۆفت ده‌یه‌وێت به‌م وێندۆزه نوێَه رِكابه‌رى Apple و RIM بكات كه چه‌ند ساڵێكه له زۆر له‌م روه‌وه پێش مایكرۆسۆفت كه‌وتونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه وا بریاره 7ى ئه‌م مانگه مۆبایله هۆشمه‌نده‌كه‌ى HTC بڵاو بێته‌وه و زۆرێك له چاودێرانى ته‌كنه‌لۆژى له‌وبروایه‌دان كه سیسته‌مى ئه‌و مۆبایله Windows Phone 7 بێت به‌لام HTC ره‌تى كرده‌وه كه‌هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه بدات.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







