كۆمپیوته‌ری ئه‌و وڵاته به هۆی ئه‌م ڤڤیرۆسه‌وه هاك كرا كه‌له‌نێوانیاندا به‌هه‌زاران كۆمپیوته‌ری دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و كۆمپانیا بازرگانه‌كانی تێدایه وئه‌و ڤایرۆسه‌ش نزیكه‌ی 2 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر تایبه‌ت به كوره ئه‌تۆمیه‌كانی بوشه‌هری ئێران دروست كرابوو.له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (وانگ چان تاو) ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر له كۆمپانیای (رایزینگ)نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرۆگرامسازی كه باره‌گاكه‌ی له په‌كینه و یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین كۆمپانیای كانی دژه ڤایرۆس ڕایگه‌یاند : هه‌موو ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی چین كه هاككراون و ته‌واوی زانیاریه‌كانیان دزراوه و هه‌موو ئه‌و داتایانه‌ی ناویشی بۆ وێستگه‌یه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ره‌وانه كراون.ناوابراو ئاماژه‌شی به‌وه‌دا بۆ خۆپاراستن له‌و ڤایرۆسه ده‌توانن دژه ڤایرۆسی تایبه‌ت به شێوه‌ی خۆرایی له ماڵپه‌ره‌كه‌یان وه‌ربگرن.جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه به پێی دواین ئه‌نجامی راگه‌یه‌ندراوی سه‌نته‌ری زانیاری تۆری ئینته‌رنێت له چین ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌و ولاته 420 ملیۆن كه‌سه.
| < پێشتر | دواتر > |
|---|







